شەریف هەژاری: مشتومڕێک، بۆچی کورد وشه‌ی (جاش) ی له بری (که‌متیار) بۆ نیشتیمانفرۆشه‌کانی هه‌ڵبژاردوه!
ماوه‌یه‌که توێژه‌ر و وه‌رگێڕان بە پشت بەستن بەوەى کە چەندین سەرچاوەى مێژوویم لەسەر کورد هەیە، ڕوبەڕوى یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌م دەکەنەوە، کە: ئایا ئه‌توانیت له ڕوی- زانستییه‌وه پێمان بڵێی: بۆچی کورد وشه‌ی (جاش)ی بۆ وڵاتفرۆشه‌کانی هه‌ڵبژاردووه!؟
هه‌روه‌ها لەگەل ئەو پرسیارەش دا لێشم دەپرسن: بۆچی هه‌ندێک بڕوانامه‌داری (زانکۆکانی کوردستان) ده‌ڵێن: ده‌بو کورد وشه‌ی (که‌متیار)ی له بری (جاش) بۆ خۆفرۆش و نیشتیمانفرۆشه‌کانی هه‌ڵببژاردبایه!؟
دیاره مشتومڕێکی ئاوها هەرچەندە له لایه‌ک پێمخۆشه ئه‌و پرسیاره‌م لێ ئه‌کرێت کەچى لەگەڵ ئەوەش دا به‌وردیش به‌ڵگه‌ی زانستیشم به‌ده‌سته‌وه نیه تا وه‌ڵامێکی (ئه‌کادیمی دەقیق)ی بده‌مه‌وه.
هەروەها له‌لایه‌کی تریشەوە: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سەرچاوەى زانستى دەقیقم له‌به‌رده‌ست دا نییه، ئه‌وا ناشکرێت کۆڵ له‌و پرسیاره بده‌م و وه‌ڵامی چنگ نه‌خه‌م!
به تایبه‌ت یه‌کێک له وه‌رگێڕه ناسراوه‌کانی کورد له ناو ئه‌و بهڕیزانهدایه که ئه‌و پرسیاره‌ی لێ کردوم، که ئێستا (کتێبێکی به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر -کورد- به‌ده‌سته‌وه‌یه که وه‌ری بگێڕیته سه‌ر زمانی کوردی!).
(جاش) له چیه‌وه هاتوه؟ بۆچی که‌متیار هه‌ڵنه‌بژێردراوه!؟ بۆ هه‌ندێک به بڕوانامه پڕۆفیسۆر و یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆری (زانکۆکانی کوردستان) که‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌وه که ده‌ڵێن: ده‌بو له بری وشه‌ی (جاش) بۆ خۆفرۆشانی کورد، ئه‌وا وشه‌ی (که‌متیار) ههڵببژێردرابایه!؟
ئه‌وان له ناشیرینیی و پیسیی (که‌متیار)ه‌وه بۆچونه‌کانی خۆیان خستۆته‌ڕو. به‌ڵام من (وه‌ک شه‌ریف هه‌ژاری) له ڕوی تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌کانی هه‌ریه‌ک له (جاشی بێچوی که‌ر) و (که‌متیار) ئه‌مه‌وێت تێفکرینه‌کانم له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بخه‌مه‌ڕو.
ئه‌گینا نه من هیچ به‌ڵگه‌نامه و بۆماوه‌یه‌کی زانستیم به ده‌سته‌وه‌یه که بیسه‌لمێنم بۆچی کورد وشه‌ی (جاشی بێچوی که‌ر)ی بۆ نیشتیمانفرۆش و خۆفرۆشه‌کانی داناوه!
نه ئه‌وانیش (ئه‌و بڕوانامه‌دارانه‌ی که ده‌ڵین: ده‌بو کورد بۆ نیشتیمانفرۆشه‌کانی وشه‌ی کهمتیاریان هه‌ڵببژاردبایه) هیچ دۆکیۆمێنت و ساغکردنه‌وه‌یه‌کی زانستیان به‌ده‌سته‌وه‌یه تا بیخەنەڕو کە بۆچى ئەوە تێڕوانینیانە !
ڕونە خودى وشەى (جاش) لە دێرزەمانەوە کورد بۆ مرۆڤى ناڕەسەن و، بۆ شتگەلى (نائەسڵى) ى بەکارى هێناوە.
بەڵام تێفکرینی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی کورد وشه‌ی (جاشی نه‌وه‌ی گوێدرێژ)ی بۆ نیشتیمانفرۆش و خاکفرۆشه‌کانی خۆی هه‌ڵبژاردووه و، بۆچی ناشبێت و ناگونجێت وشه‌ی (که‌متیار) بدرێته پاڵیان، له ئه‌زمونی چه‌ند ساڵێک ژیانم له دێ (گوند) دا سەرچاوە دەگرێ و، به وردی به‌دواداچونم بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ندێک ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌کانی کوردستان کردووە و لەو خزمانەشم پرسیوە کە تەمەنیان زۆر بە ساڵاچوو بو و هەندێکیشیان ئێستا هەر لە گوند دا کۆچی دواییان کردووە.
بۆیە لەو ڕووەوە من وەڵامى ئەو پرسیارە ده‌ده‌مه‌وه، نه‌ک له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی زانستی یاخود تویژینه‌وه‌یه‌کی زانستی که به‌ده‌ستمه‌وه بێت (وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد) !
تایبه‌تمه‌ندی بونیه‌تی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی که پێی ئه‌وترێت( که‌ر، یاخود: گوێدرێژ) و به‌چکه‌که‌ی که پێی ده‌وترێت: (جاش، یاخود: جاشه که‌ر) ئه‌وه‌یه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵیکی به‌سته‌زمانه. به‌ڵام کۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تری هه‌یه کە پێموایە: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بووە وایکردووه پێشینانمان ناوی نیشتیمانفرۆشه‌کان بنێن: (جاش)!
(جاش ى بێچوى کەر) و خود (کەر: گوێدرێژ) هێندە گوێڕایەڵن و خۆبەدەستەوەدەرن هەرچۆن بتەوێت دەتوانیت بەکاریان بهێنیت، تەنانەت لە بارکردنیان دا هەندێ جار هێندە بارى زۆریان لێ دەنێن تا (مرداربونەوەیان) نوزەیان لێوە نایەت!
زیاتر لەمانەش، یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکان کە لە کەسە بەساڵاچوەکانمەوە دەمبیست لەبارەى (هەم کەر و، هەم بێچوەکەى: جاش)، ئەم تایبەتمەندییەیە کە وام لێ دەکات بڵێم: هەر لەبەر ئەم تایبەتمەندییە بووە کە پێشینانى کورد ناوى خۆفرۆشانى کوردیان ناوە (جاش)!
ئەم تایبەتمەندییەى (کەر و جاشە کەر) ئەوەیە: کاتێک چ گورگ و چ گەلە گورگ، بەڕێ دەکەون ڕووەو ئاوایى (ڕووەو گوند) بێن، کە (کەر) دەزانێت گورگ بەرەو ئاوایى دێن، گەر پەت نەکرابێت، ئەوا خێرا (کەر) هەڵ دێت بەرەو ڕ‌وى گورگەکان. گەر پەتیش کرابێت زۆرجار (کەر) پەتەکە دەپچڕێنێ و هەڵ دێت بۆ پێشوازى گورگەکان. تەنانەت کلکە لەقێشیان بۆ دەکات تا گورگەکان ئەیخۆن. ئەگەر (کەرەکە) بێچوى هەبو (واتە ئەگەر: جاشى هەبو)، ئەوا (جاشە کەرەکە) زۆر بەخێراتر لە دایکى ڕووەو لاى گورگەکان غار دەدات و، تا گورگەکان ئەیخۆن هەر سمەکوڕە و کلکە لەقێیان بۆ دەکات!
ئەم تایەتمەندییەى (کەر و جاشە کەر) ئەگەر بەهۆى (ترس) بێت لە گورگ، یاخود بەهۆى (بێ-عەقڵیان) بێت کە ڕووەو گورگ بڕۆن تا ئەیانخۆن، ئەوا ڕێک لە تایبەتمەندى مرۆڤى خۆفرۆش (مرۆڤى نیشتیمان فرۆش) دەچێت.
هەر لەم ڕوەشەوەیە من وەک (شەریف هەژارى) بە تێفکرینى خۆم پێموایە: بۆیە پێشینانمان ناوى کەسانى خۆفرۆشیان ناوە (جاش). چونکە چۆن (جاشە کەر) زۆر بەخێرایى بۆ لاى گورگ دەچێ و کلکە لەقێیان بۆ دەکات تا پێستەکەى لێ دەکەنەوە و دەیخۆن، ئاوهاش مرۆڤى خۆفرۆشى کورد خۆشخزمەتى بۆ داگیرکەران دەکا و بەرەو ڕویان غار دەدات تاوەکو (براکانیى و عاقیبەت خۆشى) دەکاتە قوربانى کەڵبەى داگیرکەران.
له يەك تایبەتمەندیش دا جیاوازى هەیە لە نێوان مرۆڤى خۆفرۆش و (جاشە کەر) دا, كە: جاشەکەر بێ زیانە بۆ دەروبەرەکەى، بەڵام مرۆڤى خۆفرۆش، ترسناکترین زیانگەیەنەرە بە نەتەوە و نیشتیمان و تەواوى تاکەکان.
بەڵام پێموایە: تایبەتمەندى کەمتیار جیاوازە.
ڕاستە کەمتیار وەک ڕوخسار پیسوپۆخڵ و بۆگەنە. بەڵام وەک تایبەتمەندى خودى، ئەوا کەمتیار زۆرجار گیانلەبەرێکى یەکگرتوون و، تەنانەت زۆرجاریش (شێر و پڵنگ ڕاو دەکەن: ئەلبەتە تەنیا پڵنگ لە کوردستان دا هەیە) کەچى گەلە کەمتیار ئەچن هێندە فشار دەخەنە سەر (شێر و پڵنگەکان) تا هەڵ دێن و ئینجا نێچیرەکەى ئەوان دەخۆن.
تەنانەت کەمتیار ئەو نێچیرانەى کە (گورگەکان و، چەقەلەکان و، ڕێوییەکان) دەیگرن، لەوانیشى دەسەنێ و دەیان خوا.
بۆیە تایبەتمەندى کەمتیار، خەسڵەتێکى بەهێزى ترسناکى یەکگرتووە. ئەمەش پێچەوانەى مرۆڤى خۆفرۆشى کوردە، کە تایبەتمەندیى خۆفرۆشى کورد ئەوەیە: وەک (جاشە کەر) چۆن بەرەوپیرى گورگەکان دەچێت تا دەیخۆن، ئاوهاش مرۆڤى خۆفرۆشى کورد نەک هەر خۆى بگرە براکانیشى دەکاتە قوربانیى سوکێتییەکەى خۆى!
ئەمەى خستمەڕو، بۆ یەکەمجارە لە نوسێنێک دا لە بارەى هۆکارى هەڵبژاردنى وشەى (جاش) لە لایەن پێشینانمانەوە بۆ خۆفرۆشانى کورد، دەیخەمەڕو.
ئایدیا و وردبونەوەکەشم لەم بوارەدا، تەنها لە ئەزمونم لە ژیانى لادێ وە سەرچاوە دەگرێ، نەوەک سەرچاوەى بەردەستم بەدەستەوە بێ و، شیکارییەکەم لە ڕ‌وى زانستییەوە بەتەواوى بسەلمێنم!
هیوادارم توێژەران وردبونەوەى زیاتر لە سەرەتاکانى بەکارهێنانى وشەى (جاش) لە لایەن پێشینانمانەوە بۆ خۆفرۆشانى کورد بکەن. بە وردى هۆکارەکانى بخەنەڕو و، ئەم بابەتەش ببێتە کەرەستەیەکى بە سود بۆ تێگەشتنى زیاتر لە تایبەتمەندییەکانى (جاشە کەر) وەک گیاندارێک!