عیماد عەلی: ئه‌م كۆنگره‌ی چاوه‌روان ده‌كرێت، یه‌كێتی راده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی وه‌ك خاوه‌نی ره‌سه‌نی خۆی ده‌كاته‌وه؟
ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك له مێژووی دوور و نزیكی شۆرشی نوێ و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بزانێت، باش ده‌زانێت كه كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی پێكهاته و فكر و فه‌لسفه‌ی ریكخراوێكی به‌ره‌یی وه‌ك یه‌كێتی و بناغه‌ی بیر‌و ئایدیۆلۆجیه‌ت و رێبازی یه‌كێتی و هانده‌ری شۆرشی مه‌ده‌نیانه و دواتر سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی چه‌كداری بوو له‌كوردستانی باشووردا. كه یه‌كێتیش دامه‌زرا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به شانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران به‌ست و دواتر ریزه‌كانی به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن فراون كرد كه زۆر جار دوور له هیچ پێوه‌رێك سه‌ركردایه‌تی به‌سه‌ریدا فه‌رز ده‌كرا، له غیابی ئه‌و كه‌ڵه شه‌هیدانه‌ی كه بیرمه‌ند و سه‌ركردایه‌تی راسته‌قینه و كۆڵه‌كه‌ی پته‌وی بنیاتنانی رێكخراوێكی سیاسی له سه‌ر ئه‌رزی واقعی وڵاتێكی وه‌ك كوردستان و بوژانه‌وه‌ی فكر و روحی به‌رخودانی خه‌ڵكی كوردستان بوون. ئه‌مه جگه له ژماره كه‌مێكی له په‌نجه‌ی ده‌ست كه‌متر له‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی به بیروباوه‌ری نوێگه‌ری و فكری گونجاوی پێشكهوتخوازانه نه‌بێت كه له شاره‌كان و زیندان و له نێو رێكخستنه‌كانی هه‌رێمه‌كان و خه‌ڵكی تریش، ئه‌وانی تر كه دواجار جێگه‌ی خۆیان له‌سه‌ره‌وه قایم كرد، خه‌ڵكانی زیزبووی دوو به‌ره‌كی و ململانێی نێو پارتی دیموكراتی كوردستان و پاشماوه‌ی شۆرشی ئه‌یلول و خه‌ڵكانی ئاواره و په‌رشوبڵاوی تاراوگه و زهدهدیدهی وه‌زعی ناله‌باری سیاسی كوردستان و راكردووی ده‌ستی بارودۆخی ناله‌باری عیراق بوون. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره كه‌مێكی نێوخۆ بوون كه به‌ردی بناغه‌ی پێكهاته‌یه‌كی سیاسی خاوه‌ن كۆڵه‌كه و بنه‌چه‌ی فكری ره‌سه‌ن و به‌رهه‌می ده‌ستی بژارده‌یه‌كی به‌توانای هه‌مه‌چه‌شنیان، دانا و، دواتر بۆ گه‌شه كردنی رێكخراوه سیاسیه‌كه و خۆگونجاندن له گه‌ڵ واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و سیاسی و رۆشنبیری ئه‌و كاته و كۆی گشتی وه‌زع و ژیانی گه‌لی كوردستان و له خۆگرتنی گوشاره‌ی كۆی گشتی بیریی گه‌لی كورد به گشتی نه‌ك نوخبه‌ی پێشكه‌وتوخواز و له پێناو خۆفه‌رزكردن به‌سه‌ر واقعه‌كه‌دا، پشتیان به پاشماوه‌ی شۆرشی ئه‌یلول و هه‌ندێم خه‌ڵكی تر به‌ست ( له‌مه‌شدا چه‌ندین راو بۆچون هه‌یه له‌باره‌ی راست و دروستی ئه‌م كرده‌وه‌یه، كه ئایا هه‌نگاوێكی ستراتیجی راست ودروست بووه یان گه‌وره‌ترین هه‌ڵه و لێدان بووه له پاك و خاوێنی شۆرشه‌كه و ده‌رگا كردنه‌وه بووه به رووی ئه‌وانه‌ی میراتگری سه‌لبیاته‌كانی شۆرشه‌كانی پێشوو بوون، چ له‌ناخی سه‌ركردایه‌تیه‌كان بێت یان له ره‌فتار و چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی كاری سیاسی و عه‌سكه‌ری یه‌كێتی نیشتماتنی كوردستاندا ) لێره‌وه ئه‌و بۆشاییه‌ی له دوای له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه سهركردایهتیانهی كۆمه‌ڵه‌ی رهنجهدارن و شه‌هیدبونی شه‌هید ئارام دروست بوو، بووه ئه‌وه‌ی رێگه كراوه بێت بۆ هه‌ر سه‌رێك هه‌ڵگری هه‌ر فكرێك و عه‌قڵیه‌تێك بێت بخرێته سه‌ر ئه‌م رێكخراوه تازه پێگه‌یشتووه، كه زۆرینه‌یان له‌و كاته‌دا خه‌ڵكی مه‌سله‌كی و خاوه‌ن نه‌ریتی كۆنی خۆیان بوون و به پشت به‌ستن به مێژووی تاكه‌كه‌سیه‌وه خۆیان فه‌رز كرد و، تا دواجار ده‌ركه‌وت چۆن كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران كه‌وته ده‌ست كێ و به چ فكر و عه‌قڵ و بۆچونێك سه‌ركردایه‌تی كرا، كه دواجار و له دوای تواندنه‌وه‌ی، سكرتیره‌كه‌ی به زمانی خۆی دانی به‌وه‌دانا ته‌نانه‌ت به‌خۆی باوه‌ری به‌و بیر و فكر و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی رهنجهدهران نه‌بووه و بۆ چه‌ندین ساڵ له‌به‌ر خاتری خاترداران بووه به سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی رهنجهدرانی كوردستان، تاوه‌كو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و توانه‌وه‌ی له نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا.
ئێستا یه‌كێتی به‌ره‌و كوێ؟
مانگه‌شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره، وه‌ك ده‌ڵێن، له‌م بارودۆخه زۆر په‌شێو و تێكههڵچوووه بێ وێنه‌یه‌ی یه‌كێتی و ململانێ زۆر سه‌خت و تهسكبینیهی باڵه‌كانی و پاش جیابونه‌وه‌ی زۆرێك و نه‌بونی ناوهندێتیهكی دیموكرات و فره كوێخایی و وه‌لائی شه‌خسی . ئایا له قازانجی یه‌كێتیه كۆنگره ببه‌ستێت، یان رێژه‌ی قازانجی له زه‌ره‌ری زۆرتر ده‌بێت، یان ئه‌وه‌ش ماوه به فیرۆ ده‌درێت و هه‌موو شتێك ده‌فه‌وتێت و خۆی ناگرێته‌وه، یان پاش چه‌ندین ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه پێویست بوو له‌سه‌ره‌تاوه پشتی پێ ببه‌سترێت و له‌سه‌ر یراوت و ستراتیجیه‌تی راست و دروستی پێی دارێژێت، كه ده‌بوو ته‌نها پشتی به‌و رێكخراوه خۆی و به ته‌نها و به ناوه‌رۆكه راسته‌قینه‌كه‌ی وبیرو فه‌لسه‌فه تایبه‌ته‌كه‌ی ببه‌ستێت و، ده‌بوو ئه‌وه‌ی لای گرنگ نه‌بوایه؛ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناو‌و پێگه‌ی خه‌ڵكی جیاوازی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و سه‌ركرده‌ی كۆن و خاوه‌ن عه‌قڵی به‌سه‌رچوو و هه‌ڵگری بۆچونی حزبایه‌تی كۆن بێت. پرسیاره‌كه‌ی له‌وێدایه؛ ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی وا له‌یه‌كێتی ده‌كات دووباره له خاڵه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكات و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و بیری ره‌سه‌ن و تایبه‌تی خۆی بگرێته‌به‌ر و یه‌كێتیه‌كی خاوه‌ن ناوه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رهنجدهرانهی خاوه‌ن فۆرمێكی تازه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ باوردۆخی نوێ و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وگۆرانكاریه هه‌مه‌چه‌شنانه‌ی ناوچه‌كه و جیهان بێت و له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانكاریانه دروست ده‌بێته‌وه و، بیره ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی له دوای ئه‌م كۆنگره‌یه چه‌كه‌ره ده‌كات و دووباره به پشت به‌ستن به دیفاكتۆ و بیری واقعی سه‌ره‌تای دووباره بوژانه‌وه و گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی ده‌ست پێده‌كات، یان به كۆنگره ئه‌وه‌ش ماوه له‌ناوده‌چێت وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن؟