زەبەنگ بەهادین: توركیا له نیوان به‌رداشى روسیا و سندانى ئه‌مریكادا.
ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركیا رۆژ له دواى رۆژ زیاتر ده‌بێته مۆته‌كه‌ى نه‌گبه‌تى بۆ سه‌ر توركیا و بۆ هاوپه‌یمانه‌كانى, توركیا له هه‌موو رووه‌كانه‌وه به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌روات, له رووى دارایى ئێستا له خراپترین دۆخیایهتى وه له رووى ناوخۆى كێشه‌كانى رۆژ له دواى رۆژ زیاتر ده‌بن و كه‌ڵه‌كه ده‌بن له رووى سیاسیشه‌وه ئه‌وەتا روونه خۆشى نازانێت ئێستا له چ به‌ره‌یه‌كى جیهانى دا گوزه‌ر ده‌كات, هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ى توركیا به ته‌نها ئه‌ردۆگان هۆكارهكهیهتى, توركیا كه‌وتۆته ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى قوڵه‌وه ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچى كردار و پهرچهكرادرى هه‌بوو له ماوه‌ى پێشوودا به ویستى شه‌خسى ئه‌ردۆغان بووه ته‌نها سه‌پاندنى خه‌سڵه‌تێكى دكتاتۆریانه بووه, سه‌ره‌نجام هه‌موو ره‌فتاره سیاسى یه‌كانى ئه‌ردۆگانى شكستى به دواى خۆیدا هێناوه بۆ وو‌ڵاتى توركیا.
كاتێك رووسى یه‌كان هاتنه ناو سووریا ئه‌مه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره بوو به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا, رووسیا وویستى له سووریاوه هێزو توانى خۆى نیشانى ئه‌مریكا بدات له هه‌مان كاتدا به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆى بپارێزێت له ناوچه‌كه‌دا, سه‌ره‌تا توركیا وه‌ك دۆستێكى كۆنى ئه‌مریكى دژایه‌تى رووسیاى كرد له ناوچه‌كه، به‌ڵام لاوازى دۆخى ئابوورى توركیا و گه‌شه‌كردنى كورده‌كان له سووریا به خێراى واى له توركیا كرد به‌رگه‌ى ئه‌و به‌رنگار بوونهوهیهى نه‌گرێت و هه‌ر زوو چۆكى به‌رامبه‌ر رووسیا دا دا, چوونه پێشه‌وه‌ى توركیا له رووسیا ئه‌مریكى یه‌كانى نیگه‌ران كرد بۆیه ئه‌مریكى یه‌كان كوردیان هه‌ڵبژارد به هاوپه‌یمانى خۆیان له‌و ناوچه‌یه, ئه‌مه‌ش دووباره به زه‌ره‌رى توركیا شكایه‌وه, كاتێك توركیا ویستى هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كان ئه‌مریكى یه‌كان كورده‌كانیان پر چه‌ك كرد و پارێزگاریان لێ‌كردن, ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریكا توركه‌كانى نیگه‌ران كرد و زیاتر نزیك بوونه‌وه له رووسیا, هه‌ر بۆیه رووسیا له زۆر ناوچه چاوپۆشى له هێرشى توركه‌كان ده‌كرد بۆ سه‌ر كورده‌كان و پشتگیرى توركه‌كانى ده‌كرد, له دواهه‌مین ره‌فتارى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر رووسیا بۆ بێده‌نگ كردنى رووسى یه‌كان و له هێڵ راگرتنیان هێرشى ئه‌مریكى یه‌كان بوو به چه‌كى گه‌وره بۆ سه‌ر سوریا به بیانوى به‌كار هێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه, ئه‌م ره‌فتاره‌ى ئه‌مریكا رووسى یه‌كانى هێواش كرده‌وه‌و بێده‌نگ بوون, ئه‌م بێده‌نگ بوونهى رووسى یه‌كان كاتى بوو, ئێستا رووسه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و زله‌یه بده‌نه‌وه له ئه‌مریكى یه‌كان له رێگه‌ى توركیاوه, رووسیا رێگه‌ى خۆش كردووه بۆ هێرشى توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كان له عه‌فرین, كاتێك كورده‌كان نزیكترین هاوپه‌یمانى ئه‌مریكى یه‌كان بن وه توركیا له‌م هاوپه‌یمانه نزیكه‌ى ئه‌مریكى یه‌كان بدات ئه‌وا به دڵنیاى تێكچوونى په‌یوه‌ندى ئه‌مریكا و توركیایه, هه‌ڵبه‌ته رووسیا به‌م ره‌فتاره‌ى دوو مه‌به‌ستى هه‌یه,
یه‌كه‌م/ له ناوبردنى دۆسته‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
دووه‌م/ ساغ بوونه‌وه‌ى توركیا كه ئاخۆ له به‌ره‌ى ئه‌مریكادا ئه‌مێنێته‌وه و هێرش ناكاته سه‌ر كورده‌كان یان دێته به‌ره‌ى رووسى به ته‌واوى ئه‌مریكى یه‌كان نیگه‌ران ده‌كات له خۆى.
هه‌موو بۆچوونه‌كان ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌ده‌ن كه ئه‌مریكا ئه‌م گه‌مه‌یه‌ى لا ئاشكرایه‌وه رێگه نادات كه كورده‌كان له رۆژ ئاوا بكه‌ونه ترسه‌و و رێگه به به‌ربڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌ى رووسى و توركى نادات له ناوچه‌كه, ئه‌مریكا له ئێستادا ده‌یه‌وێت هه‌رچى ههیمهنى توركى و ئێرانى رووسى هه‌یه له عێراق و سوویا كه‌م بكاته‌وه‌و دووریان بخاته‌وه هه‌ڵبه‌ت ئێرانى و توركى و رووسى یه‌كانیش ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پارته‌كانى كوردوستانى باشوور لێدانى كورده‌كانى رۆژ ئاوا ده‌سه‌لاتى خۆیان گهروهر بكه‌ن و ناوچه‌كه بخه‌نه ژێر ركێفى خۆیانه‌وه.
سه‌ره‌نجام بۆمان روون ده‌بێته‌وه هه‌نگاوى داهاتووى ئه‌مریكا یارمه‌تى دانى عه‌بادى یه‌و و هێمن كردنه‌وه‌ى كورده‌كانه تا بچنه‌وه ژێر باڵى عه‌بادى, له هه‌مان كات هاوكارى كوردوستانى رۆژ ئاوایه تا به‌ره‌نگارى توركیا ببێته‌وه كه ئه‌مه‌ش دۆخى توركیا ئاڵۆزتر و وێرانتر ده‌كات له داهاتوودا.