سالار باسيره: بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و هاتنی بارزانی بۆ به‌رلین.
ڕونكردنهوهی واقعێك/ وه‌رگێڕانی ئه‌و نوسینه ئهلمانیهی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیاو دامودهزگاو میدیاكاني ئهلمانيام كردوه سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا به‌رێز زیگما گابریێل، بۆ ڕای گشتی و میدیاكان
دوای جه‌نگی دوه‌می كه‌نداو به بریارێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، سالی 1991، له سه‌رووی هێلی 36 ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كورده‌كان پێكهێنرا. له‌و كاته‌وه كورد خۆی پیاده‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی ده‌كات له‌م ناوچه‌یه‌دا. ئه‌م ناوچه‌یه (هه‌رێمی كوردستان) له‌لایه‌ن ئهلیتهیهكی سیاسیه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرێت كه بریتین له ده‌سه‌لاتی خێزان و خێل و بنه‌ماله‌ی ته‌قلیدی. ئه‌م پێكهاته ته‌قلیدیانه ده‌شبێت به‌م ئه‌قلیه‌ته ته‌قلیدیه ئیداره‌ی سیاسی به‌رێوه به‌رن گه‌رنا ده‌سه‌لاته‌كه‌یان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی. به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی بنه‌ماله‌یی و خزمایه‌تی و پابه‌ند بوونی كه‌سیی دروستبووه. لێره‌دا گه‌شه كردنی ئابوری به شێوه‌یه‌كی ڕوون گێڕ بووه.
ده‌سه‌لات خواستی له بوونی پلورالیزمی سیاسی نیه. ئه‌حزابی زۆری دهستكردو، هه‌ندێكی تری بهشدارپێكراو یان به‌شدار بوو له ده‌سه‌لاتدا به‌لام بێكاریگه‌ر ، میدیای زۆری سێبه‌ر…تاد. هیچی گوزارشت له كۆمه‌لگه‌یه‌كی سیاسی پلورالیستی ناكات.
گه‌نده‌لیی و هه‌ژار بوونی كۆمه‌لگه
له لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیارده‌ی گه‌نده‌لیی گه‌یشتۆته سه‌ر لوتكه‌ی شاخ. له كوردستانی عێراق به تایبه‌ت بازرگانیی نه‌وت وه‌رچه‌رخانێكی گه‌نده‌لیی قورسی به خۆیه‌وه بینیوه. به ملیارد دۆلار له‌و سالانه‌ی دواییدا به رێگایه‌كی ناشه‌رعی كه‌وتۆته ده‌ست كه‌سانێكه‌وه. به‌م هۆیه‌وه توێژێكی ملیۆنه‌رو ملیاردیری دۆلار دروستبووه. به ته‌نیا ده‌سه‌لاتدارانی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه (خێزانی بارزانی و تاله‌بانی) به ملیارد دۆلاریان له بازرگانی نه‌وت و باج و ده‌ستكه‌وتی قاچاخ بۆ خۆیان بردوه‌و خۆیان كردۆته خاوه‌نی به‌شێكی زۆر له زه‌وی و مولك. برێكی زۆر له پاره دزراوانه‌ی گه‌ل نێردراونه‌ته سه‌ر حیسابی بانقه بیانیه‌كان ،دیاره بۆ ئه‌لمانیاش. هه‌روه‌ك لای هه‌موو دیكتاتۆره‌كان دوای ڕوخانی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان ئه‌و كات مرۆڤ ته‌واوی دزی و كاره گهندهلیهكانیان ده‌زانێت. هه‌مان شت بۆ ده‌سه‌لاتدارانی به‌غداشه. خۆ ده‌وله‌مه‌ندكردنی كه‌سه سه‌ربازیه‌كان و سیاسیه مه‌ده‌نیه‌كان له كوردستان ــ عێراق بۆته دیارده‌یه‌كی به‌ربلاو. موڵكی گشتی له‌لایه‌ن كه‌سه ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه دگیر ده‌كرێت. چینه ده‌سه‌لاتداره‌كه خاوه‌ن ئیداره‌و میلیشیاو ئامرازه‌كانی ده‌سه‌لاتی خۆیه‌تی ، له كاتێكدا گه‌ل دهروتێنرێتهوهو ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
چاره‌كه مووچه ئه‌درێت به فه‌رمانبه‌ران ، یان دوا ده‌كه‌وێت و حكومه‌ت قه‌رزاری فه‌رمانبه‌رانه. ئه‌م شێوازی گه‌نده‌لی و سیاسه‌ته سه‌قه‌ته بۆته هۆی دروستبوونی كوێره‌وه‌ری بۆ كۆمه‌لگه. له پال بارودۆخی خراپی كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری ، سیسته‌می ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش له بارێكی كهرهساتاویدایه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ڕاونان و تیرۆر كردنی ڕه‌خنه‌گرانی ڕژێم و خنكاندنی ئازادی سیاسی بۆته دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه له‌و ولاته‌دا. له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌سه حیزبیه‌كان و داروهستهكانی خێزان و خێله ده‌سه‌لاتداره‌كه بوونه‌ته خاوه‌ن كۆمپانیای زه‌به‌لاح ، باقی كۆمه‌لگه بوونه‌ته سوپایه‌كی هه‌ژاری بێدهسهلات. شتێك نیه له هه‌رێمی كوردستان به خوێندنه‌وه‌ی زانستی سیاسی پێی بوترێت دیموكراسیه‌تی په‌رله‌مانی ، هه‌ربۆیه دیارده‌یه‌كی رێكه‌وت نیه كه جه‌ماوه‌ر له‌م ولاته پشتی كردۆته سیاسه‌ت و متمانه‌ی به‌و شێوه ده‌سه‌لاته نه‌ماوه. دادوه‌ری و مافه سیاسیه‌كانی تر و داموده‌زگاكان وه‌ك په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ریی له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ولێر وه‌ك ئۆبجهكت و مولكێكی شه‌خسیی مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا ده‌كرێت.
توانای به‌سه‌ر ئامرازه‌كانی ده‌سه‌لاتدا هه‌یه هه‌روه‌ك به‌سه‌ر شمه‌كێكی خۆیدا هه‌بێت. به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ بكڕدرێ و موزایه‌ده‌ی پێوه بكرێ ، له وه‌ره‌سه‌دا به‌ش بكرێ. له‌م بارودۆخه‌دا ئیراده‌ی سیاسی له كۆمه‌ڵگا سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و دوور خراوه‌ته‌وه له هوشیاری سیاسی. گه‌ل بێ مافی سیاسیه‌و وه‌ك خزمه‌تكار ، وه‌ك ئۆبجهكتی ڕوتاندنه‌وه سه‌یر ده‌كرێ نه‌ك وه‌ك هاولاتی له تێڕوانینی كۆمهَلگهی مه‌ده‌نیه‌وه. جوداكردنه‌وه له نێوان شته شه‌خسیه‌كان و گشتیه‌كان نیه. سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌لات په‌یوه‌ندی كه‌سییه نه‌ك موئه‌سه‌ساتی. جوداكردنه‌وه‌ی ده‌زگاكان به ڕوكه‌ش ددان پێدا نراوه ، هه‌ربۆیه ده‌كرێ له ڕای گشتیدا ئاماژه‌ی پێبدرێ، به‌لام له پراكتیكدا بواره شه‌خسیه‌كان و گشتیه‌كان له‌یه‌كتر جودا ناكرێنه‌وه. داگیركردنی موڵكی گشتی به ڕێگای ده‌سه‌لاتداری كه‌سه‌وه ڕه‌فتاری پێوه ده‌كرێ هه‌روه‌ك ئه‌م ولاته هه‌میشه موڵكی خێزان و بنه‌ماڵه (بنه‌ماڵه‌كان) بوبێت. ئه‌م “سیسته‌مه سیاسیه” به‌رده‌وام سه‌رقالی ئه‌وه‌یه ریگا له چالاكی و دروستبوونی ریكخراوه كۆمه‌لایه‌تیه بێلایه‌نه‌كان به میتۆدی جۆراوجۆر بگرێت و كۆنترۆڵی بكات و ته‌واوی ده‌سه‌لات له ده‌ستی سه‌رۆكێكی ناشه‌رعیه‌و ته‌نانه‌ت حیزبیش بۆته ئامانج نه‌ك ئامراز. هه‌مان شت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی دهرهوهشیانه. ئاخۆ یه‌كیك له هۆكاره‌كانی هاتنی بارزانی بۆ ئه‌لمانیا ئه‌وه بێت كه پاره‌یه‌كی زۆری ناشه‌رعییان له بانقه‌كانی ئه‌لمانیا داناوه‌و حكومه‌تی به‌غداش داوای بلۆك كردنی ئه‌و پارانه ده‌كات و گێرانه‌وه‌ی بۆ عێراق. هۆكاری ئه‌وه له چیدایه كه براكه‌ی مه‌سعوود بارزانی به ناوی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له به‌رلین چوار پاسه‌وانی ئه‌لمانی به دواوه‌یه‌و پاره‌كه‌شی له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌لمانه كه ده‌بێت له پاره‌ی باجی خه‌لكیی بدرێت.
به‌رێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا
له هه‌رێمی كوردستان هیچ واتایه‌ك بۆ ده‌ستورو یاساكان و ته‌نانه‌ت بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و حیزبیش نه‌ماوه‌و هه‌مووی كراوه‌ته به‌ری سه‌رۆكی خێزان و بنه‌ماله. دیارده‌یه‌ك نمونه‌ی سیسته‌مه دیكتاتۆره‌كانه.
ته‌نانه‌ت هێزه ئیسلامیسته ڕادیكاله‌كان له باشوری كوردستان له سایه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌لاتی یه‌كێتی و پارتیدا بێ رێگریی كردن گه‌شه‌یان كردوه‌و به هاوكاری نه‌ك ته‌نیا حكومه‌تی هه‌رێم به‌لكو له لایه‌ن ئێران و سعودیه و توركیاوه به‌هێز كران و زۆربه‌یان هاوپشتی داعیشن. به ده‌یان هه‌زار هاولاتی كه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌لمانیاو ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وت و ههلهیهیه كه ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم له سایه‌ی یه‌كێتی و پارتیه‌وه پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
ڕێفهرهندۆم
ئه‌و ڕهفهرهندۆمهی له كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه ئه‌نجامدرا به زیان گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان و نائه‌قلانی بوو. بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو به‌لكو بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌لاتی بارزانی بوو. حكومه‌تی عه‌بادی ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شێكی گه‌وره‌ی باشوری كوردستانی داگیر كرد بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم و ته‌سلیم به به‌غدا كرا، له كاتێكدا كه پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش ئازاد كرد‌و عه‌بادیش وه‌ك كۆلۆنیالیستێك مامه‌له له‌گه‌ل كوردستاندا ده‌كات. هه‌ربۆیه كورده‌كان ده‌سه‌لاتی كوردیی به خیانه‌تكار وه‌سف ده‌كه‌ن. به‌شێكی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ئه‌لمانیا داویه‌تی به هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن عه‌سكه‌ریه‌كان و ده‌سه‌لاتداره مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه له بازاری ڕه‌شدا فرۆشراوون.
( پرسیارێك بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا )
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین چۆن ئهلمانیایهكی دیموكرات و ده‌وله‌تی یاسا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوازی له سه‌رۆكی حكومه‌تێكی هه‌رێمی ناشه‌رعی (نیچیروان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات كه مێژوی سیاسیان مێژویه‌كی پڕ له گه‌نده‌لی و سته‌م و ڕوتاندنه‌وه‌و ئهیجرامیه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی خۆیان. لیره‌دا پێشوازی له سه‌رۆكی خێلێكی سیاسی ده‌كرێت به ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمێكه‌وه كه به‌رپرسن له پێشیل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به ده‌سته‌وه دانی هاولاتیه یه‌زیدیه‌كان به داعش كه بووه هۆی كۆمه‌ل كوژییان. ده‌بوو ئه‌م كه‌سه‌و هاوشێوه‌كانی ئێسته له‌قه‌فه‌سی دادگادا بونایه. هه‌ر هۆكارێكی سیاسی وئابوری له پشت ئه‌م یه‌كتر بینیه‌وه بێت به‌لام له‌خزمه‌تی گه‌لی كوردستاندا نیه‌و ده‌بێته جێگای ناڕه‌زایی ملیۆنان هاولاتی.
له‌گه‌ل رێزدا
سالار باسيره/ ئه‌لماني