عه‌دنان كۆچه‌ر: لێگه‌ڕین لاهور تاڵه‌بانى ئارامى بێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردودا رویدا، شۆكێكى گه‌وره بوو، چونكه به پێچه‌وانه‌ى جاره‌كانى دیكه شه‌قامه‌كان فۆڕمى تر‌ى توندوتیژى‌و دڵڕه‌قیان به‌خۆیانه‌وه بینى‌و مۆدێلێكى دیكه‌ى ناڕه‌زایی به‌رجه‌سته‌كرد، ئه‌و تایپه نوێیه‌ى كه ئاوێته‌بوو، به‌نیگه‌رانى له حوكمڕانى شكستخواردووى ههرێمو ئافاته‌كانى پاش ریفراندۆمهكهى بارزانى، گرێدراوى خه‌مى خه‌ڵكى برسی‌و هه‌ژاره‌كانى وڵات‌و سیاسه‌تى برسیكردنى خه‌ڵك بوو، په‌یوه‌ستى شكستى به‌رپرسانى لۆكاڵى‌و نشوستى فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه خۆجێیه‌كان بوو، هه‌روه‌ك چۆن ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێ‌و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانى نێوان هێزه سیاسییهكانو دواجاریش ره‌نگدانه‌وه‌ی مۆڕاڵى خۆ به پاڵهوانكردنى ئه‌و كاره‌كته‌ره موزهیفانه بوو، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر خوێن‌و رۆحى لاوه‌كان بگه‌نه كورسییه‌كانى په‌رله‌مان، به‌ڵام كۆى ئه‌و فاكته‌رانه پێكه‌وه، بوونه برینێكى گه‌وره‌تر بۆ كوردستان‌و زۆنى سه‌وزو ئازارێكى بهسوێتریش بوون بۆ یه‌كێتى‌و خه‌ڵك‌و زامێكیش بوو بۆ زۆر خانه‌واده، كه له‌جێی ئه‌وه‌ى به‌شداری شایی خۆشگوزه‌رانى بكه‌ن، ئێستا لهشینى له‌ده‌ستدانى رۆڵهكانیاندان.
ئه‌و خه‌مه قوڵه‌ى روداوه‌كانى ئه‌و هه‌فته له‌یاده‌وه‌رى هه‌موواندا جێی هێشت، روداوێكى ئاسان‌و سه‌رپێی نییه له بیربچێته‌وه، به‌ڵكو گرێیه‌كه شكستى ئه‌وانى دیكه بۆ ئه‌به‌د له یاده‌وه‌رى ئێمه‌یدا ده‌هێڵێته‌وه، ئاخر ئه‌و ده‌مه‌ى فۆڕمى نیگه‌رانییه‌كانى خه‌ڵك وه‌رده‌گۆڕێت بۆ دۆخێكى ئهنارشیستىو له‌په‌ناى ناڕه‌زاییه‌كانى خه‌ڵك فه‌وزا خۆى به‌رهه‌مدێنێ، هه‌ر ئه‌وه ده‌بینین كه خۆى به‌رجه‌سته‌كرد، په‌لاماردانى موڵكى گشتى‌و سوتاندنى فه‌رمانگه حكومییهكانو به ئامانجگرتنى هێزه ئهمنییهكانو خوێنڕێژى زیاتر، ئه‌وه‌ش دواجار ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌كۆمه‌ڵگادا ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی حهقیقیهوهو وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت وڵات روبه‌ڕووى به یهكدادانى راسته‌قینه ده‌كاته‌وه.
لاهور تاڵه‌بانى، كه ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌رووداوه بهسوێیهكانى رانیه‌و شوێنه‌كانى دیكه، هه‌ر له‌رانیه وه‌ك پاڵه‌وان، گهنجانو خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه پێشوازییان كرد، جیا له‌هه‌ر كه‌سێكى دیكه، كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسێبی نیگه‌رانییه‌كانى خه‌ڵك خۆیان بكه‌ن پاڵه‌وان، له‌هه‌مووان پتر به‌ئاراسته‌ى دروستكردنى تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازیدا مامه‌ڵه‌ى كردووه، هه‌ربۆیه‌ش خاوه‌نى یه‌كه‌م په‌یام بووه بۆ خه‌ڵكانى توڕه‌و ناڕازیی‌و پشتیوانى خواست‌و ویسته‌كانى كردوون، به‌ڵام هاوده‌م بهوهزیفهى ئهخلاقیو مۆڕاڵى خۆشی له پاراستنى ئارامى‌و هێشتنه‌وه‌ى سه‌قامگیریدا بووه، ئاخر خۆ ناكرێت رێ بدرێت ئه‌جێنداى سیاسیی‌و دڵڕه‌قی خه‌ڵكى دیكه‌و مهرامو ئارمانجى كه‌سی له‌پشت نیگه‌رانییه‌كانى خه‌ڵكى ناڕازیی خۆى بشارێته‌وه، ئه‌وه‌شه وایكردووه كه ئه‌و هه‌میشه وه‌ك پیاوێكى پابه‌ند به پیشه‌و دنیابینییهكهى له خه‌م ئارامى‌و سه‌قامگیریدا بمێنێته‌وه.
ئێستا دۆخه‌كه ناهه‌مواره، گریمانه‌كانى گرژى زیاتر، هه‌میشه وه‌ك ئه‌گه‌ر به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، چونكه دهوهڵهتانى ههرێمییو هێزگه‌لى عێراقی‌و حزبی كوردستانىو سیاسی ههڵتۆقیوى نوێش خێریان له‌وه‌دایه یه‌كێتى‌و زۆنى سه‌وزو خه‌ڵكه‌ى روبه‌ڕووى دابه‌شبوونى زیاتر‌و ئاسته‌نگى گه‌وره‌ترو به‌یه‌كدادانى زیاتر بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دواجار واده‌كات، وه‌ك هه‌میشه خه‌ڵك هانبدرێت ئومێده‌كانى خۆیان له‌سه‌ر پشتیوانى لاهور تاڵه‌بانى هه‌ڵچنن، چونكه خواستى نه‌هێشتنى برسیه‌تى، ئه‌ڵقه تهواوكهرهكهى ئارامى‌و سه‌قامگیرییه، لێگه‌ڕێن لاهور تاڵه‌بانى ئارامیهكهمان بۆ بێنێته‌وه‌و ئه‌وده‌م هه‌مووان پێكه‌وه به ئارامى‌و هێمنى له‌پێناو نه‌هێشتنى برسیهتىو نانبڕین‌و بێ موچه‌یی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ماندهگرینو حكومه‌ت ناچار ده‌كه‌ین واز له قوتى خه‌ڵك‌و كیسهى بانك‌و تاڵانچیهتى نه‌وت به‌ربدات، چونكه له دۆخی ئاشوبدا سه‌رده‌می ئه‌و سیاسیه خۆخۆرانه ده‌ست پێده‌كات كه هه‌موو شت ده‌كه‌نه قوربانى گیرفانیان.
هه‌مووان له خه‌مى تێكدان‌و ئازار‌و برینى گه‌وره‌ترن، لێگه‌ڕین لاهور تاڵه‌بانى كه‌مێك خه‌ممان كه‌مبكاته‌وه‌و هه‌ندێكیش برینه‌كانمان ساڕ‌ێژ بكات، چونكه خاك‌و خه‌ڵك به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو ئازار‌و برینه ناگرێت.