عیماد عه‌لی: میدیای كوردی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رئه‌نجامی ریفراندۆم.
دیاره لێره باسم له ئه‌ركی میدیا نیه وه‌ك ده‌رخستنی راستیه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك خۆی. هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه راستگۆیی یه‌كێك له سیفه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر میدیایه‌كی رێزلێگیراو بێت و به جوانی حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌ربخات و بێ زیاد وكه‌م هه‌موو هه‌واڵه‌كان بڵاوبكاته‌وه. به‌ڵام له هه‌موو دونیا خه‌تی سوور و بنهماجێگیرهكان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ت هه‌یه، ده‌كرێت تۆیه‌كی میدیا راستیه‌ك بڵاوبكه‌یته‌وه گیانی ملیۆنه‌ها خه‌ڵك بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستگۆیی ده‌پارێزیت، ئاسایشی گه‌لێك بخه‌یته چاڵه‌وه، وه‌ڵا چیه هه‌واڵه‌كه وه‌ك خۆی ده‌گوێزیته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت پێشیل بكه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كه وه‌ك خۆی بگوێزیته‌وه. ئه‌مه له پێشكه‌وتوترین و ئارامترین ده‌وڵه‌تی دونیادا نیه، سه‌ره‌رای بونی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی تێیاندا. كه‌چی له‌كوردستان كابرا خۆی لێ بووه به موردوخای و محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل و به‌راست و چه‌پدا هه‌واڵ بڵاوده‌كاته‌وه و ته‌شهیریش ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی له لایه‌نی یاسایی و سیاسیه‌وه هه‌واڵه‌كان وه‌ك خۆی بخوێنێته‌وه و ده‌ردانه‌كانی له‌به‌رچاو بگرێت.
ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، باس و خواسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئهرئهنجامی ریفراندۆمه. ئه‌وه‌ش كه شایانی لێوردبونه‌وه‌یه كه هه‌موو میدیاكان باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی له رووی یاسایی و زۆرئاساییشهوه له‌مه‌ر ئه‌م كرده‌وه پرسیار له یاساناسێك بكه‌ن و وه‌ك توتی قسه‌ی به‌رپرسانی عیراق و میدیاكانیان ده‌جونه‌وه و له‌مه‌ر راستی توانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ریفرندۆم نوتقیان ڵێوه نایه‌ت كه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن و راستیه‌كه بلێن كه بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێك نیه ههلیوهشێنێتهوه، كه‌چی له هه‌ر كردهوهیكی تردا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به كاری نێوخۆییه‌وه هه‌بێت، هه‌میشه راوبۆچون و هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌برن و شیكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆری بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا باس له داواكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئهرئهنجامی ریفراندۆم له لایه‌ن به‌غداوه ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌م كاره مه‌حاڵه و هه‌موو بریارێكی له‌وباره‌وه بێت به هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناكرێت نه ته‌شریعی و نه جێبه‌جێكار و نه‌ش دادوه‌ری، كه‌چی ده‌نوسن حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رئه‌نجامی ریفرندۆم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و وه‌ك دیوكیۆمێنتێك له میژوودا بۆ هه‌مو لایه‌ك تۆماری ده‌كه‌ن و ئازار و زیانه‌كانی گه‌لی كوردستان زیاتر ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌م پرسه وه‌ك خۆی بۆ لێروانینی له دوارۆژێكی نزیكیشدا شیناكهنهوه. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كی له‌و جۆره‌مان هه‌یه كه هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌كات و پرسه‌كه‌مان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، كه‌چی میدیایه‌كی رێنوێنیكهریشمان نیه بۆ ئه‌وه‌ی پرسه گرنگ و مه‌سه‌له گه‌وه‌ركان له‌به‌رچاو بگرێت و ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیه كورتبینهكهش ئاڵۆزتر و قورس‌تر نه‌كات، به‌داخه‌وه ته‌نها له‌پێناو پربینین و فرۆشتنی هدهزگا میدیاكه‌ی خۆیان هه‌موو یاسا و ریسایه‌ك پێشێل ده‌كه‌ن و له‌وه‌ش بهدبهختیتر ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كان و قوربانیدانی گه‌لی كورد له‌به‌رچاو ناگرن و ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ته‌نانه‌ت بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌رچاو ناگرن وهه‌ر هیچ نه‌بێت با وه‌ك وڵاتانی دونیا له‌م كاته‌دا به‌رژه‌وه‌ندی باڵا له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه دانێن. ئه‌وه‌ی روونه زۆرێك له‌م كاته زۆر ئاڵۆزه‌ی جیهاندا كه تا ئێستا نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت له هیچ جێگایه‌ك وهلانهنراوه و سنوور و قه‌واره پێویستی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م گه‌لانه چ جای گه‌لێكی بنده‌ستی وه‌كو كورد، كه‌چی كاكی برا خۆی و ده‌زگاكه‌ی به پۆست ده‌وڵه‌ت و پۆست نه‌ته‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و گوایه باوی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه نه‌ماوه و هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌خاته ژیر ره‌حمه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سهردهت دواكهوتوووهوه نه‌ك سیستمێكی پێشكهوتنوخوازهوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرامانه، میدیای ئۆپۆزسیۆن و به‌ناو بێلایه‌ن له عه‌بادی و رژێمی عیراق زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی رفراندۆم ده‌كه‌نه‌وه و به رزگاركه‌ری ئه‌م وه‌زعه‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌م كاره‌یان ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی باشتریان له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رخستبێت و میله‌ته‌كه له‌م میحنه‌ته رزگار ده‌كه‌ن نه‌ك سه‌ت فه‌رسه‌خ ده‌یگێرنه‌وه بۆ دواوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خه‌فه‌ته بۆ هه‌مووان كه عیراق به‌و شڵه‌ژان و پشێویه‌ی خۆیه‌وه تا ئێستا سه‌رجه‌م میدیاكانی له خه‌تی سوور لایان نه‌داوه و ئه‌وه‌تا ده‌بینین به‌یه‌ك رۆژ به‌هه‌موو میدیای چه‌پ و راست و لیبراڵ و دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی و پێشهوتنخوازیانهوه هه‌رێمی كوردستانیان كرده (شمال العراق) و میدیا ناخاڵهكانی خۆشمان هه‌ریه‌ك له ئاوازێك ده‌خوێنن و به‌ناوی ههمهپشتخانیانهوه هه‌ر یه‌كه‌و له له‌جیاتی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌ردانه سه‌لبیه‌كانی هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كان زیاتری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر میله‌ته‌كه و، له‌جیاتی پشتگیری كورد له‌م كاته‌دا و له‌به‌رچاوگرتنی قۆناخه‌كه و بارودۆخه‌كه، كارته‌كانی ده‌ستی كورد زیاتر ده‌سوتێنن و ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوان لایه‌ن و ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان فراوانتر ده‌كه‌ن و وه‌زعه نێوجهوڵهتیهكهش ناخوێننه‌وه، به‌و ئاواته‌ی ئه‌و ئامانجه سیاسیه خهیالیانهی خۆیان به پشتخانێكی حزبی و عهقیدیهوه بێته‌دی. به‌لێ ئه‌مانه ئامانجه‌كانی وڵاتانی جیهان و ده‌وروبه‌ر ناخوێننه‌وه و هه‌ر رۆژێك به پێی ره‌فتاری ئه‌مریكا و هه‌نگاوی هاوپه‌یمانێتیه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا به‌هه‌مان شێوه‌ی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێست ده‌نوێنن.