له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: جوته گۆرهویهكهی مه‌لا به‌ختیار.
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه له پشكی یه‌كێتی، له رابردوشدا له به ده‌سه‌ڵاتترین وڵاتی دنیا نوێنه‌ری یه‌كێتی بووه، له تهلهبایهتیهوه بووه به یه‌كێتی و فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتوه له‌و شاخ و داخه دوو ته‌ققه له كۆپته‌ر بكات، به‌رده‌وام ئه‌م مه‌كته‌ب سیاسیه‌ی ئێستا شایه‌دی باشه‌یان بۆ داوه، هه‌ر ئهوكاك مه‌لا به‌ختیاره خۆی ده‌ڵێن كاتێ ته‌ققه له ماڵی به‌رهه‌م ساڵح كراوه به ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه به راكردن به‌ره‌و ئه‌وێ چووه، باره‌گاكه‌ی مه‌لاو ماڵی دكتۆر نزیك بوون له یه‌كه‌وه” مه‌لا به‌ختیار ئێستاش له‌وه ناپرسێت بۆچی یه‌كێتی وای به‌سه‌ر هات، بۆچی پیاوی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا به جێی هێشت، بۆچی سه‌ید عومه‌رو عوسمانی حاجی مه‌حمود و مسته‌فای سه‌ید قادر‌و جه‌لال جهوههرو كوردۆ قاسم و سه‌دانی تر لێی جیا بوونه‌وه، بۆچی دكتۆر به‌رهه‌م ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌وێ و به جێی دێڵێت، بۆچی شاناز‌و زۆرێك له‌وانه‌ی كه ماویشن به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گرن، ئه‌و له بری پرسیاری ئه‌وه بكات گله‌یی ئه‌وه ده‌كات دكتۆر جوتێ گۆره‌وی بۆ پێشمه‌رگه نه‌كردووه، من به داخم كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی به‌م ده‌رده‌ی ئێستا چووه، بیرمه به‌رهه‌م ساڵح له ئه‌مه‌ریكا بوو، ئێمه گؤڤاری كه‌ركوكمان ده‌رده‌كرد، شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی وتی به‌رهه‌م گۆڤاره‌كه‌ی زۆر به دڵ بووه و داوا ده‌كات زۆرتر له سه‌ر ته‌عریب و راگواستن و كه‌ركوك بنووسین، هه‌ڵبه‌ت بۆ یه‌كێتی كاری له‌سه‌ر ده‌كرد.
من نه پارێزه‌ری به‌رهه‌م ساڵحم نه‌له دژی مه‌لا به‌ختیارم، به‌ڵام مه‌لا زۆر چاك ده‌زانێت چی یه‌كێتی به‌و بار‌و دۆخه گه‌یاند كه ئاوای به‌سه‌ر بێت، كه‌چی هێشتا دان نانه‌ن به راستیه‌كه‌دا، رێكه‌وتنی ستراتیژی به‌و جۆره له سه‌ر لاشه‌ی یه‌كێتی و ئه‌م زۆنه به‌سترا، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی، خۆ یه‌كێتی بوون به‌س بریتی نیه له دابین كردنی جوتێ گۆره‌وی بۆ پێشمه‌رگه، ئاخر ئێستا سه‌دان كادیر‌و ئه‌ندامی ئه‌و حزبه ده‌ڵێن ئه‌و به جێگری سكرتێره‌كه‌ی كه وازی هێناوه ئه‌وه بڵێت ده‌بێ به خه‌ڵكی تر چی بڵێت.
له ناوچه‌ی ئێمه بۆ پرسێكی له ده‌ستچوو ده‌ڵێن: تور گه‌یشته پردێ ” واته لافاو ڕایماڵی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی پێویستی به كۆنگره‌ی ئازایانه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، پێویستی به بڕیار‌و هه‌نگاو نانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌مت له سه‌ر ئه‌وانی تر بێت، ئه‌وانه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو شكانه‌وه‌و لاره خواریه ناگرن و ناتوانن چاكیشی كه ن و ده‌ڕۆن.
دكتۆر به‌رهه‌م جوتێ گۆره‌وی بۆ پێشمه‌رگه نه‌كردووه، ده‌ی باشه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌موو ماڵ و حاڵی خۆیان خستبووه خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كێتیه‌وه، ئێوه چه‌ند جوت گۆرهویتان بۆ كردوون، ئه‌رێ كه‌س ئاگای له ژیان و گوزه‌رانی گونده‌كانی گه‌رمه سێره.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts