دکتۆر کەمال میراودەلی: گاتاکان، سروودە پیرۆزەکانی زەردەشت. بەشی چوارەم.
گۆرێنی وشەیی و بە شیعر و لێکدانەوەی
[ 1 ]
گاتاکان لە سەرچاوەکانی ئەوروپایی/ ڕۆژاواییدا
لە هەموو ئەو سەرچاوانەی کۆن و نوێی ئەوروپایی و ڕۆژاوایی کە باسی گاتاکانیان کردووە، جۆرە کۆڕایی و هاودەنگییەک هەیە کە گاتاکان:
1- کۆنترین بەشی ئاوێستایە
2- بەلای زۆرەوە کاریی زەردەشت خۆیەتی
3- تایبەتمەندیی هەیە لە ڕووی فۆرم و ناوەرۆکەوە، وەک لیریکی ئایینی/فەلسەفیی
4- لە هەرە تایبەتمەندییە گرنگەکانی گاتاکان زار- زمانی نووسینەکەیەتی کە کۆن و تایبەتییە و لە زمانی پەهلەوی ئاوێستا جیایە
5- کۆڕایی هەیە ڕێی تێدەچێ زمانی ئاخاوتنی زەردەشت خۆی بووە و بە نەگۆڕاویی ماوەتەوە.
6- زمانی ئاوێستا نەوەی زمانی سانسکریتیی یە و خزمایەتییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ زمانی ڤیدی هیندیی هەیە.
7- گاتاکان بنەمای سەرەکیی و نێوەندیی و سەرەتایی ئایین و فەلسەفەی زەردەشتن.
8- گاتاکان سروودی شیعرین و وەک فۆرم و ستایلی شیعریی گرنگی خۆیان بۆ مێژووی ئەدەبیاتی جیهانیی هەیە
9- گاتاکان دامەزرێنەری فەلسەفەیەکی کۆسمۆلۆجیی ئەخلاقیی گشتگر و گرنگن و پەیامێکی گەردوونیی عەقلانیی لە هەرە ئاستی بەرزیی و بیرچاكیی و ویژدانییدا دەگەیەنن و سیستم و کۆبەندێکی تەواویی ڕەچاوکردنی پاراستنی سروشت و ژیان و ئاسوودەیی زیندەوەران و مرۆڤان بەیەکەوە و دامەزراندنی کۆمەلگای مرۆڤیی سارشتانی گەشەسەندووی و ئاسووەدە و پێگەیاندنی پەروەردە و پێگەیاندنی جەستەیی و رۆحی مرۆڤ و بەرزکردنەوەی ژیانی رۆحی بێ جایکردنەوەی لە ئەرکە ئەخلاقییە رۆژانەکانی.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کیک بکەرە سەرگاتاکان- بەشی چوارەم