عیماد عه‌لی: به‌ختیار عه‌لی وه‌ك سومبولی رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی كورد.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ولاتانی ناوچه‌كه و سه‌رجه‌م جیهانیش بكه‌یت، هه‌ر یه‌كه و نه‌ك یه‌ك دانه به‌ڵكو چه‌ندین سومبولی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له بواره‌كانی رۆشنبیری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فكری و فه‌لسه‌فی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی تریشیان هه‌یه و پیرۆزبهندیهكیان بۆ دروستكردون كه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانن هاوكار بن بۆ پاراستنی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یان بۆیه تا دوا دڵۆپه‌ی تواناكانیان پاڵپشتیانن و به‌رگریان لێ ده‌كه‌ن.
بۆ هه‌ر یه‌كه و هێمایه‌كی تایبه‌تی و شكۆیه‌كی به‌رزیان دروستكردووه، كه قوڵایی وڵاته‌كانیان ده‌رده‌خات و له دونیاش رێزیان لێده‌گیرێت و سه‌رجه‌م تواناكانی وڵاته‌كه‌یان بۆ مانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی باڵای سومبولهكانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ر و باڵای رێزلێگرتن و به جوان ته‌ماشاكردنیان له رێزلێگرتنی میله‌ت وڵاته‌كه‌یان به گشتی ده‌بینن و به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستنه‌وه. دیاره ناو و پیرۆزی و سومبولێتی ئه‌وانه ته‌نها له توانا و پربهرههمی پسپۆری خۆیان و سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانه‌وه نه‌هاتووه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م توانای وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خراوه‌ته گه‌ر و هه‌ریه‌كه و هه‌ژمونێكی تایبه‌تی له ئاستی نێوخۆی وڵاته‌كه‌یان و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان ده‌گاته جیهانیش بۆ دروستكراوه. ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان جێگه‌ی رێزه كه مانه‌وه‌ی باڵایی ئه‌وانه و به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن و له‌وباره‌وه كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌یه كه هه‌ر هه‌مووی له پیناو ئامانجێكی سه‌ره‌كیدایه كه ئه‌ویش شكۆمه‌ندی وڵاته‌كه‌یانه زیاتر له‌وه‌ی بۆ كه‌سایه‌تیه‌كه بێت.
لای ئێمه‌ی كوردیش جگه له‌وه‌ی له روانگه‌یه‌كی بینینی حزبی و سیاسی و به پێوه‌رێكی ته‌سكه‌وه ته‌ماشای سومبولگهلێمان ده‌كه‌ین كه به‌توانای خۆیان توانیویانه بگه‌نه پله‌ی باڵا كه‌چی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ده‌سه‌ڵات و نه‌ش ته‌نانه‌ت جۆری بیركردنه‌وه‌ی رۆشنبیران و دابونهریتهكهشمان نه‌مانتوانیوه به‌رزتریان بكه‌ینه‌وه و به شكۆی كوردستانه‌وه بیانبه‌ستینه‌وه و، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵته‌نگیه هیچ خه‌تێكی سورمان نیه بۆ شكاندنیان. هه‌موو هۆكاره‌كانیش بۆ به‌سیاسی كردن و به‌حزبی كردنی سه‌رجه‌م كایه‌كانی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه كه وای لێهاتووه ته‌نها له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه هه‌مه‌جۆره شه‌خسی و حزبی و ناوچهگهریهكهوه ته‌ماشا بكرێن و هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌وێوه سه‌رچاوه بگرێت وبه چاویلكه تاریكه‌كان لێیان بروانین.
ئێوه ته‌ماشای سومبوله‌كانی وه‌ك شێركۆ بێكه‌س و عه‌بدوڵا په‌شێو و عه‌بدولمه‌جید لوتفی وعه‌لی مه‌ردان و حه‌سه‌ن زیره‌ك و به‌ختیار عه‌لی و ده‌یانی تری به‌توانا و داهێنه‌ر بكه‌ن كه به‌خۆیان له ئاستی ناوچه‌كه و جیهان ده‌ركه‌وتون و خه‌ڵك به رێزێكی گه‌وره‌وه ته‌ماشایان ده‌كات كه‌چی ئێمه خۆمان وه‌ك میله‌ت و رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵاتیش به‌هیچ كلۆچێك نه‌بوین به هۆكاری و پاڵنه‌ری به سومبولكردنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ئه‌و داهێنه‌رانه و وامان لێنه‌كردن ته‌نانه‌ت له پێناو یه‌كگرتوویی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی وه‌ك سومبولێكی پاڵنه‌ری خیر و خۆشی میله‌ته‌كه‌مان بن . ئه‌وه‌تا گیانی حزبایه‌تی و ته‌سكبینی و ئیره‌یی خودی رۆشنبیران و كێبركێی نابه‌جی و ركابه‌ری حزبی و شارچێتی و زۆر شتچێتی تریش وای لێكردووین ته‌نانه‌ت نه‌ك یارمه‌تی ئه‌و كهڵهداهێنهرانه بده‌ین به‌ڵكو تا بومان كرابێت بووین به هۆی بچوكركدنهوهیان و له قه‌واره‌ی داهێنانهكایانمان هه‌رچه‌ند گه‌وره بێت بێ بایه‌خ كردووه و كتومت به پێچه‌وانه‌ی میله‌ت و ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی‌تر ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌تا به‌هۆی ههڵوێستنێكی دیاریكراوی داهێنهرێكهوه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌كسی ئێمه نه‌بێت و بۆ حزبه‌كانمان گرنگی نه‌بێت ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی لێ هانده‌ده‌ین و بێبایه‌خی ده‌كه‌ین.
بۆیه به راشكاوی ده‌یڵێم، ئه‌گه‌رئه‌م كهڵهداهێنهرانه له‌هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێكی تردا بوایه‌ن ئێستا پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان ده‌بوو كه به سومبولی گشتی میله‌ت داده‌نران و ته‌ماشا ده‌كران و ده‌بوون به فاكته‌ری پێشكه‌وتنی وڵاته‌كانیان. سڵاو له به‌ختیار عه‌لی به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خهلاتهكهی و هیوادارم ببێته سومبلێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و ئێمه‌ش وه‌ك وڵاتان رێز له داهێنه‌ره باڵاكانمان بگرین و بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه پاڵپشتی ئه‌و سومبولانه بین له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا نه‌ك به‌خۆمان ببینه هۆكاری شكاندن و بچوككردنهوهیان و له روبهرێكدا قه‌تیسیان بكه‌ین.