لاوک کونجرینی: پارتییەکان، 16 ئۆکتۆبەر بە 31 ئاب دەشوبهێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

31 ئاب کردەیەکی پەرچەکرداریی دژ بە نیشتمانی بوو، ئەو هێزەی پێشوازی لە دوژمنە سەختەکەی کورد کرد، مێژوویەکە وەک هێزێک سەرپەرشتی بەشێکی چەمکی ڕزگاریی نیشتمانی دەکات و، بێ گوێدانە ئەو هەموو قوربانی و ململانیە خوێناوییەی گەلەکەمان بەخشی لەڕابردوودا بۆ سەندنی ماف و دورکەوتنەوە لێی، دێت و دەبێتە کەواسوریی بەر لەشکریی خوێناویی و بە گژ نەیارەکانی خۆی و نەیارە سەرسەختەکەی دوژمنەکەیدا دەکات و، ناویشی لێدەنێیت کوردایەتی و، شانازیشی پێوە دەکات. ئەمە تەنها لە مانیفێستی پارتی و بەرزانیدا جێگای دەبێتەوە.

 31 ئاب کۆتایی مێژوویەکی پڕ تەمومژایی گوماناویی کوردایەتییەوەو، دانانی کۆتا خاڵەو، دێنە سەریی دێڕێکی تر و دەست بەمێژووەکی تری نوێ دەکەن، کە ناپاکی نیشتمانی نەشاراوەیە.

دەبێت بپرسین هۆکار چی بوو 31 ئاب ڕوویدا، هۆکار چی بوو 16 ئۆکتۆبەر هاتا ئاراوە؟ هەردوو دیووەکە کردەی یەک هێزەو، کەچی چوونکە ڕووەکردەیەکی ترسناک و هەڵگری بەسەماتی ناپاکی و بنیادی مێژوویەکی ڕەشە. بۆ ئەوەی هێزیک بەتەنها لەم قەقنەسی ناپاکییەدا بەتەنها جێ نەمێنێت، پەلکێشی هێزەكانی تر دەکات و دەخوازیت، گلاندنەکە بەتەنها بۆ خۆی  جێنەهێڵێت و چواردەورەکەشی بتەنێت.

زەمەنی 31 ئاب جودایە لەگەڵ زەمەنی 16 ئۆکتۆبەر، کردەکەشی جودایەو، حوکمی بەغدادیش جودایە.

لەزەمەنی 31 ئابدا، دەسەڵاتی بەغداد خاوەنی جینۆسایتی ئەنفال و ‌هەڵەبجەو دەیان کارەساتی تر بوو. پەلکێشکردنی ئەم دەسەڵاتە بۆناو خۆی ململانییەکانی ناو ماڵی کورد، گەر ناپاکی نیشتمانیش نەبێت، خۆ جوانکاریی ئەو هەموو تاوانەیە، کە سەدام و ڕژێمەکەی ئەنجامیان دا. بەڵام 16 ئۆکتۆبەر کورد حزووری هەیە لەدەسەڵاتی بەغداددا، و بەهەموو خراپی و ناشرینەکانییەوە پشکی بەر دەکەوێت، ئامادەیە وەک سەرۆک کۆمار، ئامادەیە لە ئەنجوومەنی وەزیراندا، ئامادەیە لە پەڕلەمان و لەشکر و هێزەچەکدارەکانی عێراق. لەسەرو ئەمانەشەوە ئەو کەسەی کە سەرپەرشتی گرتنی کەرکووکی کرد، ئەندامێکی باڵای پارتییەو هێزەکەش بەشێکی سەر بەپارتین بەسەرکردایەتی فازیل بەرواریی.

لە 16 ئۆکتۆبەردا:

1-  لەشکری پارتی خاوەنی هیچ تەزحییەک نەبوون لە کەرکووکدا، هەموو شەهید و بریندارەکان سەر بە یەکێتی بوو.

2- ئەو لەشکرەی پەلاماریی کەرکووکی دا، سەرکردەکیان فازیل بەرواری بوو، نوێنەری پارتییە لەهێزە چەکدارەکانی عێراق و عەیارە 24  لەپارتیدا. بەبێ پرسی پارتی ئامادەیی نەبوووە لەو لەشکرکێشییەدا.

3- لەنێوان شەڕو بەرگری و کشانەوەدا، دەبێت کاولکاریی پاشماوەی جەنگ لێکبدەینەوەو، بیریش لە بڵانسی هێز بکرێتەوە. ئەم خشتە پلانییە بوونی نەبووە.

4- تەواوی ئەو شوێنانەی یەکێتی لێی کشانەوە  ٪50  نابێت بە کەرکوکیشەوە، کشانەوەی هێزەکانی پارتی لە شووینەکانی تر ناوی لێدەنرێت چی؟

ئەوەی ڕوویدا پەرچەکرداری ئەنجامی ڕێفراندۆم بوو، لە دوای ڕێفراندۆم ئەم دوو هێزە  هەریەکەیان ئەوی تر تاوانبار دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەم چرکە ساتە هەردووکیان لە تاسێکدا ئاو دەخۆنەوەو بەیەک هەنگاو وڵات دەبەن بەرێوەو، هاوسەنگی هێزیی دەسەڵات بەهەردووکیانەوە بەندە. پێشێلی سەروەری هەرێم و مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکەن و، هەروەها ئاستەمیشن لەبەردەم لایەنکانی تر بۆ جوانکاریی دەسەڵاتی کوردی.

ئەمە  لەپای چی گورگ و مەر بەیەکەوە ئاو دەخۆنەوە.

 

 

فازیل بەرواریی، فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی عێراق و گەورە ئەفسەرێكی پارتییە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت