بەیار عومەر عەبدوڵا: دروستكردنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت یا پروپاگه‌نده‌ی سیاسی؛ ئیسرائیل به‌نمونه.
تێبینی: ئەم بابەتە لە مانگی ئۆکتۆبەردا نوسراوە، لەبەر گرنگی بڵاویی دەکەینەوە.
له دنیای سیاسه‌تدا وا باوه ئەگەر سیاسیەکان مەبەستیان بێت پلانێك جێبه‌جێ بکەن، ئەوا بە بێدەنگى هەوڵی بۆ ئەدەن و ته‌واوی بنه‌ماكانی به پته‌وی دروست ئەکەن و ئهیچهسپێنن، ئینجا رایئەگەیەنن. بۆ نمونە کاتى خۆی پێش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، بنه‌ماڵه‌ی سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی جوله‌كه رۆزچایهڵد (Rothschild)، كه خاوه‌نی زۆربه‌ی بانكه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا بون به نهێنی و بێده‌نگی خه‌ریكی دروستكردنی چه‌نده‌ها نشینگه بون بۆ جوله‌كه‌كان له فه‌له‌ستین كه له ئه‌وروپا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و شوێنه‌كانی تری دنیاوه رویان تێئهكرد. فه‌له‌ستینی ئه‌وكات سه‌ره‌تا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كانه‌وه بو، و دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌كان كه‌وته ده‌ست به‌ریتانیه‌كان. بنه‌ماڵه‌ی رۆزچایهڵد و چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه‌ی تری سه‌رمایه‌داری جوله‌كه‌ی ئه‌وكات به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌كانیان هێنایه‌وه بۆ فه‌له‌ستین نه‌ك هه‌ر بۆ دروستكردنی نشینگه بۆ جوله‌كه‌كان، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی چه‌نده‌ها كێڵگه‌ی كشتوكاڵی و به‌هێزكردنی ئابوری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دوایی ناویان لێنا ئیسرائیل.
هاوشانی ئه‌وانیش، سەرکردەکانى ئیسرائیل، تیۆدۆر هێرتزڵ و حایم وایزمان و ده‌یڤد بن گۆریۆن و گۆڵدا مایر و هاوەڵەکانیان پێش راگەیاندنى دەوڵەت، دەمێک بو بە نهێنى و دور له هه‌ڵا و هاشوهوش و پروپاگه‌نده و میدیا و به‌نهێنی و بێده‌نگی له روی سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسیه‌وه پشتیوانیان كۆئه‌كرده‌وه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و لەو پێناوەشدا کۆمەڵێک دامەزراوەى نیشتمانیان دروست کردبو، هاوكات پارەیەکى زۆریان لە جولەکەکانى تاراوگە لەئەمەریکاو ئەوروپا کۆکردبۆوە بۆ پڕچەککردنى سوپاکەیان کە سوپایەکى نیشتیمانى بو. هه‌روه‌ها خاوەنى چەندەها کێڵگەى کشتوکاڵى بون، بۆیە وەختێک دەوڵەتیان راگەیاند (بەبێ ریفراندۆمیش رایانگەیاند) و دەوڵەتە عەرەبیەکان پەلاماریان دان، توانیان بەرگەبگرن و له شەڕەکەدا سه‌ركه‌وتوبن. راستە ئەمەریکا و خۆرئاوا پشتیوانیان کردن، بەڵام بێگومان خۆشیان ئامادە بون بۆ بەرگرى لە وڵاتەکەیان و چەندین دامەزراوەى نیشتمانیان هەبو.
بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ست له پشتیوانی نیه له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ برا موسڵمانهكانماندا باش و دروست نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌وه‌یه سود له ئه‌زمونی گه‌لێك وه‌ربگرین كه هاوشێوەی ئێمه له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌ژین كه پێی ئه‌وترێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هاوشێوه‌ی ئێمه چوارده‌وریان به دوژمن و ناحه‌ز ته‌نراوه، به‌ڵام ئه‌وان خاك و نیشتیمانه‌كه‌یان خۆش ئه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی و سیسته‌ماتیك كاری بۆ ئه‌كه‌ن؛ ئه‌كرێت ئێمه‌ش سود له ئه‌زمونیان وه‌ربگرین. ئێمە کە هیچ دامەزراوەیەکى نیشتمانیمان نیە و له هیچ رویه‌كه‌وه ئاماده نین و به‌رگه‌ی فشار ناگرین، نه له روی سیاسی، نه له‌ڕوی سه‌ربازی، نه له روی ئابوریه‌وه؛ قسەکردن لە دروستکردنى دەوڵەت و پروپاگه‌نده و ههڵانانهوهی ئیعلامی جگە لە زیان، چ سودێكی هه‌یه. ئه‌م هه‌مو هه‌ڵا ئیعلامیه‌ی پارتی و دواكهوتوهكانیان له یه‌كێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماده‌كاریه‌كیان كردبێت و هیچ هه‌نگاوێكیان نابێت بۆ دروستكرنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ڕوی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به جدیان نیه‌و ته‌نها ئه‌یانه‌وێت ریفراندۆم بۆ مه‌به‌ستێكی تر به‌كاربهێنن. ئەگەر یەکێتى و پارتى مەبەستیانە بە راستى دەوڵەت دروست بکەن، ئەوا با بفەرمون و کەس دەستى نەگرتون و بە بێدەنگى هەمو دامەزراوە نیشتمانیەکان دروست بکەن، بۆ ئەوەى کە دەوڵەتمان راگەیاند بەرگەى فشار بگرین. ئەگەر تەنها بۆ ئەوەشە گەندەڵی و شکستە سیاسی و ئیدارى و مالیەکانى خۆیانى پێ بشارنەوە و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە دەنگ بە دەست بهێنن و هەڵبژاردنى ئەم جارە بەرنەوە، ئەوا ئەو پارە زۆرەى لەو ریفراندۆمە ساخته‌یه‌دا خەرجیان كرد و سه‌ره‌نجام وتیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیه. بیاندایه بەو موچەخۆرانەى کە چەندین مانگە به‌ناوى پاشەکەوتەوە موچەکەیان دەخورێ زۆر باشتربو.
زۆربەى ئاماژەکان بۆ ئەوە ئەچن کە ئەم ریفراندۆمە دو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له پشته‌وه بوبێت. یه‌كه‌م هەوڵێک بوبێت بۆ شاردنەوەى گەندەڵی و شکستەکان و بەدەستهێنانى دەنگ، چونکە چەند رۆژێک پێش ریفراندۆمه‌كه فازل میرانى (به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان) رایگەیاند کە ئەوان نەتیجەکەیان ئەوێت، بەڵام کارى پێ ناکەن، دوای ریفراندۆمه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی وتی مه‌به‌ستیان دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نیه. ئەى کە کار به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ناكه‌ن و مه‌به‌ستیان دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نیه، کەواتە هاوڵاتیانی كوردستانیان بۆ ماندوكرد. مه‌به‌ستی دوه‌می ئه‌م ریفراندۆمه ره‌نگه ئه‌وه بوبێت كه وه‌ك كارتی فشار به‌كاری بێنن و هه‌ندێك پۆست و پاره‌ی پێوه‌ربگرن له به‌غدا، به‌تایبه‌تی كه ئێستا پارتی ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه له به‌غدا و هه‌ندێك پۆستی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه وه‌ك لابردنی هۆشیار زێباری له وه‌زیری دارایی، بۆیه دورنیه پارتی و دواكهوتوهكانیان له یه‌كێتی له سه‌ره‌تادا مه‌به‌ستیان بوبێت كه ریفراندۆمێكی ساخته و نمایش ئاسا بكه‌ن و هه‌ندێك پۆست و پاره و هێزی پێبه‌ده‌ست بێنن له به‌غدا و دور نیه وڵاته ئیقلیمیهكانیشیان ئاگادار كردبێته‌وه له ورده‌كاری سیناریۆكه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ترس و په‌رچه‌كردارێكیان نه‌بێت. ئه‌مه‌ش رێی تێئه‌چێت، چونكه پێشینه‌ی هه‌یه، له ساڵی (2005)دا ریفراندۆم كرا، سه‌ره‌نجام له‌جیاتی سه‌ربه‌خۆیی، پارتی و یه‌كێتی هه‌ندێك پۆستیان پێوه‌رگرت له به‌غدا.
ئه‌م جاره‌ش پارتی به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر گفتوگۆ ئه‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌م جاره پلانه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت و عێراق و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌كان كه‌وتنه دژایه‌تیمان، بێئه‌وه‌ی ئێمه له هیچ رویه‌كه‌وه ئاماده‌بین؛ نه كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ئابوری نیشتیمانیان هه‌یه، به‌رگه‌ی سنور داخستن و برسێتی بگرین، نه سوپای نیشتیمانیمان هه‌یه به‌رگه‌ی شه‌ڕی قورس و درێژخایه‌ن بگرین به‌بێ پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئهمەریكیهكان؛ ئهمەریكیهكانیش به ئاشكرا وتویانه كه پشتیوانی كورد ناكه‌ن له ریفراندۆمدا و ئێستاش هێزه‌كانیان كشاندۆته‌وه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان. كێشه‌ی پلانه‌كانی پارتیش له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر سه‌ریگرت ئه‌وه پارتی سودمه‌ندی یه‌كه‌مه، و ئه‌گه‌ر سهریشینهگرت، ئه‌وه هه‌مو كورد ئه‌بێت باجه‌كه‌ی بدات.
سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ش، ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی و قوربانیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه جێی سه‌رنجی هه‌مو جیهانه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و داهاته زۆره‌ی له فرۆشتنی نه‌وت و گازه‌وه ده‌ستكه‌وتوه له جیاتی له پڕچه‌ككردن و مه‌شقكردن و موچه‌دان و به نیشتیمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌كاربهێنرێت، بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه و بۆ كڕینی ویژدانی ئه‌و هاوڵاتیانه به‌كاری ئه‌هێنێت كه ئاماده‌ی فرۆشتنی ویژدانیانن. به‌شێكیش له فه‌رمانده سه‌ربازیه باڵاكان بون به بازرگانی چه‌ك، ئه‌و چه‌كانه‌ی له هاوپه‌یمانان وه‌ریئه‌گرن له بازاری ره‌شدا ئه‌یفرۆشنه‌وه، یاخود مۆڵه‌تی چه‌ك هێنان بۆ پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس ئه‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی زیاتری پێبهێنن و له بازاڕی ره‌شدا بیفرۆشنه‌وه و به ملیۆنه‌ها دۆلار قازانج بكه‌ن. ئه‌وه‌ی وا ئه‌كات زۆرینه‌ی كورد بێ‌ئومێد بن و باوه‌ڕیان به دروستكردنی ده‌وڵه‌ت لاوازبێت ئه‌وه‌یه كه بازرگانانی نه‌وت و چه‌ك بون به ئاڵاهه‌ڵگری ده‌وڵه‌تی كوردی.
به كورتی، ئیسرائیلیه‌كان به بێده‌نگی و به‌بێ هاشو و هوشی ئیعلامی و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناو یاریگا، ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و به‌هێزیان دروست كرد و به‌رگه‌ی هه‌مو فشارێكی سه‌ربازی و ئابوری دراوسێكانیان گرت، لای ئێمه‌ش پارتى و شوێنکەوتوەکانیان لە یەکێتى، شانۆیه‌كیان سازدا به‌ناوی ریفراندۆمه‌وه، كه جگه له سه‌ركێشیه‌ك بۆ شاردنه‌وه‌ی شكست و گه‌نده‌ڵی (26) ساڵه‌ی حكومڕانیان و موزایه‌ده‌یه‌كی روتی سیاسیه به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی تر و به تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك ده‌نگی زیاتر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هیچی تر نه‌بو. ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك ئه‌چێته خانەى خیانەتى نیشتیمانیەوە، چونکە یەکێک لە پێناسەکانى خیانەتى نیشتمانى بریتیە لە بازرگانیکردن و ریسککردن بە کەیسی نەتەوەیەکەوە لە پێناوى بەرژەوەندیەکى تەسکى حیزبی و بنەماڵەیی و کەسیدا. بۆیە زۆر گرنگە وریا بین و نەهێڵین ئەم مشەخۆرانە یاری بەم ئەزمونەوە بکەن کە بە خوێنى هەزارەها شەهید بەدەست هاتوە و توشی ئاشبەتاڵێکى ترمان نەکەنەوە.