ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: كورد له‌نێوان سایكس بیكۆ و هێڵی سی و شه‌شدا.
یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانی سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌رباره‌ی كورد ده‌ڵێت: كورده‌كان به‌گشتی كڕو بێده‌نگن و فزوڵی نین. زه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه ته‌مبه‌ڵه و تێگه‌یشتنێكی دروست ئه‌گه‌ر ههشیبێ زۆر لاوازه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پیاوێكی كورتبینه، ته‌نیا ئه‌و شتانه ده‌بینێ كه له پێش چاویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌و كهمزانیهی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌گه‌ڵدا ده‌گونجێنی، كورده‌كان هه‌موویان میزاجێكی توندیان هه‌یه، ده‌توانن له‌ناكاو تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده بیوروژێنی.
پێشینانی خۆشمان ده‌ڵێن: نان ئه‌و نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه” واته كورد دوێنێی بیرچۆته‌وه و حیساب بۆ به‌یانیش ناكات، ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كاته‌وه ته‌نیا ئه‌و كاته‌یه كه تێیدایه‌تی، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی گه‌لانی تر جۆرێكی تره و به‌رنامه‌ی وڵاته‌كانیشیان وانیه، ئه‌گه‌ر له‌پێناوی گه‌شه و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان به‌رنامه‌یه‌كیان دانا نه‌وه دوای نه‌وه به‌یه‌كتری ده‌سپێرن و حیسابی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ڕێكه‌وتنامه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی و سه‌فه‌وی.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ڕێكه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر خاكی كوردبوون، به‌ڵام تائێستاش له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانیان حیسابی وردی له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌ر كاتێك ئه‌و باسه بێته‌گۆڕی زیندوو ده‌بێته‌وه، لێره‌وه ده‌مه‌وێ بێمه سه‌ر ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆ نموونه: ڕێكه‌وتنامه‌ی (سایكس- بیكۆ).
ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ی بووه هۆی دابه‌ش كردن و ماڵوێرانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و زۆر له گه‌لانی تریش، ئه‌وه‌تا سه‌د ساڵ دوای ده‌رچوونی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه هێشتا كاری پێده‌كرێ و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌نجامی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه بووه‌ته هۆی ده‌ستكراوه‌یی دوژمنانی كورد و له زوڵم و بێدادی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هیچ شتێك نه‌سڵه‌میونه‌ته‌وه و هه‌موو كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر كورد هێناوه، هه‌ر له كوشت و بڕین و ئه‌نفال و دواتریش كۆڕه‌وی یه‌ك ملیۆنی كاره‌ساتبار له‌باشوری كوردستان، كه دیمه‌نه‌كانی ئه‌و كۆڕه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك خه‌مهێنه‌ر بوون سه‌رنجی دنیای به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا و له‌ئاست ئه‌و زوڵمه زۆره‌ی له‌كورد ده‌كرا، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌یانتوانی بێده‌نگ بن، له ئه‌نجامدا بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی كورد له‌باشووری كوردستان له‌ساڵی 1991 و له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری (688)ی ده‌ركرد، هێڵی (36)ی دیاری كرد وه‌ك ڕێگرتن له شاڵاو و په‌لاماره‌كانی ڕژێمی به‌عس بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، خۆشبه‌ختانه دواتر كورد له‌باشوور به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشووری كوردستان كه‌وته ژیانێكی نیمچه ئازادی و دواتریش ئه‌و هه‌له تایبه‌تیه‌ی به‌هۆی هاتنی داعش ده‌رفه‌تمان بۆ ڕه‌خسا و چووینه ئه‌ودیوی هێڵی (36)ه‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حیسابێك بۆ بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ین ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نیشتمانی خۆمان و به‌مافی خۆمان زانیوه بۆیه ئه‌و سنووره‌مان بوارد و له دوژمنمان پاك كرده‌وه، له‌ڕاستیدا ده‌بوو ئه‌وه‌مان بزانیایه بڕیاری دروستكردنی هێڵی (36) له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روا بڕیارێكی ساده نیه و هێشتا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، خۆشمان هیچ كارێكمان نه‌كردووه بۆ هه‌ڵوه‌شادنه‌وه‌ی، هه‌تا ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه نا‌توانیت هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بهاوێژی.
جه‌نابی مام جه‌لالیش پێی وتین: له‌ئێستادا ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه” به‌ڵام ئێمه نه‌هاتین قسه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه شیبكه‌ینه‌وه و كاری بۆ بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌ندێ خه‌ڵكی كورتبین كوێرانه كه‌وتینه تانه لێدانی و به‌پێچه‌وانه‌ی ڕای ئه‌و سه‌ركێشیمان به‌ژیانی خۆمانه‌وه كرد و هاتین ڕیفراندۆممان ئه‌نجامدا و بانگی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییمان لێدا، له‌كاتێكدا ئێمه هیچ كارمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری (688)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌كردووه، لانی كه‌م به‌چه‌سپاندنی ماده‌ی(140) ده‌ستووری عێراق، به‌ڵكو هه‌ر له‌بیرشمان نه‌ماوه، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه ده‌بینین، پێشمه‌رگه قاره‌مانیه‌تی زۆری نواندووه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزداری ئێمه‌یه، بێگومان كه‌س ناتونێ نگوڵی له ئازایه‌تی پێشمه‌رگه بكات، به‌ڵام ئێمه به‌ساده‌یی له مهسهكانمان ڕوانیوه، دژه‌كانمان ئه‌وه ده‌زانن بۆیه عه‌بادی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا خراپیان به‌سه‌ر هێناین و دۆسته‌كانیشمان بێده‌نگ بوون و هیچیان نه‌كرد، ئه‌وه مانای بێ وه‌فایی دۆسته‌كانمان نیه، به‌ڵكو نه‌زانی خۆمانه كه خوێندنه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كان نیه و دوێنێمان بیرچۆته‌وه كه چۆن به‌ده‌نگمانه‌وه هاتن و هیچ حیسابیشمان بۆ به‌یانی نه‌كردبوو، ته‌نیا چاومان ئه‌وه‌ی ده‌بینی كه خاوه‌ن هێزین و كه‌س ناتوانێت بستێك لێمان بێته پێشه‌وه، و خاكمان داگیر بكات، ئێستا دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌رمان هات، تاساوین پێویسته بێینه‌وه هۆش خۆمان، یه‌كترمان خۆش بوێ و پشتی یه‌كبگرین و دۆسته‌كانمان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، هه‌وڵ بده‌ین به‌هاوكاری دۆسته‌كانمان هه‌موو ئه‌و بڕیاره خراپانه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه له دژمان دراون، هه‌وڵ بده‌ین ماده‌ی (140) بچه‌سپێنین كه ماده‌یه‌كی ده‌ستوری عێراقیه و كارئاسانیهكیشه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێڵی (36)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئینجا دووباره بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردستان دابڕێژینه‌وه و كاری بۆ بكه‌ین، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه ئاگامان له‌وه‌بێ نه‌ته‌وه‌كه‌مان شه‌كه‌ت و ماندووه و پێویستی بهپشوودانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی شێلگیرانه بده‌ین تاده‌گه‌ینه ئامانج.