بەهرۆز جەعفەر: گوڵبژێرێك له كاره نایابه‌كانى پیاوه سپییه‌كه‌ى كوردستان.
كاتێك ته‌ماشاى (ئاوێنه) ئه‌كه‌یت، ئه‌توانیت ناڕێكییهكانى خۆت چاك بكه‌یت، به‌ڵام مێژوو وا نییه، ڕێگه‌ت ئه‌دا ته‌ماشاى خۆت بكه‌یت، خه‌ڵك و چینه‌كانى دواى خۆشت ته‌ماشاى بكه‌ن، وه‌لێ هه‌رگیز ڕێگه‌ت نادا ناڕێكییهكانى خۆت چاك بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر ناڕێكییهكانى ناو مێژوو چاك بكرایه‌ته‌وه، مه‌عریفه كهڵهگهبوهكانى مرۆڤ سه‌راپا ئه‌بونه جه‌هاله‌ت و ئیمڕۆ و ئاینده هه‌میشه تاریك ئه‌بوون. ژیان له دیالهكتیكدایه، باش و خراپ، پیس و پاك. به مانایه‌كى تر ئه‌وه ئازایه‌تى كاراكته‌ره ناڕێكهكان و پۆخڵهواتهكانییانه، كه كاراكته‌ره پاك و ڕێكهكان ئه‌ناسینه‌وه. ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى نه‌بوایه ئێمه له كوردستان چۆن “جه‌لالى سام ئاغا” مان بناسییایه كه ته‌مه‌نێكى له دژى گه‌نده‌ڵى دا سه‌رف كرد، ئه‌گه‌ر “جه‌لالى سام ئاغا” دە ساڵ سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى نه‌بوایه و (2750) ڕاپۆرتى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران ئاماده نه‌كردایه‌و، سه‌دان ملیۆن دۆلار و ملیاره‌ها دینارى له قوڕگیان به هه‌یبه‌ت و ئازایه‌تى خۆى ده‌ر نه‌هێنایه، ئێمه چۆن بمانزانییایه “داواكارى گشتى” و ” سیسته‌مى قه‌زایی” ته‌نها كارتۆنێكهو، دوگمه‌ى ده‌ستى حزبهكانهو، ناتوانێ یه‌ك كه‌یس بجوڵێنێ!.
جیاوازى هه‌یه، له‌وه‌ى له‌سه‌ر سكى میلله‌ت ته‌خشان و په‌خشان بكه‌یت و، چه‌ندین هه‌ژمارى بانكى له ده‌ره‌وه بكه‌یته‌وه‌و، له‌سه‌رده‌مێكدا میلله‌ت سه‌راپاى له قه‌یرانا نغرۆ بووه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانى میلله‌تێك هه‌مووى (یه‌كێ زۆر و ئه‌وه‌كه‌ى تر كه‌متر) خه‌ریكى ته‌قه‌ت كردنى سه‌روه‌ت و سامانێك بن كه دزیویانه. كه‌چى “جه‌لالى سام ئاغا” ئه‌وه‌شى هه‌یه‌تى ئه‌یبه‌خشێت:
1- خانوویه‌كى خۆى له گردى سه‌رچنار ى سوله‌یمانى، كه له حه‌فتاكانه‌وه، به هه‌وڵى خۆى و باوكى دروستیان كردووه، له ڕاقى ترین شوێنى ئه‌مڕۆى شاردا، كردۆته ناوى ” وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى” یه‌وه‌و، دواى نه‌مانى خۆى بیكه‌ن به بنكه‌ى ته‌ندروستى، بۆ بیمارى ده‌ردى هه‌ژاران.
2- زه‌وییه‌كى مووڵكى خۆیان جاران كه‌س بۆ چاوشاركێش ڕووى تێ نه‌ئه‌كرد، ئیمڕۆكه قیمه‌تى به‌رزه، ئه‌وه زیاتر له (5) ساڵه فرۆشتووه‌و، پاره‌كه‌ى له بانك دا داناوه‌و، قازانجه‌كه‌ى ساڵانه ئه‌درێ به كارمه‌نده سه‌ركه‌وتوو خانمه‌كانى دیوان وه‌ك خه‌ڵاتى جه‌لالى سام ئاغا.
3- خه‌ڵك وه‌زیر نه‌بووه، به سه‌دان كه‌س خۆى به وه‌زیر ناونووس كردووه‌و، ساڵه‌هایه خانه‌نشینى وه‌زیرى وه‌رئه‌گرێ، کەچی ئه‌و “جه‌لالى سام ئاغا” یه نزیكه‌ى نیو سه‌ده (47) ساڵ له وه‌زیفه‌ى ئیدارى و سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تی دا، ئه‌وجار نه ئۆتۆمبیلى حكومه‌ت نه پاسه‌وانى حكومه‌تى له‌گه‌ڵ خۆى به‌كار نه‌هێناوه. كه داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى كرد، هه‌ر قبوڵ نه ئه‌كرا، كۆتا جار له نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى دا دوو ده‌سته‌واژه‌ى به‌كارهێنا، یه‌كێكیان ئه‌ڵێ ” شه‌ره‌فمه‌ند نییم به وهزیفهكهتان”، ئه‌ویتریش ئه‌ڵێ ” هه‌سته‌كه‌م جسمێكى غه‌ریبم له ناوتانا”… تاڵه‌بانى یه‌كێك بو له هاوڕێ دیرینهكانى، هەرەوەها نه‌وشیروان مسته‌فاش..هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌دا یه‌ك ڕاپۆرتى دیوانه‌كه‌ى بۆ ململانێى حزبى و سیاسیی به‌كاربهێنن، چەندجار خودى ” نه‌وشیروان مسته‌فا” پێشنیاری کرد بۆ وەزیری دارایی، کاندیدیان بێت بۆ سەرۆکی هەرێم، هه‌ر ڕه‌تى كرده‌وه.
ئه‌وه‌یه جیاوازییه‌كه خه‌ڵك هه‌ڵپه‌یه‌تى پاره‌ى میلله‌ت لووش بدات ئه‌و هى خۆى ئه‌به‌خشێ، هه‌زاران سیڤى و مامه‌حه‌مه‌یی هه‌یه تا پۆستێك وه‌ربگیرێ، ئه‌و خۆى ده‌ستله‌كار ئهكێشێتهوهو، باڵیشى ڕائهكێشن تا بارى بێ باریان ڕاست بكاته‌وه، ئه‌و هه‌ر ڕه‌تى ئه‌كاته‌وه.
4 – جه‌لالى سام ئاغا، هه‌ر خۆى وانییه، خانهوادهكهیشى به‌شێكن له مێژووى سوله‌یمانى، خوشكێكى ” ئه‌خته‌رى سام ئاغا” شووققهكهى خۆى به دیارى ئه‌دا به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تا بكرێت به باخچه‌ى ساوایان و، خۆیشى دێت له‌گه‌ڵ براكه‌ى ژیان ئه‌گوزه‌رێنێ.
5 – یه‌كێكى تر له خوشكه‌كانى ” زهكیهى عومه‌رى سام ئاغا” كۆچى دوایی كردووه، یه‌كێك له مامۆستا ناوداره‌كانى شارى سوله‌یمانى، به نه‌وه‌كانى خۆیه‌وه چه‌ندین نه‌وه‌ى دیكه‌ى بۆ كوردستان پێگه‌یاندووه، ئیمڕۆكه خۆی و به تێكڕا خانه‌واده‌كه‌یان ” قوتابخانه‌ى 12 پۆلى زه‌كیه سام ئاغا” دروست ئه‌كه‌ن، بهڵێندهرهكهى و سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه‌ش مرۆڤه چاوچنۆكهكانى ئه‌م فه‌زایه نیین، له هه‌ل و ده‌رفه‌ت بگه‌ڕێن، هه‌ر نه‌وه‌كانى خۆیانن، ” دلێرى عومه‌رى سام ئاغا” سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه‌و، بەڵێندەرەکەش “كامەرانی عه‌لى ئاغای پورزایەتی”. بودجه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه له‌م ڕۆژگاره پڕ قه‌یراناوییه‌دا بڕى (550000) پێنج سه‌ت و په‌نجا هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكییه‌و، له‌ته‌واوبوندایه.
6- یه‌كێكى تر له خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌م پیاوه سپییه‌ى شار، كۆده‌نگى و كۆ- ڕاییه له‌سه‌رى، ئه‌وانه‌شى كه له‌به‌ر لاسارى حوكمڕانییان ئه‌م جه‌لاله گوێى باداون، هه‌ر ناچارن دانى خێرى پیا بنه‌ن. ڕهشوهى كه‌لام به باوكى كه‌س نادا، نزیك و دوورى یه‌كێكه، لە تەمەنێکی زۆر هەرزەییمدا و بەتێگەیشتنێکی کامڵەوە ناسیم، ئه‌وه (10) ساڵه وه‌ك یه‌كێك له نزیكه‌كانى ئه‌و، هاوه‌ڵه‌كانى ئه‌و، په‌روه‌رده‌یه‌كى كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانى ئه‌و گوزه‌ر ئه‌كه‌م، مرۆڤ هه‌ر هه‌ڵه ئه‌كا، یان مه‌یلى به‌لاى هه‌ڵه‌یا ئه‌چێ، چ جاى توێژه‌رو ڕۆژنامه‌وان و، گهڕۆكێكى وه‌ك ئێمه‌ش (ماوه‌یه‌كیشه له‌سه‌ر مێز و كورسى دائه‌نیشین)!. هه‌موو جاره‌كان وێنه‌یه‌كى ئه‌م جه‌لاله م دێته پێش چاو و، هه‌ڵه‌كان خۆیان بزر ئه‌بن. ئێ كاكه گیان “به‌هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانى زه‌مانه‌وه، مام جه‌لال مام جه‌لال بو، كه‌س زاتى نه ئه‌كرد پێى بڵێ “ئه‌مه‌ت وانییه”..ئه‌و له میحوه‌رى مهحبوبیهتهوه به‌توندى پێى ئه‌گوت ” وه‌ڵا…مامه هیچ وانییه”. ئیتر ئاوایه، یان ئه‌بێت خۆت له به‌ڵا خراپه‌كانى ئافره‌ت و پاره دوور بگریت و دان به خۆتا بگرى، یان ئه‌وه‌یه هاوه‌ڵى جه‌لالى سام ئاغا بیت. كاتى خۆى كه له‌میدیادا “حه‌ریس” بوین له‌سه‌ر پاراستنى شكۆى ڕاپۆرته‌كانى دیوانى چاودێرى دارایی، ئه‌چووین بۆ دیوان، پرسگهكهش وه‌ك ژوورهكهى خۆى جددیی و پاكوخاوێن بوو، هه‌ر له‌خۆته‌وه هه‌ستت ئه‌كرد له شوێنێكداى خاوه‌ندارێتى له ووڵات ئه‌كا، له ژوورهكهى له‌وحه‌یه‌ك هه‌ڵواسى بو به عه‌ره‌بى كه ” ئه‌بێت ئینسان شه‌رم بكا له‌وه‌ى شت بۆ خۆى داوا بكا‌و، شه‌رم نه‌كا له داواكردنى مافى ئه‌وانى تر”. ئیتر له‌وساوه، باوكیشمان له زیندان بوایه نه ئه‌بوو تهكلیفێكى شه‌خسى بكه‌ین، مه‌گه‌ر بۆ كارێك كه چاكه‌ى گشتى تیا بوبێت.
له‌ناو ئه‌م هه‌موو مارو دووپشك و گورگ و چهقهڵهى ڕۆژگارى ئیمڕۆدا، هێشتا پشكۆیه‌ك ئه‌سوتێ و، ڕووناكییه‌ك هه‌یه، كه ئه‌كرێ كه‌سانى تریش چاوى لێ بكه‌ن و، چراخانێك له شار و ووڵات دا به‌رجه‌سته بكه‌ن. له واقعێكدا زێده‌ڕۆیی و گه‌نده‌ڵى بووه به بابه‌تێكى ئاسایی، ئه‌وه‌تا پیاوێكى سپى ماوه.. وه‌ك وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ” د. پشتیوان سادق” له‌كاتى هاتنى بۆ سلێمانى و سه‌ردانى دا له پاى خزمه‌ته‌كانى ئه‌م خانه‌واده‌یه به كه‌رتى په‌روه‌رده، ووتى ” ئێمه له هه‌ولێره‌وه حه‌سوودى به‌م پیاوه‌ى سوله‌یمانى ئه‌به‌ین”.
ئینجا با خۆشى گوێى لێ بێت، ئه‌م بابه‌ته‌م ئه‌مجاره نووسى، له‌به‌ر شههامهتهكهى كاك جه‌لال نه‌بو، ئه‌وه شتێكه‌و خۆى هه‌یه‌و، پێشووتریش زۆرمان ووتوه له‌سه‌رى، له‌به‌ر ئه‌وه بو، كه ئه‌گه‌ر سه‌ت دهوڵهمهنى شارى سوله‌یمانى چاره‌ك به‌وه‌نده‌ى خانه‌واده‌ى سام ئاغاش نه به‌خشن، ته‌نها هه‌ریه‌كه‌و ده‌ستى گه‌نجێك بگرن، یه‌ك تاك په‌روه‌رده بكه‌ن، سبه‌ینێ سه‌ت كه‌س ووڵاتێكى پێشكه‌وتوو، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروست بینا ئه‌كه‌ن.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts