عیماد عه‌لی: باشترین كاری حزبه‌كانی كوردستان له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه كه هیچ كار نه‌كه‌ن.
له‌م وه‌زعه ئاڵۆزه‌ی ئه‌م قۆناغه فره ره‌هه‌نده شێواوه‌ی ناوچه‌كه و كوردستان. عهبقهریهكی خاوه‌ن زانیاری ههمهجۆر و دهسترۆیشتویهكی پر مه‌عریفه‌تی ده‌وێت سه‌ری لێده‌ربكات نه‌ك ئه‌وانه‌ی سه‌ر شاشه و تازه‌پێگه‌یشتووانی دوور له سه‌لیقه، كه جگه له‌به‌رپێی خۆیان هیچ نابینن. خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و ره‌فتاركردن به پێی ورده‌كاریه‌كان و قازانج بینین له دیاریكردنی روانگه‌ی قسه كردن و هه‌ڵوێست نواندن، قورسترین ئه‌ركی شاره‌زایانی سیاسه‌تی كوردستانه، كه نازانم نیمانه یان زۆر ده‌گمه‌نن. ئه‌وه‌ی راستی بێت مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پێشهات و گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ی له‌مه‌ر خۆمان زۆر قورستره له‌م كاره كه له ولاته ئارامه‌كان و خاوه‌ن یاسا و رێسا جێگیره‌كان بكرێت، كه ئه‌ركه‌كان به پێی سیستم و پسپۆری دابه‌شكراون. به‌ڵام لای خۆمان، له ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی ده‌ستور و یاسا و دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه، خواوراسان هه‌ریه‌كه جا كوری مامی یان پوری یان برازای یان پلكزای سكرتێری ئه‌م حزب یان ئه‌و حزب بێت یان و، به پشتخانی بێ فكری خۆی و ئه‌و توانایه‌ی كه مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت پێی به‌خشیوه تێههڵدهقورتێت و نازانێت ده‌رئه‌نجامی دهستكاریكردنهكهی چیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
ئه‌مرۆ ئێران له قۆناغی پاش كوڵاندایه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وه‌كو پێشتر وتمان و به یه‌كێك لهئهگهرهكان له‌قه‌ڵه‌ممان دا، تاراده‌یه‌ك خۆپیشاندانه‌كان خامۆشكراوهتهوه و بێگومان گۆرانی گه‌وره‌ش روویداوه و رووده‌دات و به پێی دیفاكتۆ بیكردنه‌وه و ره‌فتاری رژێمی ئیرانیش وه‌ك پێشتر نابێت و تا راده‌یه‌ك به‌خۆداچونه‌وه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ریدا.
توركیا تا راده‌یه‌ك سیاسه‌تی خۆی له ناوچه‌كه یه‌كلایی كردۆته‌وه كه زیاتر به‌لای میحوه‌ری روسیادا نزیكتری ده‌كاته‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌مه‌ر ئێران بۆ ئه‌مریكا و جیهانیشی ده‌رخست چیی ده‌كات و چیی ده‌وێت و ئه‌وله‌ویاته‌كانی چین، بۆیه جموجوڵه‌كانی توركیا له سوریا و كوردستان و عیراق ده‌كه‌وێته قۆناغیكه‌وه كه دابرانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی دروست ده‌كات.
به‌غدا تا ئێستا و هه‌ر رۆژه و قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستانه‌وه و، ئه‌وه‌ی لێی ده‌خوێندرێته‌وه زیاتر ده‌ستی ده‌ستی كردنه به خه‌ڵك و بریاره پێشنیار كراوه‌كان و له خۆدزینه‌وه له هه‌ڵوێسته ویستراوهكاندا ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر عه‌بادی له‌ژێر فشاری زۆری ئه‌م و ئه‌ویشدایه و ده‌یه‌وێت به هه‌ڵوێست و لێدوانی دژبه‌یه‌ك خۆی له‌و حاڵه‌ته ده‌رباز بكات و ئه‌وه‌ی روونه لای هه‌مووان كه نیازی عه‌بادی روون نیه و هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی ده‌رناخات و یاری ده‌كات، تاوه‌كو چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردن و بریار له دیاری كردنی كاته‌كه‌ی نه‌درێت. هێزه عیراقیه‌كان هه‌ریه‌كه و له دۆڵیكدان و كاریگه‌ری وه‌زعی ئێران له‌سه‌ر رژێمی عێراق ده‌ستواڵایی بۆ هه‌ندێك لایه‌ن مه‌یسه‌ر كردووه و لایه‌نی شیعه به هه‌موو رهوتهكانیهوه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌گه‌ره خراپه‌كانی ئێران زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و هه‌موو هاوكێشه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن و له‌وێدا كورد تا راده‌یه‌ك قازانج ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ری خراپیشی هه‌یه.
له‌م باره‌دا حزبه‌كانی كوردستان نه‌ك حكومه‌ت چی بكه‌ن باشه؟ ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه سه‌ره‌كیانه بناسێت، ده‌زانێت له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی بی بنه‌مای جێگیر و دوور له خۆپاراستن له لادان له خه‌تی سوری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و له كورتبینی سیاسی و تهكتك و كاردانهوهوه، ره‌فتار و بریار ده‌ده‌ن. بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر له‌مه‌ر پرسه ستراتیجیه گرنگه‌كه، كه له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به به‌رێكردنی ئه‌م باره‌یه به كه‌مترین زیان بۆ میله‌ت، خۆیان سر بكه‌ن و هیچ هه‌ڵوێستێكی حزبیانه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان ده‌رنه‌برن و ته‌نها چاوه‌رێی گۆرانكاری خۆرسك بن كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رووده‌دات.
ئه‌گه‌ر قسه‌كردنه‌كه‌ت له زیو بوو بێده‌نگیت له زێر بێت، بێدهنگیهكهت هه‌ڵبژێره بۆ خۆت و بۆ ده‌وروبه‌رت و ئه‌وانه‌ی له پهیهوهندیدان له‌گه‌ڵتدا باشتره. تۆیه‌ك كه تادوێنی هه‌م له‌ده‌سه‌لات و هه‌م له ئۆپۆزسیۆن بویت و ده‌زانیت متمانه‌ی خه‌ڵك به ره‌فتار و هه‌ڵوێستت كزبووه . ئێستا وا خۆت داده‌نێیت كه بۆ خه‌ڵك ئه‌م رێگه‌یه‌ت هه‌ڵبژاردووه، نا‌توانیت خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه و ره‌فتاره‌كانی دوێنێت له بیر خه‌ڵك ماوه. له‌به‌رامبه‌ردا تۆیه‌كی حزبی ده‌سه‌ڵات، له سه‌رجه‌م بۆچونه‌كانت به رێژه‌یكی گه‌وره هه‌ڵه بوویت و له هه‌نگاوه‌كانت شكستخوادوبویت، له‌م كاته‌دا خه‌ڵك هیچ متمانه‌ی پێت نه‌ماوه و هه‌ر شتێك بكه‌یت لێتی وه‌رناگرێت .
بۆیه، باشترین كاری حزبی بۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تا راده‌یه‌ك جه‌ماوه‌ریان ماوه و خاوه‌نی ئامرازه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایهنگرانن، باشترین كار له‌م كاته‌دا بكه‌یت، سركردنی خۆت و كارنهكردنته كه باشترین هه‌ڵوێست و به‌پێزترین كاره كه بۆ میله‌ت به قازانج بشكێته‌وه و هه‌ر كارێكی تر ته‌نها به زه‌ره‌ر بۆ خه‌ڵك ده‌شكێته‌وه. تاكه رێگه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغ و واقیعه بگیرێته‌به‌ر ئه‌وه‌یه رێگه به حكومه‌ت و به هاوكاری خه‌ڵكانێكی به توانا نه‌ك به پشت به‌ستن به هه‌ڵوێستی حزبه‌كان ،بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوابهختی خۆی له ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانه تاقیبكاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڕیم له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئیستغلالی ناكۆكی و دووفاقی سیاسی و كه‌لێنه گه‌وه‌ركانتان نه‌كه‌ن. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌ی حزبه‌كان؛ خۆ سركردن له ره‌فتار و هه‌ڵوێست و كار له‌مه‌ر پرسه ستراتیجیه‌كانی په‌یوه‌ست به چاره‌نوسی میله‌ت و ته‌نانه‌ت بۆ كاری رۆژانه‌ی ئه‌مرۆتان و بۆ په‌رینه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه سه‌خته به كه‌مترین زه‌ره‌ره‌وه، باشترین هه‌ڵوێستی ئهمرۆتانه.