هوشیار جەمال: گەنجان و حیزب.
گەنجان چینی دیاری ناوکۆمەڵگان، کە بە چاڵاکترین و پر وزەترین چین ئەژماردەکرێن، دەتوانن کە ڕۆڵ بگێرن لە خزمەت کردن لەسەرەجەم بوارەکانی ژیان و بەڕێوەبردنی ئیدارەی حیزبی و حکومرانی لەهەرێمی کورستان.
بەڵام بەداخەوە ئەم چینە چالاکە پر وزەیە لە چینێکی چالاکەوە کراوەتە چینێکی ناچالاکی گوێرایەڵی پەراوێزخراو، ئەگەر سەیرێکی شیوازی بەڕێوەبەردنی حیزەبە کوردیەکان بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە زۆربەی جومگە هەستیارو دیارەکانی ناو حیزبەکان کە شوینی بڕیاردانن، بەدەستی کۆمەڵە کەسانێکەوەن کە لە شاخە وە هاتوونەتە شارەکان.
ماوەی زیاترلە چارەکە سەدەیەکە حکومڕانیەکی شکست خواردویان لەم هەرێمە داکردوە، کە بە شێکی زۆریان خاوەنی بڕوانامەی نزمن یاخودهەر هیچ بڕوانامەیەکی ئەکادیمیان نیە، کە لە کۆمەڵیک سیاسی بیرکورت بەولاوە هیچی ترنین!
ئەم کۆمەڵە کەسەی کە بە ناوی شۆرشەو ئەزموونەوە نەک هەر گەنجانیان پەراوێز خستووە، وەتوانیویشیانە وە سەرکەوتووش بوون لە وەی هەرکات بیانەوێت گەنجانە بەکاربهێنن بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان.
هەردەم سەرانی حیزبەکان لەکاتی دروستبوونی تەنگەژەی ناوخۆوسازدانی خۆپیشاندان کە هەندێک جارگرژی و قوربانیشی لێ کەوتۆتەوە، گەنجانیانی خۆیان ناردۆتە سەرشەقامەکان، دواتریش ئەگەر بە سودی حیزبە کە خۆی تەواوبووبێت ئەوا خێرا سەرکەووتنە کانیان وەک دەسکەوتی سیاسی بۆخۆیان بردوە، لەکاتی شکستیشداخۆیان بێ بەری کردوە و گەنجانیش بە تاوان بارناساندوە،
هەربۆیە پێوستە گەنجانی ناوحیزبەکان چ سیکۆلارو چ ئیسلامیەکان بەئاگا بێتەوە. وە بە بیری خۆیانی بهێنەوە، کە ئەوە ئەوانن دەبێت حکومڕان بنن و بڕیاربەدەستی حیزبی و حکومی بن، وە ڕۆڵیان هەبێت لەبوونیاتنان و بەرەوپێشچوونی هەرێمەکەیان، نەک کۆمەڵی کەسی بەناوسیاسی بۆ مەبەستی سیاسی و شەخسی و مەرامی تایبەت بە کاریان بهینێن.
کەبەشیکی زۆری ئەم سیاسیانە تێوگلاون لە گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی حیزبی و حکومی و رڕۆڵی دیاریان هەبووە لە شکس هێنانی ئیدارەدانی کوردستان وە.