عیماد عه‌لی: بۆچی ره‌فتاری پۆپۆلیستی له كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه؟
قسه و كردارێك به پێی رازیكردنی خه‌ڵك بێت، ئه‌گه‌ر له دواجاردا به زه‌ره‌ریشیان بكه‌وێته‌وه. سواربونی شه‌پۆلی رای گشتی و به تایبه‌تی ناره‌زایه‌تیه‌كان و بۆچونی كۆمه‌ڵگه له ئان و ساتی خۆیدا. ئه‌مه به پێی بیركردنه‌وه و ره‌فتاری چه‌مكێك جیبه‌جێ ده‌كرێت كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌جۆری ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و تۆماركردنی خاڵی لاواز و هه‌رزان و پێكانی هه‌ندێ ئامانجی تایبه‌ت و دوور له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی و هاندان و وروژاندنی خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت، به قسه‌ی قوت و شیعارات ده‌بێت، كه پێی ده‌ڵێن چه‌مكی پۆپۆلیزم .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه له كرده‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌كان وردبكهینهوه، زۆر به روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رجه‌میان و هه‌ر یه‌كه‌و به رێژه‌یه‌ك بێبه‌ری نیه له‌م بۆچون و ره‌فتاره سیاسیه رووته بێ ناوه‌رۆك و زیانبه‌خشه.
ته‌ماشای ره‌فتاری حزبه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی كوردستاندا بخوێننه‌وه، وا ده‌ریده‌خه‌ن كه‌هه‌ر یه‌كه‌و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی له‌مه‌ر رووداو و پرسه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به وردبونه‌وه له قسه و بۆچون و ره‌فتاریان له‌مه‌ر چه‌مكی پۆپۆلیستانه له به‌رێكردنی كاری سیاسیانه‌ی رۆژانه‌یان، هیچ جیاوازیه‌كیان نیه. هیچ كاتێك نه‌مانبیستووه كه رای گشتی زاڵ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه و كاره‌ساتباریش بێت و به هاندان و پاڵپشتی ده‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت دوژمنانیش دروستی كردبن له لایه‌ن هیچ حزبێكه‌وه به راشكاوی ره‌ت كرابێته‌وه، ئه‌وه‌تا یان به‌شه‌رمه‌وه لێ ده‌روانن و قسه‌ی ناروون و ناراسته‌وخۆ ده‌كه‌ن، یان دوور له حه‌قیقه‌تی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆیان لێدوان ده‌ده‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌چی پاڵنه‌ری ئه‌و بۆچونانه‌شیان ده‌رناخه‌ن. رۆژێك حزبێكی ئه‌م كوردستانهت بینیوه كه به ئاشكرا باسی له بۆچونی خۆی له ئاست كۆی گشتی بۆچونی خه‌ڵك له‌مه‌ر پرسه گرنگه‌كان و بۆ نمونه له ئاست بیری نه‌ته‌وایه‌تی كردبێت، كه له ده‌رئه‌نجامی ره‌فتاری ئه‌وان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، له خۆفیداكاری و قوربانیدان له پێناو ئامانجی گشتی پاشگه‌زبونه‌ته‌وه، لایه‌نێكت بینیوه قسه له زۆر بواری هاورده‌ی ناره‌سه‌نی زیانبه‌خشی ده‌ره‌كی بۆ نێو گه‌لی كورد بكات و به هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌می بدات و، ره‌خنه له‌خۆی بگرێت و به هه‌ڵه بڵێت هه‌ڵه به راست بڵیت راست و له‌گه‌ڵ كۆی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بن و و ره‌خنه له خۆی بگرێت. له ده‌ردانی سیاسه‌تی ئه‌م حزبانه بۆ گیان و ده‌رونی میله‌ت له‌ویشدا لایه‌ن ئه‌وانه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردبێت و دروست كرابێت و جێگیر بوبێت. رۆژێك گوێت له یه‌كێكیان بووه بڵێت ناهێڵم خه‌ڵك رای خۆی به روونی ده‌ربخات و هه‌موو مافه‌كانی پیاده‌بكات و ته‌نانه‌ت به‌عه‌كسه‌وه به قسه پشتگیری له قسه‌و بۆچونی خه‌ڵك ده‌كات، كه‌چی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع به ئاگر و ئاسن ره‌تیده‌كاته‌وه و ناهێڵێت ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێكی دیموكراسی بنرێت ئه‌گه‌ر له قازانجی تایبه‌تی حزبی و شه‌خسی سه‌ركردایه‌تیه‌كان نه‌بێت. تۆ ته‌مشای كاتی بانگشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه، چۆن خه‌یرات دابه‌ش ده‌كه‌ن و به قسه و هه‌ندێك ره‌فتار و خۆنواندن و توانای مادی دزراوی مافی ئه‌م میله‌ته ده‌بنه خزمه‌تكاری میله‌ت و له دوای هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م له‌و په‌یمانانه نه‌بێت ناهێننه‌دی. قسه‌و ره‌فتاری حزبه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پۆپۆلیستانه گرنگی به ناوه‌رۆك نادات و زۆرجار به شێوه‌یه‌كی دۆگما ده‌دوێن و ره‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك له بازنه‌ی رازیكردنی خه‌ڵكی نارازی ده‌ربچن، كه‌چی به كرده‌وه و بابه‌تی گرنگی تایبه‌ت به گه‌لی كوردستان نه‌ك له‌به‌ر زه‌ره‌ركردن له‌سه‌ر حسابی حزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان ناجوڵێنه‌وه و ره‌فتار ناكه‌ن به‌ڵكو پشت به چه‌واشه كردنی خه‌ڵكیش ده‌به‌ستن.
ئه‌گه‌ر به وردی له قسه و شیعار و ره‌فتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بروانین، جگه له قسه‌ی زاره‌كی وهه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و كپكردنی ناره‌زایه‌تیه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌كی كرده‌یی و خۆنیشاندان له‌گه‌ڵ داوا‌و داواكاریه‌كانی نارازبوان هیچ شتێكی ترمان لێ نه‌بینیون. ئه‌مه‌ش ده‌چێته قاڵبی فیڵ كردن له خه‌ڵك. له جه‌وهه‌ردا ئه‌مه‌یه پیاده‌كردنی ره‌فتاری پۆپۆلیستی له نێو گه‌لێكی دواكه‌وتووی وه‌ك كورددا.
ئه‌گه‌ر وردتر باسی بكه‌ین، ئه‌م چه‌مكه هه‌ر له كێبركێ و ململانێی یه‌كێتی و پارتی به كرده‌یی پیاده‌نه‌كراوه كه له سه‌ری رۆیشتوون تا ئه‌و كاته‌ی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه دروستبوو، به‌ڵكو ئه‌مانیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن نه‌ك ئه‌مه‌یان بنبرنهكرد به‌ڵكو له‌وان زیاتر پشتیان پێ به‌ست له بانگه‌شه و ره‌فتار و بۆچونه سیاسیه‌كانیاندا و، به‌ڵكو به قوڵی زۆر له ده‌سه‌ڵات زیاتر سه‌پاندیان و جێگیریان كرد و ئه‌م بۆچونه‌ش بووه هۆی پاشه‌كشه‌یان و كاریگه‌ریه‌كی سه‌لبی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌وانیش دانا. ئه‌مرۆش به روونی ده‌یبینین، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هێزگه‌لێكی نوێین هه‌ر له ئێستاوه خۆیان له‌و چه‌مكه لانه‌داوه و ته‌نانه‌ت له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه چ وه‌ك باوه‌ر بونیان به چه‌مكه‌كه یان به ناچاربون وهۆكاری قۆناغه‌كه كه‌له پێش ههلبژاردنداین و پێویستیان به‌ده‌نگه به زه‌قی له‌سه‌ر هه‌مان ریتمی ئه‌وانی تر ده‌رۆن و جگه له وه‌عد و په‌یمانی گه‌وره‌ی دوور له واقع، كه زۆڕیكی ده‌چێته خانه‌ی خه‌یاڵه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌زعی كوردساتن بخوێنینه‌وه، ئه‌وه هیچ قسه‌یه‌كی ترمان نه‌بیستووه كه باوه‌ر بكه‌ین جێگه‌ی جێبه‌جێ كردن و به‌دیهێنانه له لایه‌ن ئه‌مانه‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌و، زۆرجار به‌هانه‌ی وا دێننه‌وه له‌پێناو پیادهركدنی ئه‌م چه‌مكه زیانبه‌خشه، كه له قوتوی هیچ عه‌تارێكدا نیه. پشت به لێدانی یه‌كتر ده‌به‌ستن و په‌نا بۆ هێزی ده‌ره‌كی ده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت خیانه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی تایه‌بتی حزبی و كه‌سی بكه‌ن، كه‌چی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میله‌ته‌وه ده‌یبه‌ستنه‌وه و، به كۆمه‌ڵێك ئیدعای ناراست تا راده‌یه‌كی زۆر ئاسته نزمه رۆشنبیریه‌كه‌ی خه‌ڵك ئیستغلال ده‌كه‌ن و دیانخهڵهتێنن، ئه‌گینا مه‌عقوله لایه‌نی ده‌ره‌كی و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له قازانجی گه‌له‌كه‌ت بێت و لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كانت دژی بن. تۆ ته‌ماشای ئه‌م چه‌ن مانگه‌ی پێش و پاش پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی چه‌مكی پۆپۆلیستی له ره‌فتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌راوردێكی كورتی بكه‌ن، ئه‌وجا به جوانی راده‌ی چه‌سپینی ئه‌م چه‌مكه له گیان و ره‌فتار و عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆن و نوێی كوردستاندا ده‌بینیت و ئه‌و چهواشهكاریهت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌م ئامانجه چه‌ند زیان له پرس و چاره‌نوس و دوارۆژی گه‌لی كوردستان دراوه. هه‌ر ته‌نها به پلۆرالیزم و ململانێی نابه‌جێی فره‌حزبی و نه‌بونی بنه‌ما جێگیره‌كان و ونبونی خه‌تی سوور، ده‌رگای ره‌فتاری پۆپۆلیستانه نه‌كه‌وتۆته سه‌ر پشت، به‌ڵكو وا بروات زیاتر جێگیر ده‌بێت و ده‌بێته ده‌رد و بكوژی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان و جگه له دوژمنان هیچ لایه‌كی تر قازانجی لێ نابینێت. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م چه‌مكه‌ی كه بۆته دیارده‌ی سیاسی، ده‌بێت خه‌ڵك باوه‌ر به قسه و قسه‌لۆكی حزبه‌كان نه‌كات و واقع و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ست و له توانایاندا هه‌یه بخوێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه تا راده‌یه‌ك بژارده‌ی رۆشنبیر وئهنتلجنسیا و خه‌ڵكی واقعبین و جه‌وهه‌ر خوێن، تا ئێستا به‌م كرده‌وه پۆپۆلیستانه‌ی حزبه‌كان هڵهنهخهڵهتاون و پشتی په‌رده ده‌خوێننه‌وه، هه‌رچه‌ند رۆڵی ئه‌وتۆ له نابوت كردن و قێزه‌ون كردنی ئه‌و حزبانه‌یان نه‌بینیوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ره‌فتار و بیر و قسه پۆپۆلیستانه سڵ بكه‌نه‌وه.