لوقمان مصطفی: دادوەرە کوردەکانی دادگای فیدراڵی‌و واژۆیەکی شەرمەزاری.
دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی دووشەممە 20-11-2017 لەبارەی ( 7 ) پرسی دەستووری کۆبووەوە، چوار لەوان سکاڵا بوون دژی گشتپرسییەکەی 25 ی ئەیلوولی باشووری کوردستان کە نزیکەی 93% ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا. بەڵام ئەم دادگایە بڕیاری کۆتایی لەبارەی گشت‌پرسیی باشووری کوردستان دەرکرد و پرۆسەکەی بە نادەستووری ناساند. جەختیشیکردەوە کە ئەنجامەکەی و لێکەوتە و هەر دۆخێک بەهۆی گشتپرسییەوە هاتووەتە ئاراوە هەڵوەشاوەیە.
بڕیارەکە لەکاتێکدایە پێشتر دوو سەرچاوەی بەرپرس لە دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕێی میدیاکانەوە راگەیاندبوو: “هەرێمی کوردستان نەرمی نواندووە و پێشبینی دەکەن بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی گشتپرسی هەر چۆنێک بێت پێوەی پابەندبێت”.
پێشتر و لە رۆژى 6-11-2017 دا له‌سه‌ر داواى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، دادگای فیدراڵی بڕیارى ژماره 122ى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به راڤه‌كردنى مادده‌ى یه‌كه‌م له ده‌ستوورى عێراقدا و، جەختیکردەوە کە بەپێی دەستوور هیچ پێکهاتەیەک بۆی نییە لە عێراق جیابێتەوە.
هەتا ئێرە ئاساییە. بەوەی عێراق دەوڵەتێکی نەیارەو دژ بە خواست و داواکاریە رەواکانی گەلی کوردە، بەڵام قەد ئەوە ئاسایی نیە کە دوو دادوەری بە ڕەگەز کورد سەربە دوو حیزبی باڵا دەستی هەرێمی کوردستانن، هەستن بە واژۆکردنی ڕەت کردنەوەی ڕیفراندۆمی دەنگی هاوڵاتیەکانی خۆیان ئەویش بە هەڵوەشێننەوەی گشتپرسی کە نزیکەی سێ ملیۆن کەس دەنگی پێداوە.! بەڕاساتی ئەم حاڵەتە ئەگەر بۆ هەمو کەسێک ئاسایی بێت ئەوە بۆدادوەروێک دژ بە ووڵاتەکەی خۆی جێی قبوڵ نیە ئەوە بە زاندنی هەموو بە هائەخلاقیەکانە و لادانە لەو سوێندەی کە خواردویانە کە خیانەت لە گەل و نیشتیمان نەکەن.! خۆ ئەگەر لەژێر فشارداو یاخود وەک ئامراز بەکار هێنرابێتن لەهەردولایەنی كێشەکە، ئەگەرڕێکەوتنی ژێربەژێر کرابێت لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەوە وەک دەووترێت سوچ لە قەباعەت خراپترە.
چونکە لە بنەمادا سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و بەهێزی سیستمی سیاسی هەر وڵاتێکە کە لەسەر بنەمای دیموکراسیەت دامەزرابێت، بە هیچ جۆرێک ناکرێت و نابێت دەستێوەردان بکرێت لەم دامەزراوە گرینگەی دەوڵەت، بەڵام مەخابن کە فشاری دەسەڵاتی حیزبی و حکومی و هێزی میلیشیایی و تۆتالیتاری لەعێراقی بێسەروبەرەدا ئەم دامەزراوە باڵایەیان بە شێوەیەک بچوک کردۆتەوە شکۆ و هەیبەتیان بۆ نەهێشتۆتەوە، بەتەواوی باڵاده‌ستبونی لۆژیكی هێز، دامەزراوەی دادوەری لە عێراقی بە ناو فیراڵدا لە بەرانبەر ئەم هێزانەدا شەرمەزار کردوە.
مه‌به‌ست له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌ومانایه‌یه كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان كارگێڕی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وحۆ بۆی نیه ده‌ستوه‌ربداته نێو كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یا به هه‌رشێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بێت و هیچ كه‌سێك یا ده‌زگایه‌ك له ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، هه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌زیری داد بێت یان سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت) بێت نابێت ده‌ستوه‌ربداته كاروباری دادگاكان یان فشار بخاته‌سه‌ر دادوه‌ریه‌كان له‌كاتی حوكم و بڕیارداندا .
ئەم دادگایە تەنها ناوی زلـلەو دێی وێران، تەنانەت چاوی خۆیان لە ئاست بڕگەو مادەکانی دەستوری ووڵاتەکەی خۆشیان نوقاندووە، ئەوەتا خوودی مادەی ده‌ستوری عێراقی جه‌خت له‌پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كاته‌وه، وه‌ك له‌ماده‌ی 87ی ده‌ستوره‌كه‌دا هاتوه: “ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه و دادگاكان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌جیاوازی جۆر و پله‌كانیه‌وه و بڕیاره‌كان به‌گوێره‌ی یاسا ده‌رده‌چن”. هه‌روه‌ها له‌ماده‌ی 88ی هه‌مان ده‌ستوردا داهاتوه “دادوه‌ره‌كان سه‌ربه‌خۆن و جگه له‌یاسا له‌ژێر ركێڤی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تردا نین و نابێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ده‌ستبخاته كاروباری دەسەڵاتی دادوه‌ریه‌وه”.
ئەوجا دیارە کە ئەم دادگا بەڕێزە بێ گوێدانە دەستوورو پێشێلکردنی سەرجەم بڕگەومادەکانی، چۆتە ژێر ڕکێفی هەموو فشارێکی دەسەڵاتەوە،دەسەڵاتەکەی خۆی وون کردووە، خۆی وابچووک کردۆتەوە وەک فەرمانبەرێکی حکومی ئاسایی ملکەچی سەرجەم دواکاریەکانیان بووە.!
بەڵام مەخابن ئەوەی کەدەستوری عێراقی جەختی لەسەر دەکاتەوە تەنها مورەکەبی سەر کاغەز دەرچوو ! بەتایبەتی لەم کێشانەی داییدا، بە قسە یاسا سەروەرەودەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیی تەواوی هەیە، بەڵام بەداخەوەبەکردار پێچەوانەکەی راستبوو.!
سەرجەمیان و بەتایبەت دادوەرە کوردەکانی ناودادگای فیدراڵی، بەو واژوەی کەکردیان لەدژی گشتپرسی ووڵاتەکەیان، ناویان چووە زبڵدانی مێژووەوە، بەر نەفرەتی خوا‌و گەل و نیشتیمان و مێژووی سەدساڵەی بەرخۆدانی ئەم میللەت خێرلە خۆنەدیوە کەوتن، بەوەی لە پێناو بەرژەوەندی کەسی مانەوەیان لە پلەو پۆستەکانیان و پشتیان لەگەلەکەیان کردوو بەرەی دووژمنیان هەڵبژارد.!
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts