به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئاوابونى فه‌رمانڕه‌وایی شیعه له عێراق!
ساسانییه‌كان ئیمپراتۆریهتێكى گه‌وره‌ى فارس بوون (هه‌رچه‌نده هێشتا لاموایه كوردبوون چونكه باوكى ئه‌رده‌شێر كوردبووه و شوانكاره‌یه) لهخاكى ئێران و عێراقى ئێستادا حوكمیان كردووه، تاكه هۆكارى كه‌وتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م له‌شكرى ئیسلامدا گه‌نده‌ڵى بو.
عوسمانییه‌كان، فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌فریكاو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان ئه‌كرد تا ته‌ورێز، كه‌چى ئه‌وه‌نده فراوانخوازییان كرد، پێیان كۆنترۆڵ نه‌كراو، خه‌لیفه‌كانیان ده‌ستیان دایه مێبازى و گه‌نده‌ڵى و ئاگایان له ڕه‌عیه‌ت نه‌ماو، له‌ولاشه‌وه كه‌مینه‌كانى ژێر ده‌ستیان هه‌ڵسانه‌وه‌و، مۆئامهرهیهكى ئینگلیز‌و جوله‌كه واى كرد نه‌خۆش بكه‌ون و، بتوێنه‌وه.
له‌ساڵى (1970) به‌دواوه محه‌مه‌د ڕه‌زا شاى په‌هله‌وى بیرئه‌كاته‌وه “شارستانییه‌تى ئێرانى گه‌وره” بینا بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیاى كه‌هرۆ ئه‌تۆمى (كهرونووى) وه‌ك یه‌كێك له پایه به‌هێزه‌كانى ئه‌بینێت و، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئه‌ڵمانى له “مه‌شهه‌د” یه‌كه‌مین كارگه “مفاعیل نووى- Nuclear Reactors” ده‌ست پێ ئه‌كه‌ن و پلۆتۆنیوم و یۆرانیومى پێویستیش به‌رجه‌سته ئه‌كه‌ن.
ئێران وه‌ك “ده‌نیز ڕۆس- Dennis Ross” له په‌یمانگه‌ى واشنتۆن باسى ئه‌كات، زۆر سه‌ركه‌وتووبون له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له سوریا، لوبنان، عێراق، توانیویانه شه‌ڕى ئیتنزافى له‌گه‌ڵ سعودییه‌ش بكه‌ن، ساڵانه (800000000) هه‌شت سه‌ت ملیۆن دۆلاریان بۆ حزبولڵا سه‌رفكردووه.
به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێران به‌رده‌وام نابێت، تاكه ته‌حه‌دداى به‌رده‌م ئێران له جیهانا بریتى یه له گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵات له‌ناوه‌وه، به‌تایبه‌تى له ناو خانه‌واده‌ى سه‌رۆك دا.
عێراقیش، هه‌موو تهحهدداكانى بڕی، سه‌دان سه‌فین و جهمهلى تێپه‌ڕاند، كه‌وتۆته به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره بۆ دیموكراسیزهبوون، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایی شیعه‌كانى دواى سه‌ددام ئهدایهكى خراپ‌و پڕگه‌نده‌ڵى بو، ته‌نها شانزه ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی شیعه‌كانى عێراق ئه‌م ووڵاته‌ى كرده لیستى ده وولاته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ى جیهانه‌وه، نزیكه‌ى (1) تریلیۆن دۆلار له‌ساڵى (2006 ه‌وه بۆ 2017) ته‌نها له‌كه‌رتى كاره‌باو به‌ڕێوه‌بردنى سێكته‌رى ووزه‌دا به فیڕۆ دراوه. بودجه‌ى ساڵى (2016) كورتهێنانه‌كه‌ى بریتى بو له (28) ملیار دۆلار، هى (2017) نزیك به (20) ملیار ئه‌بێت، (48) ملیار دۆلار كورتهێنان له بودجه‌ى وولاتێكدا ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى (36) ملیۆن كه‌س بێت، جێى هه‌ڵوه‌سته‌یه!.
بۆیه، سه‌رۆكوه‌زیران “حه‌یده‌ر عه‌بادى” و زۆربه‌ى سه‌ركرده شیعه‌كانى عێراق، نه جارێك و نه دووان و نه سیان، ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن شه‌ڕى ئاینده‌مان شه‌ڕى گه‌نده‌ڵییه، خۆیان ئه‌زانن له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رناچن، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه فیگه‌ره دیاره‌كانى شیعه له عێراق كردویانه. له نۆڤه‌مبه‌رى (2017) هدا وه‌زیرى كاره‌باى عێراق چووه بۆ ئه‌مریكا گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك ئیمزاكردووه به (400000000) جوار سه ت مليۆن دؤلار بۆچى؟. بۆ چاككردنى پاوهرپلانتى هه‌ندێك ناوچه كه هێشتا پاشماوه‌ى داعش و حه‌شدى شه‌عبى و شهڕوشۆڕى تیایه. پرۆژه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه زۆربه‌یان (فه‌یك) ن. ڕه‌گى بهرپرسیارێتییهكان له عێراق و نیشتمان دا نیین، بۆیه ئه‌سته‌مه تێی په‌ڕێنن.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts