ئاریان ڕەشید: بۆچی شکستمان هێنا؟
ئێمه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و شێوازی فه‌رمانڕه‌واییه‌ی له كوردستاندا پیاده ده‌كرا ، چه‌ندین فۆرمی جیاوازی خه‌باتمان تاقیكرده‌وه; مانگرتن، خۆپیشاندان، بایكۆتكردن، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، دروستكردنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و نووسین له سایت و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و… تاد.
ڕه‌نگه خاڵێكی گرنگ لێره‌دا كه مایه‌ی گرنگی و ئاماژه‌پێدان بێت ئه‌وه‌بێت، كه ئه‌م خه‌باتانه زیاتر شێوه‌خه‌باتی دیموكراسیانهبوون و به‌ره‌و توندوتیژی و شه‌ڕو ئاژاوه ملیان نه‌نا. كه ده‌كرێت لێره‌دا به‌دیوێكی تردا هه‌مان بابه‌ت بكرێته پرسیار‌و بووترێت بۆچی ناڕه‌زاییه‌كان نه‌بوونه شۆڕش و ڕاپه‌ڕین؟ ئه‌مه له كاتێكدا كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ته‌نها له ڕێگه‌ی توندوتیژی و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی خه‌باتێكی چه‌كدارانه‌وه ده‌كرێت گۆڕانكاریی له شێوازی حوكمڕانی كوردیدا به‌دیبهێنرێت – من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌م شێوازه ڕهتدهكهمهوهو پێم وایه له مه‌ینه‌تی و ده‌ردیسه‌ری زیاتر هیچ شتێكی تری لێناكه‌وێته‌وه-.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه، ووروژاندنی ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌یه: بۆچی ئێمه شكستمان هێنا؟ بۆچی ئه‌م شێوازه‌ی خه‌بات له كوردستاندا نه‌یتوانی ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك كارێكی سانایه‌و بریتیه له‌وه‌ی “ته‌نها له سیستمی دیموكراسیدا ده‌كرێت شێوه خه‌باتی دیموكراسیانه شیاو بێت، به‌ڵام سیستمه سیاسیه ستهمكارو نه‌رێتی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كان ته‌نها له ڕێگه‌ی شۆڕش و توندوتیژیه‌وه گۆڕینیان مومكینه”.
ئه‌مه‌ش تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای له‌دنیا نه‌گه‌یشتنێكی قووڵ داده‌مه‌زرێت، تێڕوانینێكه دیدێكی ته‌سكبین و داخراو له دنیا‌و مرۆڤ و سیاسه‌ت ده‌كاته بنه‌ما. له‌م تێڕوانینه‌دا كه له‌سه‌ر بونیادی “خه‌ونێكی ڕۆمانسیانه” شێوه ده‌گرێت، دنیا به‌سه‌ر به‌ره‌ی شه‌یتان و به‌ره‌ی فریشته‌دا دابه‌ش ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتداران به‌رجه‌سته‌كه‌ری ڕۆحی شه‌یتانن و هه‌موو ئه‌وانی تر كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن فریشته‌ن و ده‌كرێت به پشتبه‌ستن به شۆڕشێكی چه‌كداری شه‌یتانه‌كان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنرێنه خواره‌وه‌و فریشته‌كان شوێنیان بگرنه‌وه. به‌مه‌ش مه‌ینه‌تی و ده‌ردیسه‌ری دوایی دێت و ژیان پڕده‌بێت له شادی و به‌خته‌وه‌ری، چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاری شوێنی خۆی بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی چۆڵده‌كات. ئه‌مه‌ش گه‌وجانه‌ترین و ساویلكانهترین تێڕوانین و دنیابینیه كه سیستمی عه‌قڵی و هزری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێمه پێكدێنێت و بینا ده‌كات.
كه‌واته; هێشتا پرسیاره‌كه مایه‌ی تێڕامانه، بۆچی شكستمان هێنا. به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامه ساده‌و به‌رده‌سته‌كه، پێویسته به‌دوای وه‌ڵامی قووڵ و جه‌وهه‌ریدا بگه‌ڕێین، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی خودی پرسیاره‌كه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ڵامه حازر به‌ده‌سته‌كه فهرامۆشكهین، ئه‌وا به‌ناچاری به‌ره‌و هێنانه پێشه‌وه‌ی پرساری قوڵتر‌و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی جهوههریترو كۆنكرێتتر شۆڕده‌بینه‌وه.
“ئایا هۆكاره‌كه خودی ده‌سه‌ڵاته” ڕه‌نگه یه‌كێك بێت له پرسیاره جهههریهكان یاخود هه‌ڵه له شێوازی خه‌بات و بهرخودانهكاندایه؟ یان ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌ی كه ئایا ئێمه هه‌ڵگری ڕۆحی گۆڕانكارین یاخود له‌نێو هه‌مان بازنه‌دا ده‌خولێینه‌وه‌و توانای تێپه‌ڕاندنی خودی خۆمان نیه؟ به‌و مانایه‌ی: “ئێمه به‌رده‌وام نائاگایانه ئه‌و شتانه به‌رهه‌م دێنینه‌وه كه گوایه ده‌مانه‌وێت بیانگۆڕین”.
نادادپه‌روه‌ری و نائینسانی و سته‌مكاری كه ئێمه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌یبینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین، زاده‌ی ڕۆحی ده‌سه‌ڵاتخوازی و خۆپه‌رستیه كه شاراوه‌یه‌و نابینرێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتخوازیه پێش ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت له سروشت و هه‌ناوی تاكی مرۆڤدا جێگیر‌و چه‌سپاوه‌و شاراوه‌یه، دواتر له میانه‌ی پێگه‌و پۆستی سیاسی‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت و خۆی نمایشده‌كات. به‌م پێیه سته‌مكاری و نادادپه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات سه‌ر به دنیایه‌كی دابڕاو‌و جیاواز له مرۆڤ نیه، به‌ڵكو زاده‌ی ئه‌و سروشته ده‌سه‌ڵاتخوازو شه‌ڕه‌نگێزو خۆپه‌رسته‌یه كه مرۆڤ خاوه‌نیه‌تی، لێره‌شه‌وه خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاتخوازی و خۆپه‌رستی مرۆڤ شوێنی خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌گرێته‌وه.
له‌م باره نوێیه‌دا (شه‌یتان و فریشته) دوو فۆرمی دینامیكی و ناجێگیرن و به به‌رده‌وامی ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا دێت و ده‌بنه خه‌سڵه‌تی تاقمێك و ده‌سته‌یه‌ك له كات و شوێنێكی دیاریكراوداو دواتر ده‌سته‌و تاقمێكی تر له شوێنكاتێكی تردا. ئه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری و نه‌گۆڕه سروشتی مرۆڤه كه ده‌سه‌ڵاتخوازی و خۆپهرستیهو به‌پێی هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كان نمایشدهبێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێدا به كورتی، پێویسته ئێمه به ته‌نها خه‌بات دژی ده‌سته‌و تاقمێكی دیاریكراو كه ئه‌مڕۆ له ده‌سه‌ڵاتدان ئامانجمان نه‌بێت، به‌ڵكو خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاتخوازی و خۆپه‌رستی بكه‌ینه بنه‌ما. ئه‌مه‌ش پشت به‌و تێڕوانینه‌م ده‌به‌ستێت كه سته‌مكاری و ده‌سه‌ڵاتخوازی و نادادپه‌روه‌ری له ناخی هه‌موو كه‌سێكدا جێگیره‌و ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ به شۆڕشگێڕ‌و مرۆڤدۆست له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ین و ده‌یكه‌ینه ڕه‌مزی شۆڕش ، سبه‌ینێ دوای دانیشتن له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی ببێته ( نیرۆن و فیرعه‌ون و كالیگۆلاو لویس و ناپلیۆن و ستالین و… تاد)
بۆیه ده‌كرێت ئه‌م بۆچونه ده‌رگایه‌كمان له‌سه‌ر پرسیاره جهوههریهكهمان بۆ بكاته‌وه ده‌رباره‌ی شكسته به‌رده‌وامه‌كانمان و ببێته ڕۆشناییهك بۆ ڕێگه‌ی خه‌باتی داهاتومان.