ئاریتما موحه‌ممه‌دی: پاڵێك به‌ره‌و ئاره‌سته‌ی خۆناسین! به‌شی ددوەم.
هه‌میشه جیهانمان به نه‌یاری خۆمان زانیوه، له كاتێكدا قه‌د له خۆمانمان نه‌پرسیوه كه بۆ جیهان وا بێكهڵك و بێ نرخ ههڵسووكهوتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات! ئه‌و پرسیاره وڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسان بووه، به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی ئه‌وه‌نده زانستی هزریی، سیاسیی، مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌بووینه كه خوێندنه‌وه‌مان بۆ وڵات، گه‌ل و نیشتمانی خۆمان هه‌بێ و كۆمه‌ڵگای خۆمان و ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ر و ئاستی ژیریی و تێگه‌ییشتوویی سه‌ركرده‌ی كورد بناسین! بۆیه به‌رده‌وام پردی ژێر پێی خۆمانمان ڕۆخاندووه و له دۆخی هه‌ستیاردا بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وته بوونی به‌بێ من نه‌بێ باشتره و ئه‌و كاتیش نه‌یاری داگیركه‌ر پێش ئه‌وه له چاڵ ده‌ربچین، به ده‌ستی خۆمان پاڵی پێوهناویین تاكوو دووباره بتلێینهوه نێو چاڵه‌كه.
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گه‌وره‌بووینه كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كزۆڵ و زه‌لیل خۆبنوێنین و به‌رده‌وام جیهان و ده‌ورووبه‌ر به دژبه‌ر و نه‌یاری خۆمان هه‌ژمار بكه‌ین. ئه‌وه له كاتێكدایه كه جیهانی سرووشت و جیهانی سیاسه‌ت دوو جیهانی جیاواز و دوورله‌یه‌ك و دژبه‌یه‌كن. جیهانی سیاسه‌ت جیهانی به‌رژه‌وه‌ندیی، سازان و جیهانی هێزه. به‌ڵام جیهانی سرووشت، جیهانی جوانیی و جیهانی بینینی هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌كان له پاڵ یه‌كدایه.
بێگومان جیهانی سرووشت جیهانی عه‌شق و خۆشه‌ویستییه و جوانیی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و مرۆڤ كاتێ كه په‌رێشان ده‌بێ و ده‌روونی ڕوو له ئالۆزیی ده‌كا په‌نا بۆ سرووشت ده‌با تاكوو ئاهۆنی كاته‌وه. كه‌چی جیهانی سیاسه‌ت جیهانی ڕق و كینه‌یه. جیهانی خۆسه‌پاندن و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه. جیهانی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامانه. له جیهانی سیاسه‌تدا ده‌بێ به‌هێز بین، تاكوو بتوانین به سرووشتیی ژیان بكه‌ین. واته جیهانی سیاسه‌ت كه بریتییه له ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه به جیهانی پێشبڕكێی هێز پێناسه ده‌كرێت.
جیهانی سیاسه‌ت ده‌ر به ڕووی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه و به‌ئه‌سپایی ده‌مانخاته نێو بازنه‌یه‌كی داخراوی یارییه‌ك كه زۆرجار كه‌س تێدا براوه نییه و یارییه‌كه‌ش ته‌نیا به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ئه‌و وڵاتانه كه سیاسه‌تی جیهانی داده‌ڕێژن به‌رده‌وام یاریی نوێ له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان ڕێكده‌خه‌ن تاكوو سه‌رمایه‌ی پتر به‌گه‌ڕ بخرێت. له هه‌ر سه‌رده‌مێكه‌وه به چه‌مكێكی جیاواز هه‌وڵی داگیركاریی ده‌ده‌ن. له‌سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێكهاتهخاوهكانی وزه بۆ كارگه‌كانیان چه‌كی كۆلۆنالیزمیان به‌رهه‌م هێنا، له‌ژێر ئه‌و چه‌مكه‌دا ده‌یان كۆمه‌ڵكوژیی له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان به‌ڕێخرا و تێیدا میلیۆنان مرۆڤی بێ گۆناح به‌تاییبه‌ت له ئه‌فریقا كرانهقوربانیی و وه‌ك كۆیله له كارگه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا كاری زۆره‌ملێیان پێ ده‌كرا.
له‌دوای تێپه‌ڕبوونی قۆناغی كۆلۆنیالیزم و گه‌شه‌سه‌ندنی بیروهزریی ڕۆشنگه‌ری و فه‌لسه‌فیی به تاییبه‌ت له” فه‌رانسه” و دواتریش ” بریتانیا” كه له‌بنه‌مای هزرییدا پێداگرییان له‌سه‌ر ئازادیی و مافی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ده‌كرده‌وه، هێدی هێدی گۆڕانكاریی قووڵ له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌دا هاته گۆڕێ، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌شه‌ی هزریی فهیلسووفهكان له به‌رزترین ئاستی خۆیدا بوو، هه‌روه‌ها گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌ش له قۆناغی كرانه‌وه به‌ڕووی زانستی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی دابوون.
هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا و دواتر شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسا هه‌ڵگیراوه‌ی هزریی هه‌مان بنه‌مای فهیلسووفانی فه‌ره‌نسیی بوون. دواتریش كاریگه‌رییه‌كانی بنه‌ما هزرییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئازادی و مافی مرۆڤ و یه‌كسانی گشتگیرن بوون و بۆ وڵاتانی دیكه‌ش په‌لی ڕ‌اكێشا.
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی كۆلۆنیالیزم، ئه‌و وڵاتانه دیانویست به ئاره‌سته‌كردنی چه‌مكی جیاواز بگه‌ڕێنه‌وه گۆشه و كه‌ناره‌كانی جیهان، بۆیه زۆرجار ئاماژه‌یان به دیموكراتیزه‌كردنی جیهان ده‌كرد و له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی گرینگی جیهان هه‌ستیان به هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكردایه خۆیان ده‌خزانده ئه‌و ناوچانه، نه‌ك به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیی و نه‌ته‌وییه‌كان، به‌ڵكو به ئامانجی مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژموونی جیهانیی كار به‌هه‌مان ستراتیژیی دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك وتمان دیموكراتیزه‌كردن ته‌نیا پاساوه بۆ كرده‌وه‌كانیان، دیتمان كه پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد داوای مافی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی كرد، هه‌مووان دژی وه‌ستان، له‌كاتێكدا كورد به پێی بنه‌ماكانی دیموكراسیی و له ڕێگای ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌و پرسه‌ی هێنایه به‌رباس، پڕۆسه‌یه‌ك كه له ئه‌ورووپا ڕێزی لێده‌گرن و بنه‌مای گه‌شه و چه‌مكی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردیی ساز ببێ ئیتر به‌شێكی مه‌زن له كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و له كاتی جێگیربوونی ئاشتیشدا ئیتر شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌وانیش لێژ ده‌بێت. بۆیه دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان كرد.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی نایانهه‌وێ چه‌مك و سیسته‌مێكی سیاسیی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی له ئه‌ورووپا هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش جێگیر ببێ، به‌تاییبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌مكه كورد یانخود نه‌ته‌وه‌یه‌كی مووسووڵمان جاڕی بۆ بكێشێت. تاكوو ئیستا ئه‌مه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ستراتیژیی ڕۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بووه، ئیتر ئه‌گه‌ر له داهاتوودا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێ، لێره‌دا جێی باس نییه.
بێگومان دیموكراسیی پڕۆسه‌یه‌كه كه زانست و ئاستیی ڕووناكبیریی و هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه جێگیری ده‌كات، نه‌ك هێز. چونكه دیموكراسیی كولتووره و كولتووریش پێویستی به زه‌مه‌نه تاكوو ئاوێته‌ی باوه‌ڕ و نه‌ریتی چینوتوێژهكانی كۆمه‌ڵگا ببێ و له هزروبیری مرۆڤیش‌دا خۆی وێنا بكا. كه‌واتا ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌گووزه‌رێت، په‌له‌قاژه یانخود پهلهفڕته بۆ دابینكردنی ئازادیی، مافی مرۆڤ، چه‌مكی باییخه كۆمه‌ڵایه‌تیی و مرۆڤایه‌تییه‌كان نییه، به‌ڵكوو شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕی سه‌رمایه و هه‌ژموونه.