شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا ئێران- توركیا ئه‌توانن به‌ڕه‌كه له ژێر پێی ئه‌مریكا ده‌ربێنن؟ نه‌خێر، چۆن!؟
ئه‌مریكا دانی بۆ ئێران دا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كهڵهگایی خۆی زیاتر و زۆرتر بكات (چۆن پێشتر بۆ سه‌دامی داكرد).
ئێستا حه‌شدی شه‌عبی به به‌رچاوی دونیاوه (ژن، منال، گه‌نج، پیر و رۆژنامه‌نوس) سهرهبڕن! هه‌روه‌ها به چه‌كی ئه‌مریكیی و تانكی ئه‌برامزی ئه‌مریكییه‌وه هێرش ده‌كه‌ن!
له‌م كارانه‌دا توركیاش (ناڕاسته‌وخۆ) گلۆپی سه‌وزی بۆ حه‌شد-پاسداران هه‌ڵ كردووه، توركیاش سێ ئامانجی هه‌یه:
1- كه‌ركوك-دوزخورماتو بكه‌وێته‌وه ده‌ست توركمانه‌كان. دیاره ماده‌م توركیا له‌گه‌ڵ ئێران به‌نهێنیی ڕێكه‌وتووه، كه‌واته ئه‌كه‌وێته ژێر ده‌ست توركمانه-شیعه‌كانه‌وه. چونكه له دانوستانی هه‌ردوكیان دا ئه‌گونجێ توركمان به هه‌ژمونی توركیا زانرابێ و، شیعهبونهكهشیان به هه‌ژمونی ئێران، بۆیه لای ئه‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه: له ده‌ستی كورددا ده‌ری بكه‌ن!
2- توركیا ئه‌یه‌وێت به‌و پیلانگێڕییه‌ی له‌گه‌ل ئێران، دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی كوردی سفر بكه‌نه‌وه، پێموایه ناتوانن سفری بكه‌نه‌وه، به‌لام توانیان دوای بخه‌ن!
3- ده‌بێت ئێرانیش ڕێگا بدا و پشتیوانی توركیاش بكات له‌وه‌ی كه توركیا هێرش بكاته‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی ئۆتۆنۆمی خۆراوا. ئه‌مرۆش (عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی) گه‌وره‌ترین ڕاوێژكاری خامنه‌یی به ڕونی ئاماژه‌ی به‌هێرشكردنه سه‌ر خۆراوای كوردستان دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئێران. ئه‌ردۆگانیش هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌مان شتی وت!
ئێستا ڕونه پیلانه‌كه ڕاماڵینی ده‌سه‌لاتی كورده به‌گشتیی! هه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌ی كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ڕیفراندۆم ئهگهرهكانیم خسته‌ڕو و، له ئه‌گه‌ری سێیه‌م دا نوسیبوم: (ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مریكا دان بۆ ئێران داكات، تا خوێن هه‌ڵ ده‌ستێ، كورد خوێنی زۆر ده‌دا، به‌لام ستراتیژ بۆ كورده و ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت بیانوی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بێت!).
كه‌وابو، پرسیارهكهمهوه: ئایا ئێران-توركیا ئه‌توانن به‌ڕه‌كه له ژێر پێی ئه‌مریكا ده‌ربێنن؟ نه‌خێر، چۆن!؟
ڕاسته له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌مریكا بێ-ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه (بێ-ده‌نگی به‌ناڕاسته‌وخۆ به‌مانای گلۆپی سه‌وز هه‌ڵكردن دێت بۆ ئێران له گرتنی كه‌ركوك-دوز-شنگال-خانه‌قین). له‌ولاشه‌وه ئێران سواری ئه‌سپه شێته‌كه‌ی بووه و ، ڕێك و ڕاست ئه‌یه‌وێت شاری ڕه‌قه بگرێت كه تازه له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاوه ڕزگاركراوه!
واته ئه‌مریكا له‌وه‌شیان دا هه‌ر بێ ده‌نگه! به‌لام پێموایه: هه‌مو ئه‌م ڕوداوانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا به‌ته‌واوی تاوانه جه‌نگییه‌كانی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی پیشانی كۆمه‌ڵگای نێو-ده‌وڵه‌تی بدات! به‌تایبه‌ت له پاكتاوی سوننه و كورد دا و بیانوی باشی به‌ده‌سته‌وه بێت. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچونه‌شم ئه‌م خالانه ده‌خه‌مه‌ڕو:
1- ئه‌مریكا بێ-ده‌نگ بو له هێرشی ئێران بۆسه‌ر (كه‌ركوك-خانه‌قین-دوز-شنگال-مه‌خمور)، هه‌تا ئێستاش ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به تاوانه مرۆڤایه‌تیه‌كان كه به‌رانبه‌ر سونه و كورد و مه‌سیحی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت، هه‌ر بێ-ده‌نگه! هه‌ر ئه‌مریكاش تائێستا كاردانه‌وه‌ی بۆ قسه‌كانی ئه‌ردۆگان و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی ده‌رنه‌بڕیوه له هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه جێ-نفوزهكانی ئه‌مریكا له سوریا.
2- هه‌ر ئه‌م ماوه‌یه ئه‌مریكا پاسدارانی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه! ئه‌مه‌ش به‌مانای ڕه‌وایه‌تی دان دێت بۆ لێدانیان له داهاتوودا! هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆمپانیا و كه‌سانی سیاسیی ئێران و زانكۆی په‌روه‌رده‌یی سوپای پاسدارانی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه.
3- دوێنێش ده‌زگای (سی،ئای، ئه‌ی) ڕایگه‌یاند كه (نۆزده) به‌ڵگه‌ی نهێنیی له‌سه‌ر هه‌بونی په‌یوه‌ندی ئێران و قاعیده بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئێران هانی قاعیده‌ی داوه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر شوێنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له ناو سعودیه دا! ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سه‌لماندییه‌وه كه ئه‌مریكا بۆ داهاتوو شتێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه! ئه‌گینا بۆچی چه‌ندین ساڵه ئه‌م به‌ڵگانه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه!؟
4- چونی پۆتن بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌كرێ ڕوسیا ترسی له ئه‌مریكا هه‌بێت كه شهڕبخاته ناو ئێرانه‌وه یاخود ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كانی ئێران بپڕوكێنێت! به‌ڵام له‌گه‌ڵیشی دا هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی ڕۆشته به‌ریتانیا و، ئه‌مڕۆ به توندی له‌سه‌ر داهاتوی ڕژێمی ئێران هۆشداری دا. هه‌روه‌ها هه‌ر ئیسرائیلیش دوێنێ چه‌ندین گورزی له حیزبوڵای ئێران و ئه‌سه‌د وه‌شاند بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێت. هه‌رچه‌نده ئێران-حیزبوڵا-ئه‌سه‌د نه‌یانوێرا. به‌ڵام دۆخه‌كه تا دێت زیاتر و زۆرتر توند ده‌بێت، كه ئێستاش پێموایه: ئه‌گه‌ری سێیه‌می بابه‌ته‌كه‌ی دوو مانگ پێش ئێستام دێته‌دی و، خوێن ناوچه‌كه داده‌پۆشێت!
5- كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌ندێ مشتومڕی له‌سه‌ر ستراتیژی نوێی ترامپ دژی ئێران بڵاوكرده‌وه، كه ستراتیژه‌كه بریتییه له: ڕوخانی ڕژێمی ئێستای ئێران له داهاتوودا، بڕگه‌یه‌كی ستراتیژهكهش: هاوكاری كردنی هێزه دژبه‌ره‌كانی ڕژێمی ئێستای ئێرانه!!
كه‌وابو، تێفكرینی سیاسیی-ستراتیژیم وایه: له پشت هه‌ڵپه‌كانی ئێرانه‌و،ه ئه‌مریكا ڕێی بۆ خۆش ده‌كات (وه‌ك چۆن ڕێی بۆ سه‌دام خۆش كرد بۆ داگیركردنی كوێت و، دواتر كه‌مه‌ری ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دامی شكاند!!).
ده‌بێت كورد چی بكات!؟
پێموایه یه‌كڕیزی له ئێستادا بۆ كورد له (هه‌ناسه‌دان) پێویستتره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كڕیز نه‌بون و، هندێ له حیزبه‌كان هه‌ر به‌ره‌ی ئێرانیان هه‌ڵبژارد و (په‌كه‌كه‌ش له‌م خیانه‌ته‌ی ئێران له خۆراوا، هه‌ر هوشیار نه‌بوویه‌وه!) ئه‌وا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا مه‌سعود به‌رزانی ئه‌توانێ هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بكاته‌وه!؟
دۆخه‌كه له ڕوی دارایی و زروفی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه خراپترینه. چونكه نه موچه ئه‌درێ و نه خه‌لكیش پاشه‌كه‌وتێكی ئه‌وتۆی ماوه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش هێنده توندن دایكی شه‌هید ئاوات به حوكمی سه‌دام بخوات!
له‌م دۆخه‌دا سه‌ركرده ده‌بێت خۆی بسه‌لمێنێ. واته كاتێك كه خۆشگوزه‌رانی بوو، كورد هه‌زاران سه‌ركرده‌ی هه‌بوو! به هه‌زاران تاقمه مۆنیكایان دوای خۆیان و وهرهسهكانیان ده‌خست، ته‌نانه‌ت هێنده‌ی به‌ناو سه‌ركرده زۆرن، شار نیه له كوردستان دا زیاد له سه‌د سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی تێدا نه‌بێت!
هه‌ندێ جار له دۆخێكی ئاوهادا كه كوردستان هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و له %51 ی خاكه‌كه‌ی داگیركراوه، خستنه‌ڕوی زۆر وردكاریی و قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی، ئه‌كرێ قازانجی بۆ داگیركه‌ریش هه‌بێ! بۆیه هه‌مو نوسه‌ر و لێكۆڵه‌رێك پێویسته به‌وریاییه‌وه (له‌م ساته هه‌ستیارانه‌دا) هاوسه‌نگی ڕاگرێت!
هه‌رچه‌نده پێموایه: له %95 ی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و وێبسایته‌كانی زۆنی سلێمانی به قازانجی ئێران ئه‌نوسن (كه له‌م ساته‌دا هاوته‌ریبه له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیاش دا چونكه ئێران-توركیا ڕێكه‌وتنی نهێنیان بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌لاتی باشور و خۆراوای كوردستان هه‌یه).
ئه‌م قه‌له‌م به‌ده‌ستانه تێفكرینیان نیه یان نایه‌نه‌وێت گوێ بده‌ن به‌وه‌ی كه: ئێستا دۆخه‌كه زۆر ترسناكه و، ڕووه‌و ترسناكترین هه‌نگاو ده‌نێت!!
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرا: له دۆخه زۆر هه‌ستیاره‌كان دا، زۆر كه‌من ئه‌و سه‌ركردانه‌ی خۆیان ده‌سه‌لمێنن بۆ گه‌له‌كانیان!
ترسناكترین دۆخ كه به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی گه‌لێك دا هاتبێت له‌م ده‌وروبه‌ره‌ی خۆمان دا، دۆخی ده‌سه‌لاتی توركه عوسمانیه‌كان بوو له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی دا. به‌جۆرێ له هه‌مو به‌ره‌كانی شه‌ڕ پڕوكابوون. هێزه‌كانی یۆنان و ئینگلیز ڕۆشتبونه ناو (قوسته‌نتنیه‌ی پایته‌خته‌وه: ئیسلام پول: ئیسته‌نبولی ئه‌مڕۆ).
هێزه‌كانی عوسمانی زۆر خراپ هه‌ڵوه‌ری بوون، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تی ئینگلیز زۆر گومڕاو و غرور بوو بوون!
نه‌ته‌وه‌ی تورك هه‌مو هیوا و ئومێدێكیان له‌ده‌ست دابوو. چونكه عوسمانیه‌كان زۆرینه‌ی ناوچه‌كانیان به پایته‌ختیشه‌وه (كه ئه‌وكات ئیسته‌نبولی ئه‌مرۆ بوو) له‌ده‌ست دابوو. به‌ته‌واوی قاتوقڕیی و كوشت و كوشتار چه‌ندان ملیۆنی تێ په‌ڕاندبوو.
توركه‌كان ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان هه‌بو كه له لایه‌ن (كورده‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان و گریكه‌كان و عه‌ره‌به‌كان) لێیان بكرێته‌وه! خه‌لیفه‌ی توركیی عوسمانیش دانی به ده‌سه‌لاتی ئینگلیز-گریك دا نابوو!
به‌لام له پڕ، ئه‌فسه‌رێك چه‌ند تیپێكی سوپای له ئه‌نادۆڵه‌وه ڕێكخسته‌وه و كه‌وته بانگێشتكردن و سه‌ردان كردنی ناوچه‌كان و، سه‌ره‌تا دروشمی: (برایه‌تیی نێوان كورد و توركی) هه‌ڵبژارد!
له‌و دروشمه‌دا زۆر زیره‌ك بوو چونكه تێفكرینی وابوو: به‌و شێوه‌یه ده‌توانێت كورده‌كان فریو بدات (ته‌نانه‌ت هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌ڵێن: به جلی كوردیشه‌وه سه‌ردانی شێخ عبالقادری نه‌هری كردوه و، ئینجا فریوی داوه به‌وه‌ی پێویسته هێزه‌كانی كورد شه‌ڕ بۆ تورك و ڕزگاری خه‌لافه‌ت بكه‌ن!).
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه پله‌وپایه‌ی له چاو گه‌وره به‌رپرسانی عوسمانیه‌كان دا زۆر له خوار بوو، (كه‌مال ئه‌تاتورك) بوو.
به‌لام توانی له ترسناكترین دۆخ دا خۆی بسه‌لمێنێ و، پێكه‌وه له‌گه‌ل كورده‌كان ناوچه به دوای ناوچه‌ی ڕزگار بكاته‌وه تا گه‌شته (ئه‌نقه‌ره: ئانكاره)ی ئه‌مڕۆ. له‌وێ جاڕی ده‌سه‌لاتێكی دا و ئانكارای كرده پایته‌خت!
پاشتریش توانی به په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ل روس (به‌هۆی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری 1917 ه‌وه لینین بانگه‌وازی كشانه‌وه‌ی ڕوسیای له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ڕاگه‌یاند!)فراوانخوازیهكانی خۆی زیاد كرد.
بۆیه كه‌مال ئه‌تاتورك توانی به به‌كارهێنانی زۆر دیسپلین و فێڵه‌وه (قوسته‌نتنیه‌ی گریكه‌كان: ئیسته‌نبولی ئه‌مرۆ) بگرێت و، نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێكی یۆنانی جینۆساید بكا و، تاهه‌تایه شاری (قوسته‌نتنیه‌ی گریك: ئیسته‌نبولی ئه‌مرۆ) بكاته تورك-نشین!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌نگاو به هه‌نگاو زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی عوسمانیه‌كانی كوشت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه ته‌سلیمی ئینگلیز-گریكه‌كان بوون یاخود چوبونه به‌ره‌ی ئینگلیز-گریكه‌وه. دوای دروستكردنی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌شی، ئیدی لایه‌كی بۆ كورد كرده‌وه و، شێخ عهبدالقادری نه‌هری كه فریودراوی ده‌ستی خۆشی بو، هه‌ر كوشت!! ئاوها كه‌مال ئه‌تاتورك له ئه‌فسه‌رێكی بچوكه‌وه، له ڕاستیی دا سه‌لماندی كه بۆ هه‌میشه ببێته (باوكی تورك!).
ئێستا دۆخی كورد زۆر ترسناكه، تائێستا به‌م هه‌زاران سه‌ركرده مفته‌خۆره چهپاولگهرهی سامانی میلله‌ت له باشور، تاكه یه‌ك دانه‌یان نه‌یتوانیوه سه‌ركردایه‌تیی جوڵانه‌وه‌یه‌كی داگیركه‌ر ڕاماڵێنهری جاش-كوژ بكات و سڵ له هیچ نه‌كاته‌وه و، چۆن كه‌مال ئه‌تاتورك كوردی فریودا، ئاوهاش ئه‌و بتوانێ (به‌شێكی به‌رچاوی عه‌ره‌به سوننه‌كان) بۆ ئهجێنداكهی خۆی فریو بدات!
چۆن كه‌مال ئه‌تاتورك له به‌ره‌ی ڕوسیاوه ڕێكه‌وتنی كرد، ئاوهاش ئه‌ویش له‌به‌ره‌ی توركیاوه یاخود له‌گه‌ل ڕوس یان له‌گه‌ل ئیسرائیل-فه‌ره‌نسا (هه‌ندێ ئازوباز و به‌ڵێنی گه‌وره‌ی درۆیان پێ بدات، تا ئه‌وه‌نده‌ی سهرهكهوێت!).
مه‌سعود به‌رزانی خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌داته قه‌ڵه‌م، لایه‌نگره‌كانیشی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. به‌ڵام مێژوی ژیانیی (له شوێنكه‌وتنی پاسداران بۆ گرتنی ناوچه ئازاده‌كانی خۆرهه‌لات كوردستان و ،ڕوداوی 31 ی ئاب) نهتهوهییبونی مه‌سعود به‌رزانی پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه. دیارترینیشیان: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ندین به‌ره‌دا زۆر نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر داده‌نێ (به‌مه‌رجێ كشانه‌وه‌یه‌كی تاكتیكی نه‌بووبێت!).
بۆچی له‌م دۆخه‌ی ئێستا كه‌سێكی وه‌ك مه‌سعود به‌رزانی ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی هه‌بێ، ده‌توانێ هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بكاته‌وه!؟
چونكه عێراق غرور گرتویهتیی، چۆن ئینگلیز-گریك له (ئیسته‌نبوڵ) غرور گرتبونی. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له ناو كورددا بونه‌ته هاوپه‌یمانی (عه‌بادی-حه‌شد-پاسداران) ڕون بونه‌ته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌ش دا ئه‌و به‌ره‌یه‌ی توركه‌كان كه ته‌سلیمی ئینگلیز-گریكه‌كان بووبوون، ته‌سلیمبونی خۆیان ڕاگه‌یاند بوو! به‌ڵام كه‌مال ئه‌تاتورك نه‌ترسا و شه‌ڕی كرد!
هه‌روه‌ها، ناڕهزایهتیهكی نه‌ته‌وه‌یی له ناو كورد دا هه‌یه دژی (عه‌بادی-حه‌شد-پاسداران). له‌گه‌ڵیشی دا زۆرێك له عه‌ره‌به سونه‌كان (سه‌رۆك هۆزه‌كانیان له هه‌ولێرن) و ئه‌توانرێ هه‌ندێ به‌لێنیان پێ بدرێ، گه‌رچی دواتریش به‌ڵێنه‌كان جێ به‌جێ نه‌كرێ!!
زیاتر له‌وانه‌ش: هێزه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان له مه‌سعود به‌رزانییه‌وه نزیكن (به‌تایبه‌ت زۆرێك له هێزه‌كانی خۆرهه‌لات و خۆراوا).
بۆیه پێموایه: ئه‌مه دواین ده‌رفه‌تی ژیانییه بۆ مه‌سعود به‌رزانی، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی نه‌ترسانه‌ی تێدا بێ، ده‌توانێ: سهركردهبوونی خۆی بۆ گه‌له‌كه‌ی و مێژوو بسه‌لمێنێ!
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات، ئه‌وا: فشار و په‌ستانی دژه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و جیۆپۆلهتیكهی كه حیزبه‌كه‌ی مه‌سعود به‌رزانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، زیاتر و زۆرتر ده‌بێت!
ئه‌یڵێمه‌وه: له ستراتیژی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا، ئه‌مریكا سهرهكهوێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه: كورد چۆن ده‌سكه‌وتی هه‌میشه‌یی بپچڕێت!؟
ئێستا كاتێتی كه (ڕێكه‌وتنێكی شهرهفهندانهی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان: په‌كه‌كه-پارتیی-دیموكرات-یه‌كێتیی دا بكرێت)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌كرا و، په‌كه‌كه و یه‌كێتیی ڕازی نه‌بوون، پارتیی به‌رپرسیاری یه‌كه‌می پاراستنی ئه‌م دۆخه‌ی كوردستانه!