دکتۆر حوسەین محەمەد عەزیز: کاره‌ساته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری (کوردستان).
يَا رَبْ سَاعِدني، عَلى أنْ أَقُولَ كَلِمَةَ الحَقْ، في وَجهِ الأقويَاء، وأنْ لا أَقول البَاطِلَ، لأكسِبْ تَصفيَق الضُعَفاء. (جُبران خَليل جُبران)
منیش ده‌ڵێم: خوایه جه‌ساره‌تم بده‌یتێ، هه‌ر راستیی بڵێم، وه‌ک له که‌س نه‌ترساوم، له که‌سیش نه‌سڵه‌مێمه‌وه!
(1)
دووبه‌ره‌کیی و ناپاکیی
ئه‌م دوو زاراوه‌یه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، لای هیچ کوردێک و نووسه‌رێکی بیانیی، نامۆنین. وه‌ک خۆراکێکی ڕۆژانه‌ی، ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌ی لێهاتووه. چونکه باوه‌ڕناکه‌م، له جیهاندا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌بێ، هێنده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له نێوخۆدا ناکۆک و ناته‌با بێ، شێتوشه‌یدای دووبه‌ره‌کیی و ناپاکیی بێ. لاپه‌ڕه لهخۆێنههڵکێشراوه قێزه‌ونه پڕ له شهرمهزاییهکانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش، گه‌واهی ئه‌م بۆچوونه‌مان بۆ ده‌ده‌ن!
هه‌ڵبه‌ته زۆر جار، له ئه‌نجامی ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کیدا، جه‌نگێکی خوێناویی کورت یا درێژخایه‌نی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌ر کاتێکیش، یه‌کێ له لایه‌نه ناکۆک و شه‌ڕکه‌ره‌کان، توانای به‌رگریی و خۆڕاگرتنی نه‌مابێ، تێکشکابێ و ئومێدی سه‌رکه‌وتنی نه‌بووبێ، له‌بری ئه‌وه‌ی زمانێکی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ یه‌کدی بدۆزنه‌وه و کۆتایی، به ئه‌و جه‌نگه قڕێژه بێنن، له‌نێوخۆیاندا ڕێککه‌ون و ئاشتبنه‌وه، په‌نایان بۆ له‌شکری داگیرکه‌رانی (کوردستان) بردووه و هێنده‌ی دیکه، یه‌کدیان خه‌ڵتانی خوێن کردووه، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه چه‌په‌ڵ و ته‌سکه‌کانی خۆیاندا، ڕۆڵه‌کانی کوردیان به خۆڕایی به کوشتداوه!
له سه‌رتاسه‌ری مێژووی کۆن و نوێماندا، گه‌لێ نموونه‌ی دووبه‌ره‌کیی و ناپاکیی هه‌یه، ده‌توانم، زۆر نموونه بێنمه‌وه، هه‌ر له ماده‌کانه‌وه بیگرم، تا دوا ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌کان (1851) باسکه‌م، که هۆی سه‌ره‌کیی ڕوخان و له‌نێوچوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و میرنشینه کوردییانه، به پله‌ی یه‌که‌م، بۆ دووبه‌ره‌کیی و ناپاکیی ده‌گه‌ڕێته‌وه! *
شاراوه‌ش نییه، زۆر جار داگیرکه‌رانی کۆن و نوێی (کوردستان)، ڕۆڵێکی زۆر مه‌زنیان، له قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کییانه‌ی، نێوان تیره و هۆز، ده‌سه‌ڵات و پارته‌کاندا بینیوه، کارێکی زۆریان له هه‌ست و هۆشی، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه، قاچیان به‌ره‌و لێواری، که‌نده‌ڵانی دووبه‌ره‌کیی و ناپاکیی نه‌ته‌وه‌یی ههڵخلیسکاندوون، پشتیان له نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌یان کردووه، دژی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان، ده‌سی یارمه‌تی ناڕه‌وایان، بۆ دوژمنان و داگیرکه‌رانی نیشتمانه‌که‌یان درێژکردووه. زۆر پێده‌چێ، دیارده‌ی دووبه‌ره‌کیی و ناپاکیی، دیارده‌یه‌کی بۆماوه‌زانیی بێ، له‌سه‌ر جییناتهکانی نێو کڕۆمۆسۆمه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد چێنرابێ!
* سه‌باره‌ت به ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کیی و ناپاکیی، له مێژه خه‌ریکم، زانیاریی مێژوویی و زانستانه کۆده‌که‌مه‌وه، تا له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا، له دووتوێی په‌رتووکێکدا چاپیکه‌م.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر کاره‌ساته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری (کوردستان)