عه‌دنان كۆچه‌ر: قه‌دی زهیتونێكى شكاو.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، هه‌روه‌ك لێدوانى وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره ده‌رباره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام به قوڵایی (30) كیلۆمه‌تر له‌دیدارى نێوان تێلهرسنو چاوش ئۆغلۆ، هه‌روه‌ها هه‌واڵه بهپهلهكهى ماڵپه‌ڕی (پۆلیتیكا)ی ئه‌مه‌ریكى ده‌رهه‌ق بهكوژرانى دوو راوێژكارى سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆى بۆردمانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه، شه‌ڕى داسه‌پاوى توركیا به‌سه‌ر عه‌فریندا ده‌باته قۆناغێكى نوێوه، قۆناغێك كه ده‌شێت كێرڤى لوتبه‌رزى توركیا به‌ره‌و دابه‌زین ببات‌و هاوشێوه‌ى درعى فورات نه‌توانێت ئامانجه‌كانى خۆى بپێكێت، له‌كاتێكدا توركیا به‌ته‌واوى هێزى سهربازیو ئابوورى‌و ئاینى خۆیه‌وه كار بۆ سه‌رخستنى ده‌كات.
ئه‌و جه‌نگه‌ى توركیا بۆ شكاندنى ووره‌و ئیراده‌ى رۆژئاوا به‌ڕێیخستووه، جه‌نگێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و به‌سه‌ركه‌وتنى ده‌شێت وه‌ك هێزێكى هه‌رێمیی سنورێك بۆ هه‌ژموونى ئهمهریكاو روسیا‌و ئێران دابنێت، به نشوستى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش ره‌نگه باجێكى گه‌وره بكه‌وێته ئه‌ستۆى توركیا‌و ئۆردۆگانه‌وه، چونكه ئامادهسازییهكانى توركیا بۆ ئه‌و جه‌نگه هه‌روا سه‌رپێی نییه، له‌ئاستى ناوخۆدا ئاكپارتى له‌رێی به‌كارخستنى ئاینه‌وه ده‌یهه‌وێت شه‌رعیه‌تێكى ئاینى‌و تایپێكى جه‌نگى پیرۆز به‌شه‌ڕه‌كه بدات‌و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه له زیاتر له (100) مزگه‌وتى توركیا رۆژى یه‌كه‌مى له‌شكركێشییه‌كه ده‌ست به‌دوعا به‌ره‌و ئاسمان بۆ سه‌ركه‌وتنى توركیا له‌خوا ده‌پاڕانه‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدا له‌رێی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێڵى (ئیخوان موسلمین) به كورده‌كانیشه‌وه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى راى گشتى بۆ وێناكردنى جه‌نگه‌كه وه‌ك جه‌نگێكى پیرۆز ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌ئاستى ناوخۆیی به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌نوسانى بێ سنوور بڵاویانكردۆته‌وه، ئاكپارتى كۆى دامه‌زراوه میدیاییه‌كانى توركیاى ناچاركردووه كه روماڵى ئه‌و جه‌نگه به‌و ئاراسته‌یه‌دا بكه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى توركیا بێ‌و شكست‌و پاشه‌كشه‌كان وه‌ك سه‌ركه‌وتن بۆ راى گشتى توركیا لێكبده‌نه‌وه، له‌رووى سه‌ربازیشه‌وه سه‌ربارى ئامادهسازییهكى گه‌وره‌ى سه‌ربازیی له‌و له‌شكركێشییه پشت به‌گروپه چه‌ته‌كانى پاشماوه‌ى نه‌سره‌و داعش‌و سوپاى ئازاد ده‌به‌ستێت، ئه‌و گروپانه‌ى له‌و جه‌نگه‌دا مورتهزهقهى توركیان (لیواى سوڵتان موراد ـ كه به‌شی هه‌ره زۆرى پێكهاته‌كه‌ى توركماننو له‌ناوچه‌كانى حه‌له‌بن)ـ (فیرقه‌ى حه‌مزه ـ به‌شی زۆرى توركماننو توركیا مهشقو راهێنانى پێكردوون)ـ (فه‌یله‌قی شام ـ كه له19 گروپ‌و رێكخراوى ئیسلامیی پێكهاتوون‌و ئیخوان موسلمینى سوریاش به‌شێكه له‌و هێزه)ـ (بزوتنه‌وه‌ى نوره‌دین زه‌نگی ـ گروپێكى تیرۆرستى مه‌ترسیدارنو بهمناڵكوژ ناسراون)ـ (بزوتنه‌وه‌ى رزگاری شام ـكه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌یان ئاراسته‌ى سه‌له‌فیه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ى سورین)ـ (لیواى هه‌ڵۆكانى چیا ـ كه پێشتر به‌ره‌ى شۆڕشگێرانى سوریابوون)ـ (به‌ره‌ى شام‌و سوپای سه‌ركه‌وتنیش دوو هێزى دیكه‌ن)ـ كۆى ئه‌و هێزه چه‌ته‌و تیرۆرستانه لهپهلاماردانى عه‌فرین هاوشانى سوپاى توركی له‌هێرشدان، هه‌ربۆیه‌ش بۆ توركیا ئه‌و جه‌نگه ده‌شێت وه‌ك دوا جهنگو هیواى ئۆ‌ردۆگان خۆى به‌یان بكات.
له‌راستیدا گریمانه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و جه‌نگه بۆ توركیا ئه‌سته‌مه، چونكه سه‌ربارى وه‌رگۆڕانى خێرای هاوكێشه‌و دنیابینى نێوده‌وڵه‌تى، له‌وێ له‌و جوگرافیایه روبه‌ڕووى خۆڕاگری‌و نه‌به‌ردى راسته‌قینه‌ش ده‌بێته‌وه، به‌ڕێكه‌وت ئیمڕۆ له‌سۆسیال میدیا پوخته‌ى دیدارێكى مام جه‌لال له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (ئه‌بوزه‌بی) بڵاوكرابۆوه، له‌و دیداره‌دا ئه‌و ده‌مه‌ى پرسیار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق ده‌كه‌ن، پێشبینى مام بۆ كه‌وتنى سه‌دام ته‌نها مانگێك بووه، چونكه پێیوابووه هه‌ر له‌شكركێشییه‌ك رۆژانه هێزی بڕینى (20) كیلۆمه‌ترى هه‌بێت ده‌گاته ئامانج، خواستنى روئیاى مام‌و جێبه‌جێكردنى له‌سه‌ر لهشكركێشیهكهى توركیا، نیشانیده‌دات كه له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعیش سه‌ركه‌وتنى توركیا له به‌رامبه‌ر عه‌فرین مسۆگه‌ر نییه، چونكه ئه‌و قه‌ڵغانه‌ى سوپاى سوریاى دیموكراتى‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانیان داناوه، ره‌نگه له‌هه‌ر مۆدێلێك نزیكتر دوباره‌بوونه‌وه‌ى تایپی كۆبانى بێت، له‌و تایپهى خاوه‌ن ماڵ ده‌بێته پاڵه‌وان‌و هێرشبه‌ریش دوا پیاڵه ژه‌هره‌كه‌ى خۆى نۆش ده‌كات.
هاوكێشه ههرێمییو نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش خێرا لهگۆڕانن، نیگهرانیهكانى فه‌ره‌نساو دوێنێش ئه‌ڵمانیاو پێشتریش میسر، هاتنه سه‌رخه‌تى ئهمهریكاو دواجار ده‌نگۆى گۆڕ‌انى روئیاى روسیاش ئه‌و گریمانه كراوانهن كه ده‌شێت له‌رۆژانى داهاتوودا بیبینین، چونكه گۆڕ‌انى دنیابینى ده‌وڵه‌تانى زلهێزیش جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندى گرێدراوى پرسی دیكه‌شه، له‌راستیدا راى گشتى ئهوروپیو ئه‌مه‌ریكى واوێناى ئه‌زموونى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن، كه مۆدێل‌و فۆڕمێكى سیاسیی مه‌زنه كه توانیویه‌تى نه‌ته‌وه‌و مهزههبو جیاوازى ره‌گه‌زیی تێپهڕێنێو هه‌مووان پێكه‌وه له‌ژێر یه‌ك ئاسماندا پێكه‌وه بژین، په‌لاماردانى ئه‌و مۆدێله له‌لایه‌ن توركیا‌و بێده‌نگى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كاتییه، چونكه میدیاى جیهانى دژ به‌و له‌شكركێشییه به‌رده‌وام خه‌ریكى زیندوكردنه‌وه‌ى یاده‌وه‌رى راى گشتییه تا ده‌وڵه‌تان ناچار بكرێن سنورێك بۆ سهرهڕۆییهكانى ئه‌ردۆگان دابنرێت، دیوێكى دیكه‌ى وه‌رگۆڕانى هه‌ڵوێستى زلهێزان، ئه‌و كارته گوشارانه‌یه كه سوپاى سوریاى دیمو‌كراتى ده‌توانێ تاقیان بكاته‌وه، هه‌ردوێنێش كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه حه‌ده‌س له‌سه‌ر زارى گه‌وره به‌رپرسێكى ئه‌منى عێراقی بڵاویكرده‌وه كه پاشهكشهپێكردنى هێزه‌كانى سوپاى سوریاى دیمو‌كراتى له(275) كیلۆمه‌تر ناوچانه‌ى كه كوردی نین، ده‌شێت ئاسایشی عێراق‌و ئاماده‌گى ئه‌مه‌ریكاش روبه‌ڕووى مه‌ترسی داعش بكاته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و كارته ده‌شێت رهوتارى ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر سه‌ركێشییه‌كانى توركیا بگۆڕێت.
له‌كۆتایی 2014 له‌راپۆرتێكدا ژماره‌ى دار زه‌یتونه‌كانى عه‌فرین به (13) ملیۆن بنه‌دار ئه‌ژماركراوه، نوسهرێكى تورك پێیوایه لق‌و پۆپی ئه‌و زهیتوتانه ده‌بنه نوكى چه‌قۆیه‌كى تیژ بۆ سه‌ر دڵى مۆدێلی رۆژئاوا‌و نوسهرێكى هۆڵه‌ندیش پێیوایه به دار زهیتونێكى قهمبورى توركی ئه‌و نه‌خشه‌یه ناسڕدرێته‌وه، ئێستا له‌به‌رامبه‌ر چڵه زهیتونهكهى ئۆ‌ردۆگان هه‌ر هێنده به‌سه وتاره‌كه‌ى مایكڵ رۆبن بیرخۆمان بێنینه‌وه، كه له‌ژێر ناونیشانى (ئایا له‌سوریا كورد توركیا تێك ده‌شكێنن)، پێیوایه ده‌شێت ئه‌و سه‌ركێشیه‌ی ئه‌ردۆگان ره‌نگه توركیا گۆجو ئیفلیج بكات، ئه‌و په‌یامه له‌نامه‌كه‌ى بیرمه‌ند چۆمسكىو هاوه‌ڵانیشی به‌ته‌واوى ره‌نگیدابۆوه، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئێستا گریمانه‌ى شكستى لهشكركێشیهكهى توركیا له‌هه‌موو كات زیاتر له‌به‌رده‌م فاكته‌ره ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان له‌ئارادایه، ئه‌وه‌ى هه‌یه خۆڕاگری كوردانى رۆژئاوا‌و سه‌ركێشی پترى ئه‌ردۆگانه، ئه‌وده‌م هه‌موومان ده‌بینین گره‌وه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان كورت دههێنێو به لقی زه‌یتونه شكاوهكهى خۆیه‌وه ده‌چێته‌وه كۆشك‌و خۆى ده‌كاته‌وه پاڵه‌وان.