دکتۆر کەمال میراودەلی: گاتاکان، سروودە پیرۆزەکانی زەردەشت. بەشی سێیەم.
گۆرینی وشەیی و بە شیعر و لێکدانەوەی
گاتاکان وەک بنەما و دایکەکتێبی ئایین و فەلسەفەی زەردەشتیزم
[1]
گاتا لە زمانی سانسکریتیی و ڤێدایی هیندیدا
وشە گاتا بەهەمان مانای کوردیی/ ئاوێستایی لە زمانەکانی ڤیدی هیندیی و سەنسکریتیدا هەیە.
لە سانسکریتیدا زاراوەیەکە بە مانای گۆرانی یان هۆنراوە و بەتایبەتی ئاماژە بەو فۆرمە شیعرییە ئاهەنگدارانە دەکات کە لە ئەفسانەکاندا بەکارهاتوون و بەشێک نین لە ڤێداکان بەڵام تایبەتن بە مەلحەمەی سانسکریت یان پراکریت.
وشەکە لە ڕیشەدا لە ڕەگی سانسکریتی/ پراکریتی [گا] وەرگیراوە کە مانای قسەکردن ، گۆرانی وتن یان سروود خوانی و ستایش دەدات. ئەم وشەیە هاوڕیشەی زاراوەی گاتا ی ئاڤێستایی یە،
]Amaresh Datta (1988) Encyclopaedia of Indian literature vol. 2 Chennai: Sahitya Academy
ISBN 81-260-1194-7 p. 1373
ئاماژە بۆ ناوی گاتا لە زۆر ئەفسانەدا هەیە. لە تێکستی ئایینی ریگە- ڤێدادا، ئارثەڤ- ڤێدا دا، تاتریا براهمان و تاتریا- سانهیتا و ساپتاس براهمان بە مانای پارچەشیعر و هۆنراوە هاتووە.
Tattriya Brahman (तैत्तिरीय-ब्राह्मण), Tattriya Sanhita (तैत्तिरीय-संहिता)، and Shatpath
.Brahman (शतपथ-ब्राह्मण)
هەروەها ناوی گاتا لە ئەدەبیاتی بوزایی دا هاتووە و وەک ئاهەنگێکی شیعری سوترا بەکارهێنراوە. [ لە ویکیپیدیاوە، بابەتی گاتا]
لێکنزیکی زمانەکانی کوردیی، فارسیی، هیندی، [ئاوێستایی و سانسکریتی] لەوەوە دێت کە بە
Cognate [کۆگنەیت ] واتە کۆدایک، یان هاو- چاوگ ‘ هاوڕیشە دادەندرێن واتە لە هەمان ریشە و سەرچاوەوە هەڵیان داوە کە هیندۆ- ئەوروپایی یان ڕاستتر ئاریایی یان پێ دەوترێ.
ڕاستیی هەر بە هۆی ئەم نزیکییەوە توانرا تێکستەکانی گاتا لە ئەوروپا دا لێکبدرێنەوە، یەکەم جار لە حەپەسان بەرامبەر ئەو زار و زمانەی گاتایی کە لە زمانی پەهلەویی ئاوێستا جیاواز بوو، ئەروپییەکان حەپەسا بوون و داما بوون. دوایی بە پەڕەسەندنی دیراساتی زمانی هیندوئەوروپیی بەتایبەتی سانسکریتی و ڤێدایی و بەراورد لەگەڵ ئەوان، ڕۆژهەڵاتناسە ئەوروپاییەکان هاوسەرچاوەیی زمانی گاتا/ ئاڤێستا لەگەڵ سانسکریتی و ڤێدای هیندیی و تەنانەت نزیکیی بیرو باوەرە ئایینەکانیان بۆ دەرکەوت و توانیان تێکستەکان لێکبدەنەوە و تەرجەمە بکەن.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر گاتاکان- بەشی سێیەم