دوکتۆر حوسێن موحه‌ممه‌د عه‌زیز: ڕۆژێکی ڕه‌ش!
ڕۆژی (25. 10. 1920)، به سه‌رپه‌رشتیی (سێر پرسی کۆکه‌س)، نوێنه‌ری ئیمپراتۆریای (بریتانیا)ی گه‌وره له (عێراق)، به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی شانشینی (عێراق)، بۆ سووننه عه‌ره‌به‌کان دانرا. ڕۆژی (06. 01. 1921)یش، سوپایان بۆ دامه‌زراندن. ئه‌وڕۆ (95) ساڵ پتر، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و (94) ساڵیش، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سوپاکه‌دا تێپه‌ڕده‌بێ. ئه‌و سوپایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (هاشمیی) و ئینگلیزه‌کان دایانمه‌زراند، ئه‌فسه‌ر و خاوه‌ن پله سهربارزییه به‌رزه‌کانیان، به باوه‌ڕی شۆڤێنیی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیی په‌روه‌رده‌کرد. چونکه زۆربه‌یان، له له‌شکری ئیمپراتۆریای (عوسمانیی)دا ئه‌فسه‌ربوون، له ڕیزه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بییشدا به‌شداربوون، جگه له ئه‌وه‌ی له شا (فه‌یسه‌ڵ)ه‌وه نزیکبوون، له ڕزگارکردنی (مه‌که) و (سووریا)شدا به‌شداربوون.
له‌به‌رئه‌وه له ئه‌و ڕۆژه‌وه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌ی نیشتمانه‌که‌مان دامه‌زراوه، ئه‌م سوپا دڕنده‌یه، به ده‌یان جه‌نگی دژی گه‌لی کورد به‌رپاکردووه و ده‌سی به خوینی ڕۆڵه‌کانی سووربووه. که‌چی سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی (کوردستان)، وه‌ک نه بای هاتبێ و نه باران باریبێ، له دوای کۆده‌تا ڕه‌شه‌که‌ی (14. 07. 1958)ی سوپای (عێراق)ه‌وه، به سه‌رکردایه‌تی (عه‌بدولکه‌ریم قاسم) تا ئه‌وڕۆ، یادی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زۆڵه‌که ده‌سکرده‌ی ده‌سی ئیمپریالیزمی (بریتانیا) و سوپا داگیرکه‌ره‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه. په‌یمان و دڵسۆزیی خۆیان، بۆ پاراستنی ئه‌و سنووره ده‌سکرده، ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره، ئه‌و سوپا چنگ و نینۆک سووره خوێناوییه دووپاتده‌که‌نه‌وه!
شتێکی سه‌یر نییه، ئه‌و سوپایه، یه‌که‌مین جه‌نگی دژی گه‌لی کورد کردووه، ڕۆژی (19. 07. 1924) بوو، کاتێ به یارمه‌تی سوپای ئینگلیز و چه‌که قورسه‌کانیان، په‌لاماری شاری (سوله‌یمانیی) و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوارووی (کوردستان)یان داوه و داگیریانکردووه. دوای ئه‌وه‌ش، به ده‌یان جه‌نگی گه‌وره و گچکه‌ی دیکه‌یان، دژی کورد کردووه، هه‌ر له سه‌رده‌می (قاسم)ـه‌وه بیگره، تا ساڵی (2003) ڕژێمی دیکتاتۆریی فاشستیی ده‌وڵه‌تی (به‌عس) ڕوخاوه، به هه‌زاران کوردی بێده‌سه‌لآت و بێوهیان کوشتووه، به هه‌زاران گوندیان ژێروژوورکردووه، ئه‌و عه‌ره‌به زۆر موسوڵمانانه، به هه‌زاران مزگه‌وتیان ڕووخاندووه، به هه‌زاران قورعانیان سووتاندووه، به‌گوێره‌ی ده‌قه‌کانی قورعان و به ناوی (ئه‌نفال)ه‌وه، هه‌زاران گوندیان تاڵانکردووه، ده‌سیان بۆ ئابڕووی ئافره‌تانی کورد درێژکردووه، شارۆچکه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)ی شه‌هید و (بادینان)ی برینداریشیان کیمیابارانکردووه!
لێره‌دا هه‌ر بۆ نموونه ده‌ڵێم:
ڕۆژی (09. 06. 1963)، له شاری (سوله‌یمانیی) و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی، هاتوچۆیان قه‌ده‌غه‌کردووه و به ده‌یان ڕۆڵه‌ی کوردیان، خه‌ڵتانی خوێن کردووه.
ڕۆژی (08. 08. 1969)، په‌لاماری گوندی (ده‌کان)ی نزیک شاری (مووسڵ)یان داوه، له ترساندا، ئافره‌ت و مناڵ، پیر و په‌ککه‌وته‌کان، گونده‌که‌یان به‌جێهێشتووه و خۆیان له ئه‌شکه‌وتێکی نزیک گونده‌که‌دا شاردووه‌ته‌وه. ئه‌م سوپا زۆر نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی برا عه‌ره‌به چاوڕه‌شه‌کانمان، ده‌رگه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که‌یان لێ گرتوون و هه‌موویان سووتاندوون!
که‌واته ئه‌وانه کین، ئه‌وڕۆ یادی دامه‌زراندنی ئه‌و سوپا فاشییه تاوانباره تاڵانکهرهی، ده‌وڵه‌تی (عێراق)ی داگیرکه‌ر ده‌که‌نه‌وه؟! له ئه‌وه ده‌چێ، گه‌ر له ڕووی بیر و باوه‌ڕ، دید و بۆچوون، خوو و ڕه‌وشته‌وه، له ئاغا داگیرکه‌ره‌کانیان نه‌چن، شتێکی وایان له ئه‌وان که‌متر نه‌بێ!
ئاخر هه‌ر کوردێ، به ڕاستیی کوردبێ، نیشتمانه‌که‌ی خۆی خۆشبووی، خوێنی ڕهوانشادهکانی له‌بیر نه‌چووبێته‌وه، نه‌ک هه‌ر یادی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه ناکاته‌وه، به‌ڵکوو هه‌زار به‌ردیش، به دوایدا هه‌ڵده‌دا و تف له ئه‌و چاره‌نووسه‌ش ده‌کا، که دوو گه‌لی داگیرکه‌ر و داگیرکراو، سهردهس و ژێرده‌سی، له چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆریی دۆزه‌خ ئاسادا، به زۆر کۆکردووه‌ته‌وه!
مردن و سه‌رشۆڕیی، بۆ دوژمنی داگیرکه‌ر
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی، بۆ شه‌هیدانی ڕێی سه‌ربه‌ستیی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان