دکتۆر محەمەدئەمین: كۆمەڵگای موەلیده.
لەبابەتی پێشوودا ( كۆمەڵگا بەپێناسەی ئابووری ) شرۆڤەی ناسنامەی كۆمەڵگام كردبوو بەبەرهەم هینانی كاڵایەكی ئابووری كه ئەبیتەسەرچاوەی سەرەكی بۆ داهاتی ئابووری وە بۆ بژێۆی خەڵکی ناوچەیەكی دیاریكراو یان وەڵاتێ کەڕۆڵی سەرەكی ئەبینی له فەراهەم كردنی ژیانی ماددی و مەعنەوی كۆمەڵگادا وەئەبێتە ناسنامە بۆیان .
بەلام لێردەدا مەبەست لەبەكارهێنانی كاڵایەكی دیاریكراوەكە ئەبیتە پێوە ربۆ پێناسه‌كردنی چینێکی دیاری کراوی ناو کۆمه‌ڵ که ئاستی ژیانی ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی وه‌هه‌تا سیاسی وفه‌رهه‌نگی دیاری ئه‌کات. بۆیه‌كه‌م جار پێناسه‌كردنی كۆمه‌ڵگا بهكالایهكی به‌كاربردن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵناس (George Ritzer )له‌سالی 1993 به‌ناوی (كۆمه‌لگای ماكدۆنال) باس وشروڤهكرا.
كۆمه‌ڵگای ماكدۆناڵد پیناسهیهبۆ ئاستی ئابووری وهچینایهتی كۆمه‌ل، ماك دۆناڵد چێشتخانه(Restaurant) نیهوههروها عه‌ره‌بانه‌ی خۆراكیش نیهكهههریهكهیان پیناسهن بۆ ئه‌و كۆمهڵهخهلكهی له‌ناو كۆمه‌ڵا به‌كاریان ئه‌هینن تا كاتی ژه‌می خۆراكی خۆیان لی به‌سه‌ربه‌رن وهبهكاریان بینن.
چێشتخانه(Restaurant) پیناسه‌یه بۆگروپهخهلكئ سه‌رووی چینی ناوه‌راست كه‌له‌وێ ئه‌توانن هه‌م ژه‌مه‌خۆراكی باشتروبه به‌ها بكرن وه هه م كاتی زۆری لی به‌سه‌ربه‌رن بۆحه‌وانه‌وه. وه ئه‌وانه‌ی كهخۆراكی سهرعهرهبانهئهكڕن به‌هه‌مان جۆر گروپێكن كهلهخوار چینی ناوه‌ڕاستن واتهبهزاراوهی سیاسی كریكارو زه‌حمه‌ت كێشن/پڕۆلیتار به‌ڵام ماكدۆناڵد پیناسهیهبۆ گروپی چینی ناوه‌راست كه‌له‌وێ هه‌م خۆراكی خیراو به ڕێژه‌یی باش و به‌به‌ها هه یه وه هه‌م بواری كات به‌سه‌ربردن وحهوانهوهبۆ كاتێكی مام ناوه‌ندی/گونجاوههیه.
له دنیای ئه‌مرۆی هاوچه‌رخا فه راهه م کردنی وزوه /کاره‌با له سه‌ر ئاستی نیشتیمانی وه‌ک ژیرخانی هه ره سه‌ره‌کی ئابووری له بواری پیشه‌سازی، کشتوکاڵ، خزمه‌ت گوزاری ، گه‌شت وگوزاروه هه موو که‌رته‌کانی تری ئابووری وهه مووکایهکانی ژیان ئه‌رک و ئامانجی هه موو ده‌سه‌ڵاتیکی سیاسی وفه‌رمان ره‌وا/حکومه‌تیکی به‌رپرس ونیشتیمانیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی وزه بۆگه‌ل و وه‌ڵات مسۆگهربکرئ وه به مه‌ش ژیانی ئابووری ، خۆش گوزه‌رانی خه‌ڵک وه کارابوونی که‌رته‌کانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به پیوه‌رو پیوستی ژیانی هاوچه‌رخ به‌رده‌وام و پایه‌دار بکات .
ئه‌مرۆ، به کارهینانی موه‌لیده وه‌ک ته‌نها سه‌رچاوه بۆ دابین کردنی وزه بۆ رووناکی تایبه‌ته به‌م شوینانه که له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه نگین که بۆ گه‌شت وسه‌یران و کات به سه‌ربردن له ناوسروشتا بۆماوه‌یه‌کی که‌م له وه‌رزیکی دیاری کراوی ساڵا له لایه ن گروپئ یا خیزانئ بۆ رووناک کردنه‌وه‌ی کۆخئ یا چادرئ/خیوهتیک .
به کارهینانی موه‌لیده بۆرووناکی پیش 60-70 ساڵ له کوردوستان وه به‌شی هه ره زۆری وه‌ڵاتانی جیهانی سئ له لایه‌ن میریه‌وه له شارۆچکه‌کان دابین ئه‌کراو وه به کارئههات بۆ رووناک کردنه‌وه‌ی هه موو شارۆچکه نه ک وه‌ک ئیستا له هه رگه ره‌ک و دوکانیک وه نه هه رله گوند‌و شارۆچکه‌کان به‌ڵکوو له هه موو شاره گه‌وره‌کانیش.
له کوردوستان،به کارهینانی موه‌لیده له‌هه مووگه ڕه‌ک وماڵ ودوکان وشوینێ نه‌ک هه ربوهته وینه‌ی /سیمای هه رشوینئ به‌ڵکو بووه‌ته ناسنامهوئاستی ژیانی ئابوری ،سیاسی ،فه‌رهه نگی، چینایه‌تی وه ئاستی بیرکرنه‌وه‌و کارگیری له گه‌ڵ ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر پیوستیهکانی ژیان به هه موو ره‌هه ندهکانیهوه وه هه ستی خاوه‌ن داریه‌تی له خه‌ڵک ووڵات.
به کارهینانی موه‌لیده به‌م فراوانیه وه له‌م هه موو ساڵانه‌دا زیاتر له 20 ساڵ، له رووی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه مانای گه‌رانه‌وه‌ی کۆمهلگايه بۆ ژیانی کۆخ نشینی وچادرنشینی وه له رووی ئابووریه‌وه گه‌رانه‌وه‌یه بۆ پیش ژیانی کۆمه‌لگای پیشه‌سازی وه هه تا کۆمه‌لگای کشتوکالیش .وه له ڕووی ده‌رونی وئاستی بیرکردنه‌وه مانای فراوانی نیشتیمان ،ئابوری و ژیان کورت کراوه‌ته‌وه بۆ بیرکردنه‌وه له موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌ک، دوکان یا بازاڕێ.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که قبوڵ کردنی موه‌لیده وه‌ک جیگره‌وه‌ی کاره‌بای نیشتیمانی بووه‌ته هۆی ویران کردنی هه موو ئه‌م بوارانه‌ی له سه‌ره‌وه باس کران له‌وانه بواری ئابووری چونکه بێ فه‌راهه م کردنی وزه / کاره‌با وه‌ک ژێرخانی سه‌ره‌کی ئابوری و دروست کردنی ژیانی هاوچه‌رخ ناتوانرێ که‌رته‌کانی ئابووری دروست بکرێن کارا بکرێن وه به‌رهه م داروبه سوود بکرێن، له هه مان کاتا به کارهێنانی موه‌لیده بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی پیس بوونی ژینگه‌ی ته‌ندروستی و حه‌وانه‌وه‌و ئاسوده‌یی به هۆی ده‌رچوونی رێژه‌یه‌کی زۆرله دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له گه‌ڵ هاڕه هاڕی زۆرله ناو گه‌ڕه‌ک وماڵ ودوکان وبازارهکانا.سه‌رباری هه موو ئه‌مانه‌ش ئه‌بێ هاوڵاتی مووچه بڕاو به شی هه ره زۆری له چاره‌گه و نیوه مووچه که‌ی ته‌رخان بکات بۆ کرێی مانگانه‌ی موه‌لیده له سه‌ر ژماری/حسابی قووتی خۆیی و مناڵه‌کانی.
ئهمرۆبه کارهێنانی موه‌لیده له لایه‌ن زیاترله 99% خه‌ڵکی کوردوستان وه هه تا عیراقیش بۆ رووناکی جگه له‌وه‌ی بۆته وینه ی دیاری گه‌ڕه‌ک وکۆڵان ودوکان وبازاره‌کان له‌هه موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک له هه مان کاتا بۆته ناسنامه‌ی چینایه‌تی ناو کۆمه‌ڵگه که ته‌نها که‌مترله 1% له خه‌ڵک که‌ڵک له موه‌لیده وه‌رناگرن وه به‌رده‌وام کاره‌بایان هه یه بۆ رووناکی واته ئه‌م بره کاره‌با نیشتیمانیه‌ی که له وهڵاتا هه یه بۆئه‌م ئه‌م خه‌لکه ته‌رخان کراوه که زۆرکه‌متره له 1% .
ئه مه‌ش ئاماژه‌یه که ته‌رخان کردنی کاره‌بای نیشتیمانی وه به کارهێنانی بۆ کاره‌بای به‌رده‌وام بۆ که‌مینه‌یه‌کی زۆرکه‌م ، وه هه بوونی کاره‌بای به‌رده‌وام نه ک هه ربۆته امتیازبهڵکوبوهته پێوه‌ریش بۆ دابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵ بۆ 3 چینی زۆر جیاواز‌و دوورله یه‌کتر به قه‌ده‌ر جیاوازی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی کاره‌بای نیشتیمانی/ به‌رده‌وامیان هه یه، یان بۆ خۆیان موه‌لیده‌یان هه یه یاخود کاره‌بای موه‌لیده ی گه‌ڕه‌کیان هه یه.
به پێوه‌ری به‌کارهێنانی موه‌لیده وه به موه‌لیده کردنی کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵ بۆ ئه م 3 چینه دابهشىووه:
1- چینی به کارنههێنهری موه‌لیده وه هه ست نهکهربه کاره‌با نه‌بوون ،واته چینی امتیاز که زۆرکهمترله 1% کۆمه‌ڵ پێک ئه‌هێنێ.
2- چینی خاوه‌ن موه‌لیده‌ی تایبه‌ت که له ژێرسایه‌ی چینی امتیازا امتیازی دارایی و ئابوری ده‌ست که وتوه ،ئه م چینه‌ش تا له % 1 کۆمه‌ڵ پێک ئه‌هێنێ.
3- چینی به کارهێنه‌ری موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌ک که نزیکه‌ی له %98 کۆمه‌ڵ پێک ئه‌هێنێ ، وه له ناولهم چینه‌ش زۆری هه تا توانای بهکارهێنهربوونی نیه.
ئه‌گه‌ر وه‌ک گریمان، له به‌ر هەرهۆیهک بێ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م خه‌ڵک ناچار بێ که‌ڵک له موه‌لیده وه‌ربگرێ ئه شێ ئاسایی بێ به‌ڵام بۆ چه‌نده‌ها ساڵ نه ته‌وه وه وڵات ته‌نها خه‌می وه ته‌نها سه‌رچاوه‌ی موه‌لیده بێ بۆ ئه‌میش بۆ که‌مێ رووناکی نه‌ک کاری به‌رهه م هێنان و گه‌شه‌و پیش که وتنی ئابوروی وخۆش گوزه‌رانی، به راستی پێویستی به هه ڵویسته ی جددی وه شرۆڤه‌ی فراوان هه یه له سه‌رئاستی ئابووری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی وه ژینگه وته‌ندروستی .
وه ئهبووتا ئێستا چه‌نده‌ها وه چه‌نده‌ها توێژینه‌وه له سه‌ر دیارده‌ی موه لید ه کردنی کۆمه‌لگا بکرایه له زانکۆ‌و وه دامه‌زراوه فکری وفه‌رهه‌نگیه‌کان ئه گه رهه بن، چونکه جێگه ی گه‌لێ پرسیاری جددیه وڵاتێک شوێنێک پڕاو پڕی بێ له نه وت وگازبۆئه بێ ساڵه های ساڵ موه‌لیده ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بێ بۆ دابین کردنی وزه‌یه کی که‌م ئه‌میش ته‌نها بۆ ڕووناکی وه بیر نوکرێتهوه له فه‌راهه م کردنی وزه له سه‌رئاستی نیشتیماکی بۆ مه به‌ستی مه زن تروه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژامان پێ دا که پێش که‌وتن و گه‌شه‌ی ئابوری وژیانی هاوچه‌رخه ؟