ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: ئایا عێراق سیسته‌مێكی ته‌وافقیه یان زۆرینه؟!
ماوه‌یه‌كی زۆر نیه و زۆربه‌مان له‌بیرمانه سه‌ره‌ڕای مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌كاردانه‌وه‌ی زوڵم و سته‌می به‌عسیه‌كان نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌ك ده‌نگ و هه‌موو پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه له داموده‌زگاكانی به‌عس ڕاپه‌ڕین و بۆ هه‌میشه ڕژێمی به‌عسیان له‌م نیشتمانه خۆشه‌ویسته وه‌ده‌رنا، دواتر په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و حكومه‌تێكی خۆماڵیمان دامه‌زراند، به‌هه‌موو چاكه و خراپه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه سیانزه ساڵی حوكمڕانی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، ئه‌و كاته ئۆپۆزسیۆنی عێراقی هێشتا چاوی له‌ده‌ستی كورد بوو هاوكاربێت، تا بهنیشتمانهكهیان شاد ببنه‌وه، دوای هێرشی ئه‌مریكا و پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌ساڵی 2003، عێراق وڵاتێكی وێران و كاولكراو له‌سایه‌ی حوكمی سه‌دامدا هه‌موو سه‌رانی عه‌ره‌بی تاساندبوو، ئه‌و كاته حكومه‌تی هه‌رێم عه‌یامێك بوو به‌سه‌ركه‌وتویی حوكمڕانی به‌شێكی وڵاتی خۆی دهكردو كاری ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی هێشتا ڕزگار نه‌كرابوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كورد هاوكار و هاوبه‌شێكی دڵسۆزبوو له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی تازه‌ی دوای سه‌دام حسین.
ساڵی 2003 هه‌رێمی كوردستان به ئاره‌زووی خۆی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عیراقێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و (ته‌وافق) دروست بكرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه و زۆرینه، هه‌موو پێكهاته‌كانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕازی بوون و بڕیار درا بنه‌مای (ته‌وافق) بكرێته به‌ردی بناغه‌ی حوكمڕانی و پێكه‌وه ژیان له عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كار بهێنرێت، تاكو هه‌موو لایه‌ك له ئایندهی خۆی له عیراقدا دڵنیا بێت.
ئیتر پرۆسه‌ى سياسى له‌سه‌ر بنه‌ماي (كورد، عه‌ره‌بى سوننه، عه‌ره‌بى شيعه) دروستبوو، هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بنه‌مای (ته‌وافق) له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقی فیدراڵ دهكرایهوە. سه‌بارەت به پێكهێنانی حكومه‌تی ئایندە و نووسینی دەستووری هه‌میشه‌یی. هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له بنیاتانانی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و فرە حزبی كه زامنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاجیاكانی عێراق بكات.
ئێستا كه بارودۆخێكی تایبه‌ت هاتۆته پێشه‌وه به‌هۆی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه، عێراق وه‌ك براوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات و هیچ پێناچێت له‌م كاته‌دا ئاماده‌ی گفتوگۆبێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم، هه‌ربۆیه عێراق پشتی له بنه‌ماكانی ده‌ستوور و ته‌وافق كردووه، بنه‌مای زۆرینه و تاك لایه‌نه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، داوای گێڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه سنووره‌كان و… هتد ده‌كرێت، گوایه ئه‌وانه له‌سیسته‌می فیدڕاڵی زیاتر به‌كورد به‌خشراوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌تی پێش ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی عێڕاقه هه‌یبووه و كه ئه‌وانیش هاتن به‌ته‌وافق ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا (ته‌وافق)ی سیاسی پشتگوێ خراوه، و پشت به بنه‌مای زۆرینه ده‌به‌سترێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پشتبه‌ستن به بنه‌مای زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كرێت، بینیمان سیسته‌می ته‌وافق گۆڕا و بنه‌مای زۆرینه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشدا پێكهاته‌ی كورد له بڕیاره‌كاندا پشتگوێ ده‌خرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كاری و به‌ناوی ده‌ستووره‌وه مزایه‌ده له‌سه‌ر كورد ده‌كرێت، كه‌چی دوای دوانزه ساڵ ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت و ڕۆژ به‌ڕۆژ گوشاره‌كان له‌سه‌ر كورد زیاد ده‌كرێن، ئێستا خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌وان له كوێی هاوكێشه‌ی عیراقدان؟، له كاتێكدا بڕیاری سیاسی و بنه‌مای زۆرینه له جیاتی ته‌وافق پیاده‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئێستا كه ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانڕه‌وایه له هه‌رێمی كوردستان حه‌په‌ساوه و به‌رانبه‌ر به گوشاره‌كان ده‌سته‌وستانه، چه‌ند مایه‌ی به‌زه‌ییه كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لهپهیامهكانیدا به‌لاوازی به‌هه‌ڵپه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئێمه به‌بێ مه‌رج ئاماده‌ی گفتوگۆین، له كاتێكدا له‌ڕابردوو مه‌رجی ته‌وافق و ڕاپرسی سێ پارێزگا بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان و چه‌ندین مه‌رجی تر بۆ عێراق دانرا بوو تا بتوانین به‌یه‌كه‌وه ژیان بگوزه‌رێنین، كه‌چی ئێستا عێراق به‌م شێوه‌یه گوشار بۆ كورد دێنێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌داوان و به‌بێ مه‌رج بچیته به‌رده‌می حكومه‌تی عێراق حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ چی به‌ده‌ست بێنیت.
به‌ڕای ئێمه حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته هه‌میشه داكۆكی له گفتوگۆ و دانوستاندن بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق له‌م قۆناغه‌دا ئاماده‌ی گفتوگۆبێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافقی سیاسی كه له ساڵی 2003 وه تا ئێستا كاری پێده‌كرێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان پیشان بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی نوێ بۆ ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتووی هه‌موو پێكهاته‌كان، خه‌ڵكی كوردستان چاوی له‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم به‌یه‌كگرتوویی هه‌موو لایه‌نه‌كان و به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی دوای ڕیفراندم و بهباوهڕێكی پته‌و و به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق بچێته گفتوگۆوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.