بەهرۆزجەعفەر: عيفرین و کەرکوک ئەگەن بە مێدیتریانە؟.
پیلان دژی کەرکوک و عيفرین لەیەک شوێنەوە داڕێژراوە، سەرەتاکەی بە ڕێگەی سەربازیی کورد بشکێنن، دوایش لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لە ڕووی یاسایی و دەستورییەوە بونی خۆیان بسەلمێنن، لایەنی ئەمنی ئەم دوو شارە ئەوەیە کەمەربەندی تورکیا و ئێرانە لە ڕووی هەرێمایەتییەوە بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە ناوچەکانی تر، تێکەڵەیەکیشن لە کورد و عەرەب و تورکمان و کەمایەتی تر، ئۆردەری جیهانیشیان ئەوەیە ڕووسیا لە دوای بەهاری عەرەبییەوە وەک تەلێکی دڕکاوی هاتۆتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ڕێژەیەکی زۆر لە کەشتی و ئایەرکرافت و بنکەی سەربازی خۆی لێ جێگیرکردووە. ئەمریکاش بە ناوی دژایەتی کردنی تیرۆر و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە ئیدارەی قەیرانەکان ئەدا بۆ ئەوەی بوونی خۆی بسەلمێنێت.
لە ڕووی ئابوریشەوە ” کە من مەبەستمە” جیۆپۆڵەتیکی ئەم ناوچەیە لە گۆڕاندایە، ئەوەشی ئەیگۆڕێ هێڵی غازە، تۆزێک سەروتر لە عیفرین بریتییە لە یەکگرتنی هێڵی غازی سروشتی قوبرس و ئیسرائیل تا بە جەزیرەی “کریت-Crete” یۆنان دا بگاتە ئەوروپا. ئەمە شۆڕشێکی ئابوریی و جیۆپۆڵەتیکییە و خۆرئاوا دەستبەرداری نابێت.
کورد چۆن بەر بەو مەترسییە بگرێت؟
ئەم مەترسییە ئێستا سەری هەڵنەداوە بۆ سەر کەرکوک و عیفرین، لە ساڵی (2014) ەوە کە باس لە هەناردەکردنی غازی سروشتی دەریای ناوەڕاست “ئیسرائیل، قوبرس، دواتر لوبنان و سوریا، ڕەنگە لە ئایندەدا هێڵی قەتەریش بەم حەوزەیە دا بڕوات” مەترسییەکە قووڵتر بۆتەوەو، گرەوەکەش ئێران و ڕووسیا کردویانە. ئێران و ڕووسیا مەترسییەکەیان هەر ئەوە نییە مووشەکی بالیستی و چەکی ئەتۆمییان هەیە و دەست لە تەواوی ناوچەکە وەرئەدەن، گرەوی گەورەیان ئەوەیە هەردوو حەوزەی کەنداو و قەزوین کۆنترۆڵ بکەن، بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆریش هەژموونیان بەسەر ئەم دوو حەوزە ستراتیجییەدا هەیە، کە دەوڵەمەندترین ناوچەی جیهانە بە غازی سروشتی. بۆیە ئەیانەوێ حەوزەی دەریای ناوەڕاست بێ ئیرادە بکەن و، دەوڵەت و گروپی جیاجیا لەو ناوچانە لە خۆیان بئاڵێنن.
عيفرین، کۆتا خاڵی دەریای ناوەڕاستە لە باکوری سوریا و شوێنێکی سەرنجڕاکێشیشە، کەرکوکیش هەرچۆنێک سەیری هێڵەکەی بکەی لە ساڵی (1973) ەوە نەوتەکەی ڕووەو دەریای ناوەڕاستە، ئێستا ئێران دیزاینەکەی تەواوکردووەو ، دەست بە گۆڕینی هێڵی کەرکوک ئەکا بەرەو لای خۆی.
ئێمە لە کۆتایی (2015) ەوە چەند دیراسەیەک و چاوپێکەوتنێکمان کرد سەبارەت بەم پرسە، فایدەیەکی وای نەبو، لەگەڵ چەند دۆستێکی کورد پرسوڕا، گەیشتین بەوەی ناوەندێکی توێژینەوەی بێلایەنی ئاکادیمی به‌ناوى مێدیتریانه (Mediterranean واته ده‌ریاى ناوه‌ڕاست) کە لە ئایندەدا ببێتە ئاژانسێکی جیهانی بۆ توێژینەوەو سەرپەرشتی کۆڕبەندە گرنگەکان بکا، دابمەزرێنین “چار نییە و دانیشتن کارێک مەیسەر ناکا لە بەرئەوەی شەست حەفتا هەزار دۆلارێکی تێ ئەچێ ئیتر هیچ نەکرێ”، وە هەم کورد بە ڕێگەی سەربازی ناتوانێ پرسەکان داخ بکا، ئەمە ڕێگەیەکی مۆدێرن و سۆفتە، یەکێتی و پارتی و مەرکەزی بڕیاریان وێڕای ڕێز و ئیحترامی زۆریان، بەڵام بە قەد هونەرمەندێکی بیانی ڕاپ کەر لەم پرۆژانە نەهاتنە پێش و کاتێکی زۆریشیان کوشتین، ئیتر ئینستیوتەکەمان پێک هێناو مۆڵەتی عێراق و هەرێم یشمان بۆ وەرگرت و ئێمە ئەبینە سەرۆکی ئاژانسە جیهانییەکە کە دامانمەزراند، شتێکی وامان زیان نەکرد، ته‌نانه‌ت له (11ى ئۆكتۆبه‌رى 2017) له هۆتێل ڕامادا ى شارى سوله‌یمانى به‌به‌شدارى چه‌ندین توێژه‌رى ئه‌مریكى و عێراقى و كوردى له یه‌كه‌مین كۆنفڕانسى هێڵه‌كانى ووزه‌دا كه ئینستیوتى مێدیتریانه سازى دا، ئه‌مانه به دۆكیومێنت خرايه ڕوو، ئەمما حەیفێک کورد کەرکوکی لە ڕووی سیاسیی و سەربازیی و، لە دوای هەڵبژاردنەکانی (2018) لە ڕووی دەستوریی و یاسایشەوە لە دەست ئەدا. چۆن؟
له‌ڕووه ئابورییه‌كه‌یشیه‌وه، حكومه‌تى عێراق مامه‌ڵه‌ى ته‌واو به سێكته‌رى نه‌وت و غازى كه‌ركوكه‌وه ئه‌كات، ڕێژه‌ى كورد له‌ناو كۆمپانیاى نه‌وتى باكوردا (14%) يه، هه‌نارده‌كردنیشى ڕاگرتووه به ڕێگه‌ى كه‌ركوك- جه‌یهان، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌وته له‌مه‌ولا نه‌چێته ده‌ره‌وه، سیاسه‌تێكیان په‌یڕه‌و كردووه له دواى (16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017) ه‌وه كه ئه‌وه‌ى له‌ناو كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى دا به‌رهه‌م دێ بۆ پێداویستى ناوخۆیی به‌كاریبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ش بڕى ناردنى نه‌وت بۆ پاڵێوگه ناوخۆییه‌كانى بازیان و كه‌ڵه‌ك و كه‌ركوك و بێجى دوو هێنده كراون. ئینجا حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و په‌رله‌مانى عێراق له یه‌ككاتدا بكرێت، بێگومان كورد ئه‌دۆڕێت، چونكه:
یه‌كه‌م: لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر هیچ شتێك كۆده‌نگ نیین و كاتیش زۆر دره‌نگه.
دووه‌م: له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشودا نزكه‌ى (60 تا 70) هه‌زار ده‌نگده‌رى كورد له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكه‌وه مافى ده‌نگدانیان هه‌بوه‌و كورد بون، ئه‌مجاره ڕێگه‌یان نادرێ.
سێهه‌م: ڕێژه‌ى به‌شدارى كورد به هۆى هه‌ڵه‌ى ڕابردوو یه‌كێتى و پارتییه‌وه كه‌م ئه‌بێت و، تواناى ئه‌وه‌ش نابێت كورد له‌هه‌موو بنكه‌كان چاو‌دێر و نوێنه‌رى هه‌بێت.
چواره‌م: ڕاسته به‌پێى بایۆمه‌ترى عه‌ره‌ب كه‌مینه‌ن بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام ڕه‌نگه ڕۆژى ده‌نگدان حكومه‌تى عێراق كار به بایۆمه‌ترى نه‌كات.
كه‌واته، له ڕووى سه‌ربازى و سیاسییه‌وه كورد دۆڕا، ئینجا به‌شداریشى له‌سیاسه‌تى ئابورییدا سفركرایه‌وه، ئه‌وسا به‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردن (ده‌ستورو یاسا) ش كورد كه‌ركوك له‌ده‌ست ئه‌دا، كه‌سیش ناتوانێ لاى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بڵێ داگیركراوه، چونكه حكومه‌تى عێراق به یاسا هاتووه، هه‌تا ” حه‌شدى شه‌عبى” یش كه هاتۆته كه‌ركوك به یاسا هاتووه (به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگیان بۆ یاساى حه‌شدى شه‌عبى داوه).
ئایا تورکیا لە عیفرین ئەمێنێتەوە؟
عیفرین و كه‌ركوك بۆ كورد یانى كۆردیدۆرى كوردى، كه ئه‌مه به‌لاى توركیا‌و ئێرانه‌وه هێڵى سوره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا تورکیا عیفرین یش کۆنترۆڵ بکا ناتوانێ تیایدا بمێنێتەوە، لە بەرئەوەی بڕیاری ڕەهای ئەمریکا و ئیسرائیل و سەرجەم ووڵاتانی باشوری ئەوروپا وایە کە نابێت تورکیا هیچ ڕۆڵێکی هەبێت لە دەریای ناوەڕاست دا، تورکیا لە عێراقی دوای شەڕی ئێران ئەچێ، سەددام لە شەڕی ئێران دۆڕابو پەلاماری کوەیتی ئەدا، تا ئەو شکانەی دابپۆشێت، دوای ئەمریکا هات و عێراقی دەرکردو زیانەکانیشی پێ بژارد، تورکیاش لە دەریای ناوەڕاست دەرکراوە، هیچی لە قوبرصێکی داگیرکراو نەچنییەوە، ئەو غازەشی دۆزرایەوە بەشیان نەدا، لە یەکێتی ئەوروپاش دوای نزیکەی سەدەیەک خەوبینین وەرنەگیرا. ئێستا هاتووە لە عیفرین و لە کەرکوک دەستوەرئەداو، لەگەڵ ئێران ڕێککەوتننامەی ستراتیجی ئیمزا ئەکا. بە ڕەهایی نە ئێران نە تورکیا لە هیچ شوێنێکی دەریای ناوەڕاست “مێدیتریانە” ەدا جێگەیان نابێت.
تێ بی نی:
بڕواننە نوێترین لێکۆڵینەوەی ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی -MIRS سەبارەت بە یەکتربڕینی سیستەمی تازەی جیهانی و هەرێمایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەی پی دی ئێف لەم لینکە http://www.mirs.co/KU/details.aspx?jimare=77
بڕواننە وێبسایتی فەرمی مێدیتریانە بە سێ زمان www.mirs.co
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئەقڵ و دیکتاتۆر.
- All Posts