Paranewe

کامەران وریا قانع: خودایه‌ عه‌ره‌ب بوونمان بكه‌ بە به‌زه‌یی له‌ ڕۆژى حساب.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئه‌مه‌ ناویشانى نووسینێكى جوانى نوسه‌رى سعودى دكتۆر عه‌بدولله‌ دۆسى یە، كه‌ سه‌رى سورماوه‌ له‌ جیاوازه‌كانى نێوان وڵاتى سعوده‌یه‌ و سوید. نووسەر ده‌ڵێت:
هه‌رچه‌نده‌ له‌ سعودیه‌ ئامۆژگاریى ، وتارى ئاینى ، قسه‌ى باش ، قورئان ، ته‌فسیر، یه‌ك تاك خوداى ، زانستنى فیقه و وه‌هه‌زاران مزگه‌وت و سه‌دان هه‌زار كه‌سى واعز هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ هیچى له‌ سوید نیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوید له‌ پله‌كانى یه‌كه‌مه‌ له‌ لیستى وڵاته‌ شه‌فافه‌كان ، كه‌چى سعودیه‌ له‌ خواریى خواره‌وه‌ى ئه‌و لیسته‌یه‌.
پێغه‌مه‌ر (د.خ) داواى له‌ هاورێكانى كرد كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه‌ و فه‌رموى: كه‌ پاشایه‌كى لێیه‌ سته‌م و زولم ناكات.
هه‌رچه‌نده‌ له‌ حه‌به‌شه‌ نه‌ قورئان هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ و نه‌ خوتبه‌ى ئاینى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دادپه‌روه‌رى به‌رقه‌رار بوو.
هه‌رگیز كێشه‌ى موسلمان كه‌مى وتارى ئاینى و كه‌مى خوێندنه‌وه‌ى قورئان و شه‌رحى حه‌دیس نه‌بوه‌، به‌ڵكو كێشه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌ نه‌كردنیان بوه‌ به‌دادپه‌روه‌رى و ئینساف.
ئه‌و دادوه‌ره‌ى عه‌لى كورى ئه‌بو تالیب دایمه‌زراند ، مافى ئه‌و (ده‌رعه‌ى ) دا به‌ یه‌هودیه‌ك، كه‌ له‌گه‌ڵ ئیمام على كه‌وته‌ كێشه‌ له‌سه‌رى.
خودا ده‌وڵه‌تى دادپه‌وره‌ریى ده‌پارێزت هه‌رچه‌ند كافر بن و، ده‌وڵه‌تى سته‌مكار له‌ناو ده‌بات هه‌رچه‌ند ئیسلامى بێت.
ئه‌گه‌ر وتار و قورئان و سیره‌ى ئه‌سحابه‌ و حه‌دیس و نه‌بێته‌ به‌شێك له‌ دنیابینى بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ هه‌ژاران و لاوازه‌كان مافه‌كانیان دابین نه‌كات ( ئه‌گه‌ر داواشى نه‌كه‌ن) ئه‌وه‌ فاتیحه‌یك له‌سه‌ر جۆرى بیركردنه‌وه‌ت بخوێنه‌.
له‌ سوید مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل مرۆڤ ناكه‌ن له‌سه‌ر بنجینه‌ى ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنچینه‌ى مرۆڤبوون مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌ سوید به‌یانیان له‌ دەرگاى ماڵه‌كه‌ت ئه‌درێـت و شیر بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌هێنن بێ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت ڕه‌گه‌زنامه‌ى سویدى بێت. ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئه‌ویش مرۆڤه‌ و وه‌كو منداڵێكى سویدى پێویستى به‌ شیر هه‌یه‌.
له‌ وڵاتى منیش له‌ درگاى كه‌سێكى نیشته‌جێى بیانى نادرێ ته‌نها ئه‌گه‌رجه‌ماعه‌تى جه‌وازات نه‌بیت كه ته‌ماشاى ئێكسپایه‌رى پاسپۆرته‌كه‌ى ده‌كه‌ن بۆ سنورداشكردن.
له‌ سوید دواى چوار ساڵ مانه‌وه‌ت به‌ به‌رده‌وامى مافى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یت ده‌ست ئه‌كه‌وێت.
له‌ وڵاتى منیش كه‌سى نیشته‌جێ ئه‌بێت هه‌موو جار ماوه‌ى مانه‌وه‌ى تازه‌ى بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵیش لێره‌ بژى.
له‌ سوید كه‌سى نیشته‌جێ ده‌بێته‌ خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ دواى شه‌ش ساڵ ئه‌گه‌ر به‌به‌ر‌ده‌وامى له‌وێ بژیت، ئه‌گه‌ر مێژووى ئه‌و وڵاته‌ شاره‌زا بیت.
له‌ وڵاته‌كه‌ى منیش كه‌سى نیشته‌جێ به‌ شه‌ش ساڵ ئه‌گه‌ر مافى دروست كردنى خێزان وه‌ربگرێت. وه‌ ڕه‌گه‌ز نامه‌ى پێنادرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو قورئان و ئنجیل و زه‌بور و هه‌موو مێژووى كه‌نداوى عه‌ره‌بی بزانێت له‌سه‌رده‌مى ئاده‌مه‌وه‌ تاكو ئه‌مرۆ.
له‌ سوید مامه‌ڵه‌ به‌ ئیسلام ئه‌كه‌ن هه‌رچه‌نده‌ كافرن، له‌ ولاتانى ئیسلامیش به‌ میتۆدى كوفر ئیش ئه‌كه‌ين هه‌رچه‌ند موسڵمانین . هاولاتیه‌كى سودى نابێته‌ كه‌فیلى سوماڵیه‌ك، هندیه‌ك كه‌ ئیستغلالى بكات داواى هه‌مووشتێكى لێ بكات و مافى زه‌وت بكات، له‌ سوید مێر منداڵێك نادۆزیته‌وه‌ كه‌ هێشتا سمێڵى دانه‌ناوه‌ پێت بڵێـت: بێ ده‌نگ به‌ ئه‌گینا سنورداشت ئه‌كه‌م. له‌ سوید كاره‌كه‌رێك نادۆزیته‌وه‌ رۆژانه‌ بیست و چوار سه‌عات كار بكات و له‌ هه‌فته‌یه‌ك حه‌وت رۆژ. منداڵه‌كانت فێر بكه‌ن ئه‌وه به‌نغالیه‌ى كه‌ شه‌قامه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌ براته‌ له‌ ئیسلام و ره‌نگه‌ به‌ نرختر بێت له‌ تۆ له‌ لایه‌ى خودا.
منداڵه‌كه‌ت فێربكه‌ ئه‌وه‌ى چێشتت بۆ لێده‌نێت ئه‌وه‌ى جله‌كانت بۆ ده‌شواو ئه‌وه‌ى نانت بۆ ده‌كات وه‌كو تۆ مرۆڤه‌ و هه‌ست و كه‌رامه‌تى هه‌یه‌، ئه‌و هاتوه‌ بۆ ئێره‌ ته‌نها پارویه‌كى حه‌ل دابین بكات.
ئه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانى كه‌نداو پراكتیك ده‌كرێت به‌ بێ جیاوازى و له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانانیش.
عێراقه‌یه‌ك هه‌یه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ سوید ئه‌ژیت، كوره‌كه‌ى یه‌كێكه‌ له‌ قوتابیه‌ زیره‌كه‌كان، قوتابخانه‌كه‌ى بریار ئه‌دات گه‌شتێك بۆ وڵاتى به‌رازیل رێك بخه‌ن بۆ قوتابیه‌ زیره‌كه‌كان. كارگێرى قوتابخانه‌كه‌ داواى پاسپۆرتى ئه‌و كوره‌یان كرد بۆ مه‌سه‌له‌ى ڤیزا، دواى ماوه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه‌ به‌ غه‌مبارى به‌ باوكى كوره‌كه‌ى وت: به‌داخه‌وه‌ سه‌فاره‌ت رازى نه‌بوون فیزا بۆ كوره‌كه‌ى بدات چونكه‌ پاسپۆرته‌كه‌ى عێراقیه‌، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ وتى: تكایه‌ به‌ كوره‌كه‌ت مه‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ى توشى شۆك نه‌بێت و دواتر كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى بكات، وه‌ تكاى كرد كاتێكى ترى بداتێ تاكو ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌كات. باوكى كوره‌كه‌ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ قوتابخانه‌كه‌ى به‌جێهیشت و سه‌رى سورما له‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ر بوو به‌ بابه‌ته‌، چوه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ هاورێكان و كوره‌كه‌شى وت كه‌ چى روویداوه‌!!. دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ ته‌له‌فۆنى بۆ باوكى هه‌مان كوڕ كرده‌وه‌ پێيوت: بێت بۆ قوتابخانه‌ بۆ چاوپێكه‌وتن.
باوكه‌كه‌ ئاماده‌ بوو له‌ رۆژى دیاركراو، به‌رێوه‌ربه‌ر به‌ خه‌نده‌یه‌كه‌وه‌ پێشوازى لێكردو وتى فه‌رموو ئه‌وه‌ پاسپۆرتى سویدى بۆ منداڵه‌كه‌ت، باوكه‌كه‌ توشى شۆك بوو نه‌یزانى چى بڵێت. به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ وتى: په‌یوه‌ندیم كرد به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رباره‌ى كوره‌كه‌ت و به‌رێزشى رازى بوو په‌ساپۆرتى سویدى بدات به‌ كوره‌كه‌ت تاكو تووشى هیچ شۆكێكى ده‌رونى نه‌بێت كه‌ كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى هه‌بێت كه‌ گه‌وره‌ ‌بێت.
خودایه‌ بوونمان له‌ وڵاتى عه‌ره‌بى وه‌ك به‌زه‌یه‌ك بێت بۆ رۆژى حسبامان.
منیش ده‌ڵێم: خودایه‌ به‌س كوردمان ئه‌مرۆ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جیگاى به‌زه‌یت بین!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت