په‌لامار‌ە سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کان سود به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌گه‌یه‌نێت؟
وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانییه‌وه: میران محه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ گۆڤاری رۆژانه‌ی (20 خولەك)ی سویسری ئه‌ڵمانی زمان. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌زگای هاینڕیخ ـ بویل له ئه‌سته‌موڵ له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌دا بڵاوکردبوه‌وه
په‌لاماره سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا دژ به کورده‌کانی سوریا مه‌تسیداره. وه‌ك کرستیان براکه‌ڵ، سه‌رۆکی ده‌زگای هاینڕیخ ـ بویل له ئه‌سته‌موڵ رونی ده‌کاته‌وه.
به‌ڕێز براکه‌ڵ،
** ئایا ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌منیانه‌ی تورکیا له ناوچه‌کانی باکوری سوریا هه‌یه‌تی، هیچ ره‌وایه‌تییه‌کیان هه‌یه؟
ره‌نگه مه‌سه‌له‌ی بونی په‌که‌که له‌و ناوچانه ره‌وایه‌تیه‌ك بدات به‌و ترسه ئه‌منیانه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نابه‌خشێت که ئه‌و په‌لاماره سه‌ربازییه‌ی ئێستا کارێکی ژیرانه بێت. ئه‌مریکیه‌کان له‌ڕێی پڕچه‌كکردنی یه‌کینیه‌کانی پاراستنی گه‌لی کورد له سوریاوه، که به گروپێکی ژێر ئاڵای په‌که‌که هه‌ژمارده‌کرێت، وه‌ك ئه‌وه‌یه یارمه‌تی په‌که‌که‌یان دابێت. ئه‌م کاره‌ش له راستیدا کێشه‌یه‌کی جدیه بۆ تورکیا.
** پێش وه‌خته روسه‌کان گلۆپی سه‌وزیان بۆ (ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون)ی تورکه‌کان له سه‌ر خاکی سوریا هه‌ڵکردوه. ئایا ئه‌وه، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که مۆسکۆ ده‌س به‌رداری کورده‌کان بوه؟
نا، نه‌خێر له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم. کورده‌کانی سوریا له‌م ساڵانه‌ی رابردودا زۆر ژیرانه سودیان له پێوستی روس و ئه‌مریکیه‌کان به تواناکانی ئه‌وان وه‌رگرتوه، به شێوه‌یه‌ك له کاتی پشتێکردنی هه‌ر لایه‌کیان، هه‌ڕه‌شه‌ی کورد به دورکه‌وتنه‌وه لێیان و لادان به‌لاکه‌ی تردا، لاکه‌ی تر خۆی به سودمه‌ند بزانێت. له‌م کاته‌دا واده‌رده‌که‌وێت که هه‌ر دو لا ده‌س به‌رداری کورده‌کان بوبێتن. به‌ڵام له راستیدا، هه‌ر دو لا، چ روسه‌کان و چ ئه‌مریکیه‌کان، راکێشانی کورده‌کان به لای خۆیاندا به گرینگ و به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانن.
** به سه‌رقاڵکردنی کورده‌کان به به‌رگری کردن دژی ئۆپه‌راسوێنه‌کانی تورکیا له‌م کاته‌دا، تا چه‌ند (ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) ئه‌ژێته‌وه، که ئێستا له سوریا له سه‌ره‌مه‌رگدان ؟
ره‌نگه ئه‌و بۆچونه راست بێت. کاتێ که هێزه کوردیه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌رگری له خۆیان دژی سوپای تورك چڕدەکەنه‌وه، ئاشکرایه په‌ستان و هێرشه سه‌ربازییه‌کان له‌سه‌ر رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که‌م ده‌بن و ئه‌و کاریگه‌ریه‌یان نامێنێت. هه‌رچه‌نده، چی دی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پارێزگاری ئه‌دلیب بونێکی ئه‌وتۆی نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، گه‌ر کورده‌کان هه‌ست به‌وه بکه‌ن له گشت لایه‌نه‌کانه‌وه پشتیان تێکراوه، هه‌رگیز قایل نابن به‌رده‌وام بن له شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌کانی تر، وه‌ك ناوچه‌کانی فوڕات.