هۆشیار جەمال: کورد لە داعشەوە بۆ ڕیفراندۆم و هەڵبژاردن.
لەسەرەتایی هاتنی داعشەوە بۆ خاکی عێراق و دروست بوونی مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان و دەست پێکردنی هێرش بۆ سەرخاکی هەرێم، کوردخاوەنی یەک هەڵوەێستی نەبوو، هەتا کارەساتی جینۆسایدی یەزیدیەکانی شەنگال ڕوویدا، و مەترسی کەوتە سەر شاری هەولێر بە تایبەتی کوردستان بە گشتی، بەڵام دواتر توانرا نەک یەک هەر ریزی ناولایەنەکانی هەرێم پتەو بکرێت، لایەنەکانی تریی پارچەکانی تری کوردستانیش هاتنە مەیدان و پاڵپشتی هەرێم بوون، ئەمەش وای کرد کەم ڕۆژ هەبێت وەفدی وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش سەردانی هەرێمی کوردستان نەکەن.
کورد توانی بەشیکی زۆری خاکی ناوچە دابڕاوەکان بخاتە ژێردەسەڵاتی خۆیەوە، چەکێکی زۆریش بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کرا، و ناوی پێشمەرگە سەرجەم سنورە سیاسیەکانی جیهانی بڕی.
بەڵام لە ڕیفراندۆمێکی شوومدا کە بچووکترین دیراسەی ئەکادیمی بۆ نەکرابوو، سەرجەم ئەوەی هەبوو کورد لە دەستیداو هیچ زلهێزێک ئامادەنیە بۆ چەند چرکەیەکیش گوێ لە کورد بگرێ و گەڕایەنەوە ئەو شوێنەی دەستمان پێ کردبوو.
لە ئیستاش دا سەرجەم حزبەکان بێباک لەوەی لە شاری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ڕوودەدات، و سەرەتای تەعریب دەستی پێ کردۆتەوە، هەنگاو بەرەو هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنەن و ئەوی هەیە بە شێوەیەکی ئاشکرا تەنها بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لیستێکیان بۆ ئەو ناوچانە پێک هێناوە بەناوی نیشتمان.
لەڕاستی دا ئەم هێزنانە دوانیان خاوەنی پێگەی جەماوەری نەبوون لە شاری کەرکوک و هیچ کورسیەکان نەبووە، دەیانەوێ بەهەردوکیان ئەگەر کورسیەکیش بێت بۆخۆیان مسۆگەری کەن.
هەرچی هاوپەیمانی دیموکراسیە کە لە لایەن دکتۆر بەرهەمەوە سەرۆکایەتی دەکرێ، یەکەم ئەزموونی بەژداری کردنێتی، گرەوی خۆی لەسەر ئەوە کردوە بتوانێ بە هۆی ڕووداوەکانی 16 ئوکتۆبەرەوە ئەو دەنگانەی لە یەکێتی توڕەن، وە کۆمەڵێک دەنگی کەمیش کە لە سیاسەتی پارتی نارازین بە هۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆخۆی بەرێ.
پارتی و یەکێتیش جۆریک لە بێدەنگیان هەڵبژاردوە چونکە توشی جۆریک لە ئیحراجی بوون بەرامبەر خەڵکی ئەو ناوچەیە.
بەڵام کارەسات ئەوەیە ئەم فرە لیستیە بە دڵنیاییەوە پەرتەوازی و دۆڕان و ئاشبەتالێکی تری بەدواوەیە کە هەموو حزبەکان لێی بەرپرسن.
مخابن ئەو دەمەش هەموو حیزبەکان لە ڕێگای بەشیک لە کادیرە بێ شەرمەکانیانەوە شاشەی هەموو کەناڵە ئاسمانیەکان داگیر دەکەن و تۆمەتی خیانەت بەلایەنەکانی تر دەفرۆشنەوە.