كارۆخ عوسمان: دەبێ كێ بترسێت؟
عەسری ترس لەدەستەڵات نەما، دەبێ ئەمجارە دەستەڵات و دەستەڵاتداران لە خەڵكی بەشمەینەتی ئەم ھەرێمە بترسن. دەبێ ئەوانەش بترسن كە تا ئەم ساتە دافعی مانەوەی ئەم حوكمڕانە ستەمكارەن. كە لەژێر ناوی كوردایەتی و قەومچێتیەوە گەل دەخەڵەتێنن. دەبێ بترسن لەتوڕەیی قەتیسكراو، كە وەكو بۆمبێكی تەوقیتكراو وایەو لەسەعاتێكی سفردا بەڕووی حوكمی زاڵمدا دەتەقێتەوەو ھەرچی بەھۆی زوڵم و دزی و گەندەڵیەوە بەسەریەكدا ھەڵیانچنیوە، دەھێنێتە سەرزەوی.
دەبێ سوڵتەدار بترسێ لەوەی كەلەبەیانیەكدا خۆی دەبێنیتەوە لە:
1- ناو خوێناوی خۆی
2- ئەولادەكانی ببینێت كە لەخوێنی خۆیان دەگەوزن
3- یان خۆی لەبەردەم حاكمی عادلی حوكمدار ببینێت.
4- یا ئەوەتا ببینێت بەجلی سپیەوە نەفی نێو زیندانێكی تاریك دەكرێت.
5- دەبێ ئەو بترسێ لەخەڵك، كە داروبەردی بەسەردا دەڕوخێنرێت.
یان لەدەریای ئیجەدا پەلەقاژەی خنكانتان دەبێت.
چەندی زووتر دەستبەرداربوونی سوڵتەی ستەم لەبەرژەوەندی خۆتانە، چونكە ئەگەر خوێنی زیاتر بڕژێت ھەرگیز لێتان خۆشنابین بەمردنتان نەبێت. بۆیە حسابی سەعاتی سفر بكەن
دڵنیابن، ئەم ھێزو چەكدارە فریاتان ناكەوێت.
دكتاتۆرەكانی پێشوو زۆر لەئێوە بەھێزتر بوون. كەچی لەشەقی توڕەیی گەلەكانیان نەجاتیان نەبوو.
بینیتان، علی عبداللە ساڵح، دەستبەردار نەبوو، تا لەخوێن خزێنرا.
حەق بەدەست گەلە نەك سوڵتە
كەوایە دەبێ سوڵتە بترسێ
كەوایە سوڵتە حەق بەنەمانە نەك ڕۆڵەكانی گەل.