عه‌تا قه‌ره‌داخی: گرفتی كه‌سێتی كوردی.
كه‌سێتی چییه؟ كه‌سێتی بریتیه له بوونی “كه‌سی” یان شوناسی كه‌سێتی یان خودی خاوه‌ن بوون‌و شووناس یان كۆی خاسێته جیاكه‌ره‌وه تاكه‌كه‌سیه‌كان یان به‌رجه‌سته‌كردنی كۆی ئه‌و خاسێته فیكری‌و ره‌فتاری هوشیاریو كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه تاكه كه‌س یان پێكهاته‌یه‌ك والێده‌كه‌ن بوویه‌كی دیار‌و جیاواز‌و ناسراوى هه‌بێت له‌نێو ئهوانیترداو بتوانێت ئاماده‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. كه‌سێتی تاكه‌كه‌س له مێژوودا ده‌كه‌وێته پێش كه‌سێتی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌خۆی به كه‌سێتی تاكه‌كه‌سه‌وه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر تاكه‌كه‌س نه‌بێته كه‌سێكی خاوه‌ن كه‌سێتی ئه‌وا ناشێت كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی پێكبێت.
ئه‌وه ئاشكرایه هه‌ر ره‌گه‌زو پێكهاته‌یه‌كی ئیتنیكی یان كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمهڵایهتیبوونیدا به‌جۆرێك بنیادی كه‌سێتی تاكه‌كانی دهنێتو كۆی ئه‌و بنیاده‌ش وه‌كو كه‌سێتیه‌كی فراوانتر‌و گشتگرتر ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی یان ره‌گه‌زیه، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و قۆناغه مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تی بوونی نه‌بووه به‌و مانایه‌ى كه دواتر وه‌كو به‌رهه‌می مۆدێرنێته ده‌ركه‌وتووه. ئێمه نازانین كه‌سێتی كوردی له‌سه‌ره‌تادا چۆن بووه به‌ڵام گومانمان له‌وه نییه له رابردوویه‌كی دووردا له ئه‌نجامی داگیركردن‌و سه‌ركوتكردن‌و تێكشكاندنی ئایین‌و كه‌لتوورو كهلهپوورو زمان‌و داب‌و نه‌ریتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ئه‌م كه‌سێتیه تێكشكێنراوه‌و بوویه‌كی لاوازى نائاماده‌و په‌راوێزی لێده‌رچووه كه هه‌میشه‌و تاكو ئێستاش له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێتی ئه‌وانی داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌یدا له بارێكی لاوازدایه‌و هه‌میشه هه‌ست به بچووكی خۆی دهكاتو ئه‌وانی تریش له ئاستێكی به‌رزتردا ده‌بینێت. ئه‌م كه‌سێتیه به درێژایى مێژوو هه‌لی ئه‌وه‌ى بۆ رێنهكهوتووه كه ئه‌و كه‌سێته تێكشكاوهى خۆی بینابكاتهوهو ئاماده‌بوونی خۆی له‌نێو گهلو پێكهاته‌كانی تردا بسه‌لمێنێت. دیاره خۆسهلماندیش به‌بێ بنه‌ماو ئاماده‌بوون له زۆر بواری جۆراوجۆردا به‌دینایه‌ت كه سه‌ره‌كی ترینی ئه‌و بنه‌مایانه‌ش گواستنه‌وه‌ى ئه‌م كهسێتهیهیه له‌باری به‌ركار بوونیه‌وه بۆ باری به بكهربوون واته له بارێكه‌وه كه كاری له‌سه‌ر دهكرێتو مامه‌ڵه‌ى پێوه دهكرێتو له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆی بڕیاری بۆ ده‌درێت بۆ بارێك كه خۆی كاربكات‌و له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی خاوه‌نی هه‌موو بڕیارێكی په‌یوه‌ست به‌خۆی بێت‌و خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.
خه‌می ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سێتیه له جوڵه‌یه‌كی زۆر خاودایهو، به‌جۆرێك كۆنه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانی داگیركهرو تێكشكێنه‌ری كهسێتیهكهیهوه داگیركراوه به‌ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی‌و له پله‌ى یه‌كه‌مدا وای لێبێت به كوردی بیربكاته‌وه‌و هه‌ست بكات‌و بڕوانێت‌و جیاواز له‌وانی داگیركهرو تێكشكێنه‌ری كهسێتیهكهى هه‌نگاو بنێت‌و هه‌وڵبدات تایبه‌تمه‌نییه‌كانی خۆی له هه‌موو ئاسته‌كاندا جیابكاته‌وه‌و بگاته ئاستێك له هه‌ژموونی ترس له‌وانی داگیركه‌ر رزگاری ببێت‌و بتوانێت بڵێت ئه‌مه منم هاوشانی ئێوهمو له‌سه‌ر قاچی خۆم راوهستاومو منیش وه‌كو هه‌موو ئه‌وانیتر ده‌بێ خاوه‌نی تێكڕای مافه سرووشتیه‌كانی خۆم بم‌و ده‌بێ خۆم بكه‌ری سهرجوگرافیای خۆم بم. ئه‌مه‌ش مانای گه‌یشتنی كه‌سێتی كوردییه له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س‌و له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیش به‌و ئاسته‌ى كه بوونی خۆی دهسهلمێنێتو ئاماده‌ده‌بێت بۆ به جێگه‌یاندنی پرۆژه‌ى رێنیسانسی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كه ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نیا كاتێك به‌دی دێت كه كه‌سێتی كوردی له باری تێكشكاندن ده‌رباز ببێت‌و بتوانێت له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی ببێته بكه‌ری رووداو درووستكه‌ر، مه‌به‌ست له‌مه‌ش خۆسه‌لماندن‌و خۆبیناكردنهوهو دهسهڵاتكردنه به‌سه‌ر هه‌موو جوگرافیای مادی‌و مه‌عنه‌وی نه‌ته‌وه‌داو بیناكردنی كه‌سێتیه‌كی كه‌لتووری‌و سیاسی‌و ئیداری‌و ئابووری له‌سه‌رپێی خۆڕاوهستاوهو له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه به‌رهه‌مهێنانی شارستانی‌و به‌شداریكردنه له بیناكردنی شارستانێتی مرۆڤایه‌تیدا به‌و مانایه‌ى كه كورد كاتێك ده‌بێته كه‌سێتیه‌كی خاوه‌ن شووناس كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و له‌سه‌رئاستی مرۆڤایه‌تیش بوونی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه بسه‌لمێنێت.