لوقمان مصطفی: ڕێپێوان یان خۆپێشاندان وەک مافێک لە دەقە یاساییەکاندا.
ڕێپێوان یان خۆپێشاندان دووچەمکی جیاوازن لە شێوە وناوەڕۆکدا، بەڵام ئێمە بە هەڵە هەردوو چەمکەکە بەیەک مانا لێک دەدەینەوە، ئەم بە هەڵە بەکارهێنانە تەنها خەڵکە ئاساییەکەی نەگرتۆتەوە، بەڵکوزۆرێک لەکەسە یاساییەکانیشمان کەوتونەتە هەڵەوە و بەیەک مانا تێی دەڕوانن، تەنانەت هەندێ لە دەزگاکانی جێبەجێکاری حکومەتیش بەیەک چاو مامەڵە و ڕەفتار لەگەڵ هەردووچەمکەکەدا دەکەن، کەهەڵەیە لەبەرئەوەی:
ڕێپێوان.. بریتیە لەخەڵکانێکن بە شەقا مەکاندا ڕێدەکەن گوزارشت لە هەست و داواکاریەکی دیاری کراودەکەن”) مَسِيرةُ ..النَّاس يسيرون في الشَّوارع للتَّعبير عن مطالب أو مشاعر مُعيَّنة.) ئەم چەمکە بەپێچەوانەی چەمکەکەی ترکە خۆ پێشاندانە تەنها بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت، دوورە لە توندوتیژی، تاک بە تەنها هیچ ڕۆڵێکی نیە، بە شێوەیەکی هێمنانە و دوور لە توندوتیژی بەڕێوەدەچێت، بەڵام: خۆپێشاندان.. کۆمەڵەکەسێکی خۆپێشاندەرن بۆئاشکراکردنی پشتگیری کردن ئەو دژ،دەڕژێنە سەر شەقامەکان (مُظاهَرةٌ ..جماعيَّة للإعلان عن تأييد أو معارضة)کە زۆر جار ئەم چەمکە توندوتیژی وئاڵۆزی لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ بە دوای خۆیدا دێنێت، تادەگاتە ئاستی تاک، کە وەک ناڕەزایەتیەک خۆی پێشان دەدات، نموونەی کەسێکی فێمێنیست، کە خۆی رووت دەکاتەوە، یاخوود کەسێک ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و خۆی دەسووتێنێت، یاخوود کەسێکی زیندانی وەک ناڕازیەک دەمی خۆی دادە دوورێت و… هتد. بەڵام دەرەنجام هەردوو چەمکەکە خۆیان لە ناڕەزایەتیا دەبیننەوە و یەک مەبەست لە خۆدەگرن، بۆ بەدەستهێنانی داواکاریەکانیانە بە هەردووشێوەی هێمنانە و تووندووتیژی نەخوازراویشەوە، بۆیە بە هەردوو شێوە ئەرێنی ونەرێنیەکەیەوە، دەبنە تێزێک بۆ پرسه‌كانی ئازادی ڕاده‌برین و گردبونه‌وه و مانگرتن و خۆپیشاندانی ئاشتیانه و توندووتیژیەوە، لێرەدا دەسەڵات تەنها بۆی هەیە پارێزگاریان لێبکات و ئامۆژگاری بات و دەقە یاساییەکان بداتەوە بە گوێی خەڵکە ناڕازیەکەدا، بۆئەوەی خۆپێشاندانەکان سەرنەکێشێت بۆ کارێکی نە خوازراو‌و مافی گشتی پێشێل نەکات، چونکە ئەم چەمکانە به كۆڵه‌گه و ڕه‌گه‌زی به‌هێزی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی داده‌نرێن. لەبەرئەوەی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه یان ئه‌و ماف و چه‌مكانه پره‌نسیپی سه‌ره‌تایین بۆ باوه‌ربون به به‌شداری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له داواكردنی ماف و ئازادیه‌كانیان. ئه‌مه‌ش به روونی له ڕێكه‌وتنامه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیانه كردوه، گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چن بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ماف و چه‌مكانه به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی و یاساكانیان به ته‌واوی و دوور له هه‌ر پێشێلكاری و سنورداركردنێك ڕه‌نگ بداته‌وه.
مافی ڕاده‌ربڕینی ئاشتیانه به یه‌كێك له مافه سروشتیه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێت كه جاری گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی (1948) جه‌ختی لێكردۆته‌وه. هه‌روه‌ك له هه‌ردوو په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تن به مافه مه‌ده‌نی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به روونی ئاماژه‌یان داوه به ده‌سه‌به‌ركردنی ماف و ئازادی ڕاده‌بڕین به شێوه‌یه‌ك كه به یاسا ڕێك بخرێت و دژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌م و ئادابی گشتی، له مادده‌ی (21)ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كاندا هاتوه (( مافی گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه دان پیانراوه، نابێت هیچ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ئه‌و مافانه هه‌بێت وه ده‌بێت ئه‌م مافه به پێی یاسا ڕێك بخرێت). له كومهڵگه دیموكراتیه‌كان ڕێوشوێنی پێویست داده‌نرێن بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاداب و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتی، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی تایبه‌تیش داده‌نرێن بۆ پاراستنی ئازادییه گشتیه‌كان و گوزارشته تایبه‌تیه‌كان.
بڕیاری ژماره (59) (د ــ 1) له ڕێكه‌وتی 14 دیسمبر 1946 كه له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (خولی یه‌كه‌م) ده‌رچوو هاتوه (( مافی ئازادی ڕاده‌بڕین به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌رجه‌سته كراوه، ئازادی ڕاده‌بڕین و په‌یڕه‌وكردنی بیروباوه‌ڕ موماره‌سه ده‌كرێن به‌بێ هه‌ر كۆت و به‌ندێك، چونكه ئه‌مانه مافی بنه‌ڕه‌تی و سروشتی هه‌ر مرۆڤێكن )) هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م مافانه به‌زه‌قی له ڕێكه‌وتنامه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هاتون، بۆ نموونه له ماده‌ی (19)ی جاری گه‌رودونی مافی مرۆڤدا هاتوه: (( ئازادی ڕاده‌بڕین و گوزارشت كردن كه مافی ڕاده‌ربڕین و گوزارشت كردن ده‌گرێته‌وه دوور له هه‌ر ڕێگری و له‌مپه‌رێك و دوور له په‌راوێزخستن و وه‌لانانی بیروبۆچونه‌كان، ده‌بڕینیان و په‌خش كردنیان به هه‌ر ئامرازێك بێت به‌بێ سنوردانان(.)
له په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كاندا هاتوه:
1- مافی هه‌ر مرۆڤێكه گوزارشت له ڕاوبۆچونه‌كانی بكات به‌بێ رێگری.
2- هه‌موو مرۆڤێك مافی ڕاده‌ربڕینی هه‌یه ئه‌م مافه هه‌ریه‌كه له وه‌رگرتن و پێدانی زانیاری و ده‌ربڕینی بیروڕا و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانی تر ده‌گریته‌وه به‌بێ دانانی سنوربه‌ندی، ئینجا به وتن یان به‌نوسراو یان به چاپكراو یان هه‌ر ئامرازێكی تر بێت.
3- ئه‌و تێكستانه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی ئه‌و ماده‌یه هاتون ئه‌رك و به‌پرسیارێتی تایبه‌تن.
4- ده‌شێت هه‌ندێك كۆت و به‌ند هه‌بن به‌ڵام ده‌بێت به‌ده‌قی یاسا دیاریبكرێن، له‌به‌ر یه‌كێك له‌م هۆكارانه:
A- ڕێزگرتنی ماف و سومعه‌ی ئه‌وانی تر.
B- پاراستنی ئاسایشی گشتی(نه‌ته‌وه‌یی) یان سیستمی گشتی یا سه‌لامه‌تی و ئادابی گشتی.
لە هەرێمی کوردستان خۆپێشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان بە یاسا ڕێکخراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (١٧)ی ساڵێ 2010، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2010دا یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2010ی پەسەند کردووە، کە بە (یاسای ڕێکخستنی خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان- عێراق) ناسراوە. بە پێی ئەم یاسایە خۆپێشاندان مافێکی دەستوورییە و بە پێی یاسا پیادە دەکرێ بۆ هەر تاکێکی کۆمەڵگا و بە پشتیوانیی ئەو یاسایە جەماوەر گوزارشت لە ڕای خۆی دەکات بۆ پێشاندانی خواستە ڕەواکانی خۆی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و مەدەنیانە و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و تایبەتییەکان بەهەند وەرگرتن و ڕەچاوکردنی پرەنسیپ و ڕێساکانی تایبەت بە ماف و ئازادییەکان دوور لە ئاژاوەگێڕی و تێکدان.
له مادده‌ی سێیه‌م/ بڕگه‌ی دووه‌مدا هاتوه ( ناكرێت خۆپیشاندان بكرێت به‌بێ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌زیر یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی نوسراو))، وه‌ك له ده‌قه‌كه‌دا دیاره جه‌خت له وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت كراوه‌ته‌وه نه‌ك ئاگادار گردنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه مۆڵه‌تی پێش وه‌خته‌یه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مافی خۆپیشاندان و ئازادی بیر‌ورا مافێكی سروشتی هەرتاکێکی نێو کۆمەڵگایە،بێ جیاوازی ڕەگەز و نەتەوە و ئاین، یاهەر بیرووباوەڕو ئایدیایەکی تر.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts