عیماد عه‌لی: خۆپیشاندان چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه ده‌كات؟
هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه هه‌مه‌جۆره وا به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه، كه له مه‌ودایه‌كی دووردا چاره‌سه‌ری ئاسان نه‌بێت. ئه‌وه‌ی روونه كه ئه‌م وه‌زعه زاده‌ی ئه‌م چه‌ند مانگ و رۆژه نیه و فاكته‌ری بابه‌تی و خودی دورستی كردووه و هه‌ر به گۆرانكاری هه‌مه‌جۆری عاقڵانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر هۆكاره تایبه‌تیه‌كانی ده‌ستنیشان بكرێت بێگومان چاره‌سه‌ری خیراش ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به نه‌شته‌رگه‌ری خیرای كتوپریش بكرێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا تێیداین زاده‌ی هه‌ڵه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بونی ده‌رهاویشته‌كانی ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستانه له لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه ده‌رئه‌نجامی نزیككردنه‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مه‌رامه پێشوه‌خته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عیراقه كه به به‌هانه‌ی ریفراندۆمه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات. ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌قووڵی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بێت و تازووتر له رێگه‌كانی چاره‌سه‌ر بگه‌رێیت ئه‌وه‌نده دره‌نگه. بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ رێگه‌چاره‌یه‌كی خیرا بگه‌رێیت، ده‌بێت شێلگیرانه به‌دوای نه‌خشه‌و پلانێكی زۆر گه‌رموگور و جیاواز و به ده‌ستكرد و كرده‌وه‌ی خه‌ڵكی جیا له‌م كاره‌كته‌رانه‌ی ئه‌مرۆ و به‌ده‌ستی نێوخۆی دوور له داروده‌سته‌ی ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كیی چه‌ند ساڵه‌ی حوكمرانی بكرێت و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی گونجاو بدۆزرێته‌وه.
تۆیه‌ك له قه‌یرانێكی قوڵی ئابووری و سیاسی ههمهجۆر بیت، ناكۆكیه‌كان گه‌یشتبنه لوتكه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له روانگه‌ی حزبایه‌تی ته‌سكه‌وه ته‌ماشای وه‌زعه گشتیه‌كه بكه‌ن و مریان بۆ ئه‌وه خۆشكردبێت كه چ رێگه‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر و ره‌فتار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند قازانج له‌م قۆناغه ده‌بینن كه تا سه‌ر ئێسقان ئازاری به خه‌ڵك گه‌یاندووه، تۆیه‌ك سه‌رجه‌م چارهسهرهكانت به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ وای لێهاتبێت كه به به‌غداوه به‌سترابێته‌وه و، له‌سایه‌ی ئه‌م عه‌قڵه‌ی بۆ دوو ده‌یه زیاتره كوردستان ده‌بات به‌رێوه ئومێدت به تروسكاییه‌كی چاره‌سه‌ر نه‌مابێت. چۆن چاره‌سه‌ر ده‌دۆزیته‌وه؟
دیاره سێ رێگه هه‌ن بۆ رۆچونه نێو باسوخواسی كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كه و چۆنێتی ده‌رباز بوون لێی، كه هه‌ر سێكیان قورسن و چه‌ندین ئه‌گه‌ر له خۆده‌گرن و دهرئهنجامهكانیانیشان ده‌سته‌به‌ر نیه :
*كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی لایه‌نه‌كان و گه‌یشتن به خاڵ و رێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ قوتار بوون له قه‌یرانه‌كه به نه‌خشه‌و پلانێكی هاوبه‌ش و دروستبونی یه‌ك راوبۆچون بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ودهورهبهردا. ئه‌مه‌ش قورسترین رێگه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووان لایه نه‌كان ده‌ناسن، ته‌نانه‌ت له كاتی گیانه‌ڵای خۆشیاندا ملناده‌ن بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان و له‌یك نزیك نابنه‌وه و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی میله‌ت له‌به‌رچاو ناگرن و ته‌نها حزب و كه‌سایه‌تی و به‌رپرسه‌كان لای ئه‌وان مه‌به‌ست وگرنگن.
*به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێدا به‌شدار بن و به رێباز و مه‌نهه‌جێكی نوێوه گفتوگۆی له‌سه‌ر پلان و نه‌خشه رێگایه‌كی دراسه‌ت كرا‌و بخه‌نه‌به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه و به بریار و راسپارده‌ی گونجاو ده‌ربچن و به‌یه‌ك ده‌نگ له‌گه‌ل به‌غدا و ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه و جیهان قسه‌بكه‌ن و یه‌كهه‌ڵوێست بن. ئه‌مه‌ش زۆر قورسه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌م ئامانجه نه‌یه‌ته دی بیگومان ئه‌م كاره له كۆنگره قورس‌تر ده‌بێت و بواری ناكۆكی و جیاوازی زۆرتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه هیچ ئیعتبارێك بۆ هیچ خه‌تێكی سوور، یان بنه‌امی جێگیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نه‌بێت و، ئه‌ڵته‌رناتیڤی واقعی له‌به‌رده‌ست نه‌بێت و كه‌س پابه‌ندی پرسه سه‌ره‌كیه‌كه نه‌بێت، واته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جگه له كاری حزبی هیچی تریان وه‌ك قه‌زیه لا مه‌به‌ست و گرنگ نه‌بێت، چی ده‌چێنرێت.
* روو كردنه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كورترین رێگه‌یه، كه ئه‌میش بێ كه‌موكورتی و بێ خه‌ته‌ر نیه و زۆر ئه‌گه‌ر له خۆ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌لێك خاڵی هاوبه‌ش له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا رێكنه‌كه‌ون و زۆر شتی نابه‌جێ كه تا ئه‌مرۆ له‌سه‌ری ده‌رۆن وه‌لاوه نهێن، ئه‌مه‌ش قورسه .
* لایه‌نه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر دیاریكردنی كۆمه‌لێ عاقڵمه‌ندی به‌توانای مێژووی پاك و بێگه‌رد رێكبكه‌ون، كه ههیئهتێكیان لێ‌دروست بكرێت و بریاره‌كانیان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت و مه‌رجی پێشوه‌خت پابه‌ندبونی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت به سه‌رجه‌م بۆچون و بریار و راسپاردهكانیانهوه، ئه‌مه‌ش به‌م حزبانه‌ی كه تاقیمان كردونه‌ته‌وه و سیفه‌تی خودپهسرتی و به‌رژه‌وه‌ند ته‌سك په‌رستی ناسراون قورسه بێته‌دی. بۆیه ئه‌م رێكاره‌ش عه‌مه‌لی نیه، یان مه‌یسه‌ر نابێت.
ئه‌ی چاره‌سه‌ر؟
دیاره هه‌ندێك فشاری هه‌مه‌لایه‌نی دیموكراسیانه‌ی مه‌ده‌نیانه، بۆ ملدانی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات به رێگه پێشنیار كراوه‌كان باش و دروستن، به‌ڵام ئه‌م رێگانه‌ش جێگه‌ی گومانن كه لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن بۆ خۆیان و له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كاری بێنن و تا ئه‌و كاته له‌گه‌لیدا بن كه مه‌رامه حزبیه‌كانی خۆیان به‌دیبێنن. بۆیه له‌م كاته‌دا، كه له‌قوڵایی قهیرانهكانداین و به‌غدا و ده‌وروبه‌ر چاوی تێبریوین و هاوكێشه‌كانیش له قازانجی ئێمه‌دا نیه، به‌رده‌وامبوون له سه‌ر خۆپیشاندان جگه له پشێوی و گیژاوی بێده‌رچه و قه‌یرانی زیاتر هیچ چاره‌سه‌رێكی واقعی تێیدا نابینین، به‌تایبه‌تی كه خۆپیشاندنای سه‌رانسه‌ری نیه و زۆرینه‌ی شاره‌كان جموجوڵی نارازیبونی تێدا ده‌رناكه‌وێت و ناتوانێت كاریگه‌ریه‌كی چر و قورس و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بگات .
بۆیه ئه‌گه‌ر له بارودۆخه‌كه زۆر وردبیته‌وه، جگه له رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان و دروستبونی راده‌یه‌كی دیاریكراو له یه‌كگرتویی و یه‌كبونی لایه‌نه‌كان هه‌رچۆنێك بێت له‌م كاته‌دا، بۆ زه‌مینه خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ گه‌رد و دوور له ساخته و، هاتنه ئارای بارودۆخی نوێ و نه‌خشه‌ی نوێ و كاره‌كته‌ری نوێ و تا راده‌یه‌كی گۆراو، له‌م كاته‌دا ناتوانرێت چاوه‌روانی هیچ ده‌رئه‌نجامی باش له هیچ ره‌فتارێكی سیاسی جیاواز بكه‌ین و، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆره كه خۆپیشاندانیش بێته دارده‌ستی به‌غدا و ده‌روبه‌ر و وه‌زعه‌كه به‌ره‌و خراپتر بروات و سه‌رجه‌م باره‌كه له گرێژنه ده‌ربچێت. بۆیه، ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه كه خۆپیشاندانیش ریگه‌چاره‌ی نمونه‌یی نیه، به تایبه‌تی زۆرینه‌ی قورساییه‌كه‌ی ته‌نها له‌م زۆنه‌یه و ناوه‌ندی بریار له ژیر فشار نیه و، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كیتر بۆ دروستبونی دوو زۆنی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و دولاقهی زیاتر دروست ده‌بێت.