جەزا ئەحمەد فارس: عەفرین لەبەردەم هێرشى تورکیادا.
دەروازە
تورکیا هێرشى سەربازى دەستپێکردوە بە مەبەستى کۆنترۆڵکردنى عەفرین لەبەر ئەوەى عەفرین پێگەیەکى ستراتیجى گرنگى هەیە و لە ئایندەدا پرسى سوریا لە عەفرینەوە یەکلاى دەکرێتەوە.
بیانوەکانى تورکیا بۆ پەلاماردان و هێرشکردنە سەر عەفرین بریتیە لە بوونى یەکینەکانى پاراستنى گەل وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشى سنورەکانى بەڵام ئەم هێرشە تەنیا پەیوەندى بەوە نیە بەڵکو هاوکێشەیەکى هەرێمى و نیودەولەتى تەحەکومى پێوە دەکەکات کە خۆى دەبینێتەوە لە ململانێکانى روسیا و ئەمریکا لە پێناو زیاتر هەیمەنە کردنیان لە سوریادا.
دورکەوتنەوەو ئالۆز بوونى پەیوەندییەکانى ئەمریکا و تورکیا کاریگەرى گەورەى هەبووە لەسەر هەڵکردنى گڵۆپى سەوز لە لایەن رووسیاوە بۆ دەستکردن بەم ئۆپراسیۆنە بە ئامانجى ئەوەى لە ئایندەدا تورکیا دوربکەویتەوە لە هاوپەیمانى ئەمریکا و بچێتە چوار چێوەى هاوپەیمانى روسیاوە بەمەش روسیا دەیەوێت کە پرسى سوریا لە بەرژەوەندى خۆى یەکلاى بکاتەوە.
لەپاڵ ئەو ململانێ نێو دەوڵەتى و هەرێمەى کە لەسەر عەفرین هەیە کورد خاوەنى هێزێکى سەربازى تۆکمە و بەهێزە لە رۆژئاوا و تەواوى سوریا بەناوى یەکینە کانى پاراستنى گەل کە رۆلى گرنگى یەکلا کردنەوە ئەبینن لەم ململانێدا بەو پێیەى ئەم هێزە تێکشکێنەرى داعش و پارێزگارى یەکەمى کانتۆنەکانى رۆژئاواى کوردستانە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر عەفرين له بەردەم هيَرشى توركيادا