شه‌ریف هه‌ژاری: گۆڕان له به‌رده‌م ئه‌م پیلانه‌ی ئێران دایه و ده‌بێت وریا بێت!
بۆچی ئێران ناتوانێت هه‌مان ئه‌و پیلانه‌ی له ناو یه‌كێتیی دا دایڕشت و، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو، له ناو گۆڕان دا دوباره‌ی بكاته‌وه!؟ كامه‌یه ئه‌و پیلانه‌ی ئێران كه ئێستا به‌رانبه‌ر گۆڕان هه‌یه‌تی و، هۆكاره‌كانی ئه‌و پیلانه چیه!؟
یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه به‌هۆی نا-دبلۆماسیی بوونی حیزبه‌كانی باشوری كوردستان، هه‌رێمی كردۆته گۆڕه‌پانی ته‌راتێنی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ده‌ستێوه‌ردان و پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری پارچه‌كانی تره (به‌تایبه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی ئێران) له كاروباری ناوخۆی هه‌رێم دا.
له دوو بابه‌ت دا: (پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا وردتر بێ: ساڵی 2010- ڕۆژنامه‌ی هاولاتی) و (ده‌یڵێمه‌وه پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا وردتر بێ: ساڵی 2011- ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه) كه نووسیم، له هه‌ردووكیان دا به وردی ئاماژه‌م به‌وه دابوو كه گۆڕان هه‌م ده‌بێت له ڕووی ڕێكخستنه‌وه به خۆی دا بچێته‌وه و، هه‌م له ڕوی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی بۆ په‌رله‌مان به زۆری پشت به (ڕۆژنامه‌نوس و میدیاكار) نه‌به‌ستێ. چونكه ڕاسته له ته‌كتیكا قازانجی تێدا ئه‌كا به‌ڵام له ستراتیژ دا گورزی لێ ده‌دات و، هه‌م له ڕوی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كانی دا زۆر له ئێران نزیك نه‌بێته‌وه. چونكه نه‌ریتی هه‌میشه‌یی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێران وایه: هه‌ر نزیكبونه‌وه‌یه‌ك له ئێران به مانای ڕواندنی چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به ئێران دێت له ناو ڕیزه‌كانی گۆڕان دا (هه‌روه‌ك چۆن په‌كه‌كه و یه‌كێتیی تووشی ئه‌و ده‌رده ترسناكه بوون)، پێویسته گۆڕان زۆر به هه‌ستیارییه‌وه وریای ئێران بێت!
ئه‌و خالانه‌ی كه به وردی له‌و بابه‌تانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژیم بۆ كردبوو، چه‌ندینجار له‌گه‌ل چه‌ندین به‌رپرسی گۆڕانیش دا پێم وتبوون، هه‌موشیان بڕوایان به سه‌رنجه‌كانم هه‌بوو، به‌لام گۆران كه‌مێكی ئه‌و خالانه‌ی جێ به جێ كرد!
زه‌مه‌ن هات و ڕۆشت! چه‌ند مانگی ڕابردو، وه‌ك (ئه‌كادیمیستێكی بێ لایه‌ن و وه‌ك هاوڕێیه‌تیش) له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی گۆڕان مشتومڕی دوو كه‌سیمان كرد.
زۆر به‌ڕاشكاوی لێم پرسین: من و ئێوه ڕه‌خنه له (ئاڵا تاڵه‌بانی) ئه‌گرین كه له پێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورده‌وه بۆ عه‌ره‌بی شیعه-ئێران ئیش ئه‌كا، باشه چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان لێدوان و كرده‌وه‌كانی (ئاڵا تاڵه‌بانی) له لایه‌ك و (هوشیار عبدالله، سروه عبدالواحید) و چه‌ندانی دیكه‌ی وه‌ك (عه‌دنان عوسمان) له لایه‌كی تره‌وه!؟
به‌رپرسه‌كانی گۆڕان ده‌یانوت: وه‌ڵا مامۆستا شه‌ریف هیچ جیاوازیه‌كی نیه و، سه‌رنجه‌كانت خه‌مخۆرانه و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه و ڕاستین!
به‌ڵام هه‌ر نهمدیی ڕۆژێ له ڕۆژان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م كه‌سانه بانگ بكا و، پێیان بڵێ: لێدوان و كرده‌وه‌تان نابێ سنوری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد ببه‌زێنێ و، نابێ ئێوه وه‌ك نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتیی- پارتیی بن و به گوتاری داگیركه‌ران فریو بخۆن! به مه‌رجێ هه‌ر خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باش ده‌زانن هه‌ندێ له‌م نوێنه‌رانه‌ی گۆران له په‌رله‌مان هه‌ندێ كه‌یسی به‌ڵگه‌داریان له‌سه‌ره! به‌لام ئایا تۆ بڵێی هه‌ر ئه‌و كه‌یسانه نه‌بێت كه شیعه-ئێران بیقۆزێته‌وه و ئه‌مانه به‌كاربێنێت!؟
بۆیه هه‌موان شاهیدحاڵی ئه‌وه‌بووین، زۆرینه‌ی وته و كرده‌وه‌كانی (سروه عبدالواحید، هوشیار عبدالله و عه‌دنان عوسمان و هه‌نێكی تر) پشتگیریی بووه له‌و بیرۆكه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ببێ و، سلێمانی بكه‌نه زۆنێكی سه‌ر به عه‌بادی-ئێران و له هه‌رێمی كوردستانی داببڕن!
به‌و مانایه‌ی: به‌و ئاراسته‌یه ئیشیان ده‌كرد كه پارێزگاكان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ل ناوه‌ند ئیشوكاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن، به‌مه‌ش پیلانه‌كه‌ی ئێران ده‌هاته‌دی و، سه‌روه‌ریی ده‌سه‌لاتی (فیدراڵبوونی هه‌رێمی كوردستان) له ده‌ست ده‌درا!
ئێران بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ڕێكه‌وت، ته‌نها له‌به‌ر هاتنه ناو كه‌ركوك نیه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه: سلێمانی-ههڵهیجهش بكاته سیستمی پارێزگاكان و ڕاسته‌وخۆ بیبه‌ستێته‌وه به ناوه‌نده‌وه و، به‌وه‌ش هه‌رێم دابه‌شتر ده‌بێ و، بونیه‌تی سه‌روه‌ریی (فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی كوردستان) دائهڕوخێت! له به‌رانبه‌ریش دا ئێرانیش ده‌بێت به‌ته‌واوی باڵی ماڵ مام-جه‌لال بكاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی!
یه‌كێتیی نه‌یتوانیی مه‌رجی دووه‌م بهێنێته‌دی بۆ ئێران (به‌ستنه‌وه‌ی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه به ناوه‌نده‌وه و هه‌لاواردنی سیستمی فیدراڵی هه‌رێم) ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
1- له ناوچه‌ی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرینه‌یه نه‌ك یه‌كێتیی و، چه‌ندین حیزبی دیكه‌شی تێدایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیش ناڕازین له‌و كاره!
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیر له باڵی ماڵ مام جه‌لاله، كه‌وابو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه یه‌كێتیی وه‌ك سێیه‌م حیزبی ناو هه‌رێم له حكومه‌تی هه‌رێم چنگی خستووه، زۆر زیاتره له قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی ئه‌وا له ده‌ستی ده‌دا!
كێ ڕێگری سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئه‌م پیلانه‌ی ئێرانه!
به خوێندنه‌وه‌ی خۆم: تاكه كه‌سێك به قوڵی دژایه‌تیی ئه‌م پیلانه‌ی ئێران ده‌كات كه سلێمانی ڕاسته‌وخۆ بخرێته سه‌ر ناوه‌ند، خودی (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی)یه.
بۆیه ئێران له ڕێگه‌ی ناڕاسته‌وخۆوه ئه‌یه‌وێت ئه‌و پیلانه‌ی كه به‌سه‌ر (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ)ی له ناو یه‌كێتیی هێنا، بۆ گۆڕانیش دوباره‌ی بكاته‌وه. به‌ڵام له مه‌یاندا ئێران سه‌ركه‌وتو نابێت.
چونكه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له ئیشوكاری سیاسیی و به‌تایبه‌ت ته‌كه‌تولی سیاسیی دا زۆر له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ زیره‌كتره. هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی دان هه‌تا به پڕوپاگه‌نده‌ی دوو یان سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانیان فریو بدرێن!
زیاتر له‌وه‌ش: خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان كه‌مێك محكهمتره تا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی، به‌مه‌ش ئێران به‌ئاسانیی ناتوانێ زۆرینه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان بۆ پیلانه‌كانی كه‌مه‌ندكێش بكا و فریویان بدات!
هه‌ربۆیه: ئه‌بینین ئێستا له ڕێگه‌ی وێبسایته‌كانی (هه‌ندێكیان به ناو سه‌ربه‌خۆ و هتد) زۆنی سلێمانی، ده‌نگی ناڕه‌زایی دژی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی زیاد ده‌بێت و چه‌ندین بابه‌تی له‌سه‌ر بلاوده‌كه‌نه‌وه و، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئێرانی له پشته و، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌بێته قوربانیی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه دژی جیاكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌یه له سیستمی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان، كه دواتر هێدی-هێدی ئێران-عه‌بادی ڕاسته‌وخۆش سلێمانی داگیربكات!
ئێستا هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوس كه هه‌ندێكیان به پله (په‌رله‌مانتاری گۆڕان)ن، به‌بێ هوشیاریی سیاسیی بۆ دۆخه‌كه، كه‌وتونه‌ته ناو پیلانه‌كه‌ی ئێرانه‌وه (ئیدی خۆیان ئاگاداربن یاخود له نه‌زانینیانه‌وه بێت!!).
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو پێشتر له چه‌ندین بابه‌ت دا ئاماژه‌م به‌وه‌دا: زۆر مه‌ترسیداره كه گۆڕان به زۆری پشت به ڕۆژنامه‌نوس و په‌یامنێره‌كانی ده‌به‌ستێت بۆ په‌رله‌مانتاریی!! ئێستا ئه‌زانن بۆچونه‌كه‌م هاته‌دی یاخود نا!؟
هه‌مو ئه‌و حیزبانه‌ی تریش كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه فێربون پشت به ڕۆژنامه‌نوس ببه‌ستن تابیانكهنه په‌رله‌مانتار، هه‌مان دۆخیان به‌سه‌ردا هاتووه‌ته‌وه، بۆ نمونه:
ڕۆژنامه‌نوسانی جیهانیی به به‌ڵگه‌وه باسی ئه‌تكی هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌كه‌ن له لایه‌ن حه‌شدی-شه‌عبییه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌تكردنی كچه شانزه ساڵانه‌كه‌ی كورد له دوزخورماتو و پاشان خۆكوشتنی كچه‌كه. كه‌چی سۆران عومه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان (كه پێشتر ڕاوێژكاری ئه‌میری ئه‌نسار ئیسلام بو و، دواتر بوه ڕۆژنامه‌نوسی كۆمه‌ڵ!) تا ئێستا نه‌چووه‌ته ناو ئاواره‌كانی خورماتو (له كه‌لار) یاخود ئاوه‌ركانی كه‌ركوك (له هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ) و، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌نجام بدات و، به وردی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ كه له دژیان ئه‌نجام دراوه بۆ دونیای بخاته‌ڕوو، به‌لام بۆ شه‌ڕه قۆچی حیزبیی و جنێودان كه‌س نایگرێ!! كه‌چی پیشه‌كه‌ی خۆی له یاد كردووه!! تۆ بڵێی نهوچونی ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی ئێران نه‌بووبێ!؟
له كۆتایی دا پرسیاری ئه‌و خوێندكارێكی زانكۆ وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه كه پرسیویهتیی:
ئایا مامۆستا: ئێران ئه‌توانێ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه داگیربكا؟!
وه‌ڵامه‌كه ئاوهایه، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه: به ئاسمان و ڕوبار و، كێڵگه و په‌له‌وه‌ر و، كه‌متیار و پشیله و قوڕواق و، حیزبه‌كان و مه‌لاكان و، خانه‌قا و مزگه‌وت و كڵێسا و ئاته‌شگا و زانكۆ و په‌روه‌رده و، قومارخانه و سینه‌ما و، نوسه‌ر و ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نوس و وێبسایت و كه‌ناڵه‌كان و، سه‌ركرده و بنكرده و، ئه‌میر و ئه‌میندار و سكرتێر و، به خۆراكی به‌سه‌رچو و ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان و به‌نزینی فیت-په‌مپ تهقێنهرهوهو ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، به فه‌ڕاش تا پارێزگاره‌وه، به حیجاب و سفور و سمێڵدار و ڕیشدار و بێ-ڕیشه‌وه، به مه‌له‌وانگه‌ی ژنان و پیاوانه‌وه، به كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كانه‌وه: هه‌ر هه‌موی ئێستا موڵكی ئێرانه!!
له‌ڕاستیدا بێ مانایه كه بڵێی: ئایا ئێران ئه‌توانێ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بگرێ!؟
دواین دێڕی ئه‌م بابه‌ته‌شم ئه‌وه‌یه: ئه‌یڵێمه‌وه له ستراتیژ دا ئێران ئهپڕوكێت، كورد هێشتا به ته‌واوی ده‌رفه‌ته‌كه‌ی له ده‌ست نه‌چووه. له ئێستادا یه‌كڕیزی نێوان حیزبه‌كانی كورد له (هه‌ناسه‌دان) پێویستتره! چاوه‌ڕوان بن له ڕۆژانی داهاتودا وتارێك ده‌نوسم (ئه‌گه‌ره لۆژیكیی و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕه گه‌وره و ترسناكه‌كه‌ی نێوان: ئێران و سعودیه له ناوچه‌كه‌دا).