عه‌دنان كۆچه‌ر: نهوتو خیانه‌ت لهدیدارهكهى مه‌سرور بارزانیدا.
چاوه‌ش ئۆغلۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند “نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ رێككهوتنامهكان ڕاستگۆ بووه‌و دژى ریفراندۆم بووه”، كه‌چی كاتێك خه‌ڵكى دیكه دژى ئه‌و سه‌ركێشییه ده‌بوون له‌لایه‌ن ماكینه‌ى میدیایی پارتییه‌وه ته‌خوین ده‌كران، كاتێك له‌كۆبوونه‌وه‌ى داخراو بارزانى باوه‌شی به عه‌بادیدا دهكردو مه‌سرور بارزانى رێككه‌وتنی چۆڵكردنی ناوچه‌كانى له‌گه‌ڵ واژۆ ده‌كرد، به ده‌وڵه‌تدارى لهقهڵهمیاندهداو كاتێكیش رێ له خوێنڕێژى ده‌گیرێ له‌لایه‌ن بوقهكانى پارتییه‌وه ته‌خوین ده‌كرێی، كاتێك به به‌رچاوى دنیاوه نێچیرڤان بارزانى ستایشی نوری مالیكى دهكاتو سوپاسی ده‌كات كه هه‌ڵوێستى پۆزه‌تیفه‌و ژێر به‌ژێریش سه‌رقاڵى رێككه‌وتنن، ناوى ده‌نێن كوردایه‌تى‌و ئه‌وده‌مه‌ش خه‌ڵكى تر نه‌یانده‌ویست ململانێ كهسییهكانى نێوان بارزانى‌و مالیكى له‌زیانى كورد بشكێته‌وه ئه‌وه‌ى رێگه‌ى به ناوچه‌ى سه‌وزدا رهتبووبا مۆرێكى خیانه‌تى بنه‌ماڵه‌یی له‌نێو چاو ده‌درا.
شتێك كه ده‌بوو پارتى به‌شه‌رمه‌وه باسی بكات ئیدیۆمى خیانه‌ت بێت، ئاخر خۆ له‌وه‌ته‌ى هه‌ن ئه‌وان دهستو په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سابه‌ته سیاسییه نه‌رمكردووه، به‌رده‌وام ئه‌وان هێنده‌ى سوارى ده‌بابه‌و ناقیله‌و كۆپته‌رى دوژمنان بن، هێنده فریاى لێخوڕینى ئۆتۆمبێله‌كانى خۆیان نه‌كه‌وتوون، ئه‌و پارتییه‌ى ئێمه مێژووهكهیمان له‌به‌ره‌و ده‌یخوێنینه‌وه، دوا هێزه مافى تهخوینكردنى خه‌ڵكى هه‌بێت، چونكه ئیدى شاده‌ماره‌كانى خوێنى ئه‌وان له‌سه‌ر خیانه‌ت گه‌وره دهبێو بهخیانهتیشهوه فرچكیان گرتووه.
له‌جه‌نگى داعشه‌وه تا 16ى ئۆكتۆبه‌ر سه‌یر بكه‌ن بزانن كێ خائینه:
1- ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه شه‌نگالى به پیلانێك راده‌ستى داعش كرد‌و تۆڵه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی له ئێزدییه‌كان كرده‌وه‌و گه‌وره‌ترین جینۆسایدى به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا هێنا، چۆن بوێرى ئه‌وه‌ى هه‌یه خه‌ڵك وه‌ك خائین ته‌ماشا بكات.
ـ ئه‌و هێزه‌ى له‌ساته‌وه‌ختى شه‌ڕى داعشدا وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى دهركردو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى خسته ژێر ركێفى خۆیه‌وه، تا به ئاره‌زووى خۆى چهكو هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌برى ئه‌وه‌ى بدات به پێشمه‌رگه لهجبهخانهكانى بنه‌ماڵه‌دا بۆ سه‌ركوتكردنى خه‌ڵك‌و شه‌ڕى پارچه‌كانی دیكه‌ى كوردستان حه‌شاردا، ده‌شێت باسی نشتیمانپهروهرى خۆى‌و خیانه‌تى خه‌ڵكى دیكه بكات.
2- ئه‌و پارتییه‌ى له له‌ده‌ستچوونى مه‌خموردا به‌هه‌ڵه‌داوان هاناى بۆ لاهور تاڵه‌بانى‌و هێزه‌كانى دژه تیرۆر برد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فریادڕه‌س به‌رگرى له‌كوردستان بكهنو نه‌یه‌ڵن داعش له‌وه پتر رووه‌و هه‌ولێر بێت‌و شكۆى نه‌ته‌وه نه‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌وه چۆن له‌رووى دێت باسی جهنگاوهرىو ئازایی بكهنو خه‌ڵكى دیكه وه‌ك خائین وێنا بكه‌ن.
3- با پارتى پێمان بڵێ تیرۆركردنى سۆرانى مامه حه‌مه‌و ستار تاهیر شهریفو دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى گه‌ریلا له‌ناو ئاوه‌ڕۆى باره‌گاكانى پارتى له‌كه‌ركوك‌و ده‌ستگیركردنى ده‌یان مناڵى به‌دبه‌ختى عهرهبو فرۆشتنه‌وه‌یان به‌كه‌سوكاریان كوردایه‌تییه، یان وه‌ك هێزێكى چه‌ته له‌ناوچه كوردستانییه‌كان ته‌نها وه‌زیفه‌یان ئه‌وه بووه كه هه‌مووان به‌گژ كورد‌و یه‌كێتیدا بكه‌ن، چونكه تاكه شتێك كه ئه‌وانى به نیگه‌رانى هێشتۆته‌وه ئه‌وه‌بووه كه ناوچه كوردستانییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ى جێ نفوزى سیاسیی ئه‌وان نییه، ده‌شێت بۆ داهاتوو به هه‌ڕه‌شه بمێنێته‌وه، ئایا ئه‌و هێزه‌ى له‌كه‌ركوك‌و دووزو ناوچه‌كه سه‌رقاڵی ئاشوب بووه ده‌شێت خۆى وه‌ك پاڵه‌وانى نه‌ته‌وه نیشان بدات؟.
4- له شانزه‌ى ئۆكتۆبه‌ردا پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێتى به چه‌كى ژهنگاوىو برسیه‌تى، سنگى خۆیان كرده قه‌ڵغانى ده‌بابه‌و ده‌یانیان شه‌هیدبوون، ئه‌ى فه‌رمانده‌و قاره‌مانه‌كانى بنه‌ماڵه، ئه‌وانه‌ى بۆ وێنهگرتنو كلیپه‌كان دوا مۆدێلى چه‌كیان به‌شانه‌وه ده‌كرد، بۆ هێنده ئاسان هه‌موو به‌ره‌كانیان رادهستكردو نه‌یانتوانى بسته خاكێك به پارێزراوى بهێڵنه‌وه، شینى ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كه نه‌بووه، كه ئه‌وان هۆكارى ئه‌و شكسته سه‌ربازییه‌ن، به‌ڵكو شین بووه بۆ نه‌وتى كه‌ركوك، كه لهگهرووى كه‌ركوكییه‌كان دهگیرایهوهو ده‌خرایه گیرفانى بنه‌ماڵه‌وه، ئاخۆ ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى برسیكردو پاره‌ى نه‌وتیشی خسته گیرفانى خۆیه‌وه، ده‌شێت فرمێسك بۆ له‌ده‌ستچوونى خاك بڕێژىو نمایشی كوردایه‌تی بكات؟.
5- پارتى كه ئێستا رێ له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك دهگرێو به‌شێك لهرموزهكانى شاره‌كه وه‌ك بارمته له‌ژێر ده‌ستى ئهودانو نایه‌ڵێت كه‌ركوك ئارام بێته‌وه، دێت‌و له‌شاشه‌ى تیڤیه‌كانه‌وه وه‌ك كاره‌كته‌رێكى حه‌زین له‌خه‌م كه‌ركوك خۆى نمایش ده‌كات، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر پارتى‌و ماڵبات هێنده له‌خه‌م كهركوكنو ده‌زانن داگیركراوه بۆ نافه‌رموون سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كان بكهنو كۆتایی به داگیركارى بێنن، ئه‌گه‌ریش پێیانوایه راده‌ستكراوه بۆ رێگه‌ناده‌ن له‌رێی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه وه‌ربگیرێته‌وه، نا ئه‌وان كه‌ركوكیان ناوێت، شینه‌كه بۆ نه‌وته‌و ده‌شزانن جارێكى تر هه‌ر به‌دووربین ده‌بێت سه‌یرى نه‌وتى هاڤانا بكه‌ن.
6- پارتى ژێر به‌ژێر هه‌موو سازشێكى بۆ حكومه‌تى عێراقی كردووه‌و ئاماده‌یه هه‌موو دۆسیه‌كان راده‌ست بكاته‌وه، كه‌چی له یه‌كێتى زیاتر له‌خه‌م كورسیه‌كه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریمه، ئه‌وان ئێستاش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه د. نه‌جمه‌دین پارێزگاری راسته‌قینه‌ى كه‌ركوكه، له‌كاتێكدا به‌فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وى له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخستۆته‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هێزێك كه خۆى به سه‌رده‌سته‌ى كوردایه‌تى‌و خه‌مخۆرى كه‌ركوك له‌قه‌ڵه‌م بدات، پۆستى دکتۆر نه‌جمه‌دینى پێ گرنگتره یان پۆستى پارێزگار، كه یه‌كه‌میان به خه‌یاڵ وه‌رناگیرێته‌وه‌و دووه‌میش ته‌نها پارتى به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ى پارێزگارێكى تر‌ى كورد جێگه‌ى بگرێته‌وه.
ئه‌و هێزه‌ى فرچكى به خیانه‌ته‌وه گرتبێت، زۆر ئاسان به‌رووى هه‌موواندا هه‌ڵده‌شاخێت، به‌ڵام پارتى دوا هێزه شایان به‌وه بێت باسی كوردایه‌تى بكات‌و لیست‌و تۆمه‌تى خیانه‌ت ببه‌شێته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش دیداره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ رووداو، وه‌ك زۆر سحرى تر‌ى ئه‌وان به‌تاڵده‌بێته‌وه، چونكه ئیدى هه‌مووان ده‌زانن پارتى كێیه‌و چیشی ده‌وێت.