له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : عه‌بادی و په‌رتكردنی كورد.
له شوێنێكدا دۆستێك پرسێكی وردی وروژاند، ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه خه‌ریكه حه‌یده‌ر عه‌بادی پرسی نیشتمانی بوون و نانیشتمانی بوون بۆ په‌رتكردنی كورد به كار دێنێت، واته به ناوی نیشتمانی و نانیشتمانیهوه ده‌یه‌وێت كورد له‌ت و په‌ت كات، راستی ئه‌مه دوو باره بوونه‌وه ی سیاسه‌ته‌كانی رابردووی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق بووه به‌رانبه‌ر كورد، ئه‌وه‌ی گرنگه كورد بیزانێت، ئه‌وه‌یه نه‌بۆ عه‌بادی نه‌بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، شتێك نیه به‌ناوی كوردی باش و كوردی خراپ ، واته ئه‌وان وه‌ك یه‌ك سه‌یری هه‌موو كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌لایانه‌وه گرنگه كوردی گوێ رایه‌ڵ و گوێ له مستیان هه‌بێت، ئێستا عه‌بادی له هه‌مو لازیاتر به‌و سیاسه‌ته كار ده‌كات، ئه‌و قسه‌و بیر‌و ڕایانه‌ی له باره‌ی بودجه‌و موچه‌و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ریده‌بڕێت، ته‌واوی ده‌چێته چوار چێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه ، بۆ عه‌بادی یاریه‌كه زیاتر زه‌لیل كردن و خۆ به ده‌سته‌وه دانی كورده، ئه‌مه‌ش له ڕێی سیاسه‌تی ” پهرتكهو زاڵبه” وه ده‌كات.
له‌م دۆخه ناجۆره‌ی ئێستادا كه هه‌رێمی كوردستان له‌نێو قه‌یرانێكی قوڵدایه‌و رۆژ به رۆژیش كێشه ئابوریه‌كان كه‌ڵه‌ك ده‌بن و له نێو خۆشدا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێواندنی پێكه‌وه‌یی ئاشتیانه، به سوكایه‌تی كردن به حزبه‌كان، چین و توێژه جیا جیاكان، لێدان له كه‌سایه‌تیه‌كان، دروستكردنی فایل و ناووناتۆره، كه هه‌ندێ جار حزب و كه‌سانی باڵای حزبه‌كان له پشتیه‌وه‌ن، وای كردووه، نه‌یاره‌كانمان ئاسانتر یاریمان پێبكه‌ن، عه‌بادی و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ی لێوه‌ی نزیكن له‌و ڕوه‌وه هه‌موو دژیه‌كی و ناته‌باییه‌كی كورد ده‌قۆزنه‌وه‌و قسه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت درز‌و كه‌لێنه‌كان گه‌وره‌تر بكه‌نه‌وه، ئهزموندارهكان به ئێمه ده‌ڵێن ئهوهسهرهتایهكی ترسناكه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه، یان راكێشانی سۆزی كورد بۆ لای عێراق.
هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه‌ی موچه خۆران له هه‌رێم و ئاماچه دان به ڕووكردنه به‌غدا، تێكشكاندنی كه‌سێتی كورد له به‌رده‌م پارهداو له بیر بردنه‌وه‌ی كێشه‌گه‌وره‌كه‌ی كه كێشه‌ی ئازادی و بوونه، زۆر به وردی له ناوخۆی هه‌رێم و به‌غدا كاری له سه‌ر ده‌كرێت، كێشه ئه‌وه‌یه له ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌م و ناجۆریه‌وه دۆخێكی نائومێدانهو به‌دگومانانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌رێم و ده‌ربازبوونی له قه‌یران دروستكردووه و، زۆركه‌م خه‌ڵك بڕوایان وایه به‌م ده‌سته حوكمڕانیه‌وه ده‌توانرێت له‌م دۆخه ده‌رچین، ئه‌مه‌ش به قازانجی عه‌بادی و به‌غدا شكاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ من وه‌ك هاوڵاتیه‌كی كورد ، وه‌ك قوربانیه‌كی ده‌ستی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدا گرنگه ئه‌وه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌كه ڕێ له‌م تهقهلاترسناكهی عه‌بادی و ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی بگیرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له سه‌ر حسابی چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی و نادادیهكانی ناوخۆ نا.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts