به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: كاتى ئه‌وه‌یه دوو قسه بۆ دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى بكه‌ین.
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، خۆى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ناكۆكه، پارتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ پارتى، یه‌كێتى له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئیسلامى! له‌گه‌ڵ عیلمانى! یه‌كێتى له‌ناوخۆیدا، كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیموكرات، دیموكرات له‌ناوخۆیدا، ئینجا بووك له‌گه‌ڵ خه‌سوو، دش له‌گه‌ڵ دش…ته‌نانه‌ت گروپێك له‌براده‌رانى زه‌رده‌شتى هاتن ووتیان فه‌رهه‌نگ ئه‌گۆڕین و، كورد ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر ڕه‌سه‌نى خۆى، ئه‌وانیش بوون به دوو به‌ره‌و سێ به‌ره‌و…تادوایی.
جا ئه‌مه واى لێكردووه، تاک گه‌یشت به‌هه‌رچى په‌لامارى بدات، بیشكێنێ، گومانى له‌سه‌ر دابنات، به‌بێ ئه‌وه‌ى “ئه‌سڵى مه‌سه‌له‌كه” بزانێت، هه‌موو شت له‌چاوى خۆیه‌وه سه‌یر بكات.
هاوڕێیه‌كى بازرگانم هه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵات، هه‌موو مواسهفاتێكى تیابو، بیرمه‌ندێ بو بۆ خۆى، له كوردستان نه‌ژیاوه‌و كورده، یه‌ك عه‌یبى هه‌بو، قومارى ئه‌كرد، هه‌میشه كێشه‌مان بو، ئه‌و ئه‌یگوت ” خۆ به پاره‌ى میلله‌ت نه‌مكردووه، هى خۆمه‌و چێژى لێ ئه‌بینم”!. كێشه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌وه بو ئه‌یتوانى ده‌ستى چوار گه‌نج بگرێت يان زۆر داموده‌ستگه بۆ چاكه‌ى گشتى وه‌ك دكتۆر عه‌لى بخاته گه‌ڕ نه‌ی ئه‌كرد.
عه‌لى قه‌ره‌داغى، پرۆفیسۆر له ئابوریی و شه‌ریعه‌ى ئیسلامى، فیگهرێكى نێوده‌وڵه‌تى، ڕاوێژكارێكى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رۆكى ڕابیته‌ى ئیسلامى كورد، له‌وه‌ختێكدا یه‌كێتى و پارتى شه‌ڕى ناوخۆیان ئه‌كرد، ئه‌و خزمه‌تى ته‌واوى ههتیوهكانى ئه‌كرد، ده‌یان نه‌خۆشخانه‌ى كرده‌وه، زانكۆیه‌كى قازانج نه‌ویستى كرده‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س تیایدا خولیاكانى خۆیان دۆزیه‌وه، بایی زیاتر له (2) دوو ملیار دۆلار نزیكه‌ى (230) خوێندكارى ڕۆژئاواى كوردستان له‌و زانكۆیه به به‌لاش ئه‌خوێنن.
ئینجا بۆ ڕۆژێكیش له ڕۆژان، دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى نه‌بووه‌ته لایه‌نگیر له كێشه ناوخۆییه‌كانى كوردستان.
گله‌یی و گازنده‌ى زۆر هه‌یه دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى لهگهلً ئه‌ردۆگان كۆئه‌بێته‌وه!. ئه‌م كاراكته‌ره به‌رپرسیارێتیه‌كى هه‌یه‌و، سیفهتهكهى وا ئه‌كات كه لهگهلً ئه‌ردۆگان كۆبێته‌وه، ڕه‌نگه ڕۆژى دواى ئه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كۆبوبێته‌وه كه دژى ئه‌ردۆگانه. پێگه‌و مه‌كانه‌ت زۆربه‌ى كات خۆى وایه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س كۆت ئه‌كاته‌وه. سه‌ردان و به‌شدارییه‌كان ئه‌كاته فاكت له‌هه‌ر شوێن و كاتێكدا. ئێمه له‌كارى ڕۆژنامه‌وانى دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ر به‌ئه‌سه‌د چاوپێكه‌وتن مان كردووه. ئایا سه‌ر به ئه‌سه‌دى خوێنڕێژین؟. له‌گه‌ڵ پارتى و توركیا‌و هاوپه‌یمانان و خاس و خراو، ئایا هه‌ر ڕۆژه‌ى سه‌ر به لایهنێكین؟. نه‌خێر. پاڵپشتى لایه‌نێك مان كردووه بۆ هه‌ڵوێست و بونیهتێكیان ئایا ووته‌بێژى ئه‌و لایه‌نه‌ین؟. نه‌خێر.
توركیایه‌و، ووڵاتێكى ئیسلامى گه‌وره‌یه‌و، قه‌ره‌داغیش سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى جیهانه‌و، له‌گه‌ڵیان كۆبۆته‌وه، ئێخۆ ناڵێت ” یاخوا وه پهن بن!”. وه‌ك چۆن هیچ دژایه‌تییه‌كى بۆ به‌رخودانى یه‌په‌گه‌و په‌كه‌كه‌ش نه‌بووه كه بایی ئه‌وه بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌لامار بدرێت. قه‌ره‌داخى ئه‌ڵێت “ئه‌و هێرشه‌ى توركیا نه ئه‌بوو بۆ سه‌ر یه‌په‌گه بێت ئه‌بو بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د بێت”. سه‌باره‌ت به عیفرین و به‌رخودانى شێرانه‌ى كورد له‌هه‌ر شوێنێك، له‌واقیعدا، بێویژدانیه مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێك كۆمه‌ڵ و گه‌لێكى چه‌وساوه ببینێت و داكۆكى لێ نه‌كات، چ جاى ئه‌وانه براو هاو زمانى خۆى بن. ئه‌وه خۆ شێخ و ده‌روێشى زۆریش هه‌ن و، هیچ منه‌تى كوردستانیش نازانن و، زۆربه‌ى موڵك و توجارهتى كوردستانیشیان هه‌یه‌و، لەدەرەوە دانیشتوون و یه‌ك ههڵویستیشیان نییه‌و، كه‌س به عه‌میل و نه‌زان باسیان ناكات!
ئیتر ئێوه‌ش ئازابن، له‌ده‌ره‌وه بۆ خۆتان بزنس بكه‌ن و، ملیاردێر بن و، كه‌سایه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بن و، نێوبژیوان بن له گرفته هه‌رێمایه‌تییه‌كان دا‌و، جارجاریش دوو كارى چاك پێشكه‌ش به كوردستان بكه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر سكى خه‌ڵك بژین و په‌لامارى هه‌موو شت بده‌ن. په‌لامارى ئیسلام ئه‌ده‌ى؟. به جبه‌و عه‌مامه‌وه ده‌ركه‌وتووه؟. ئێ ئه‌مه مهنتقى تیانییه، تازه ملیار‌و نیوێ مرۆڤى موسڵمان به كورد له‌ناو ناچێ. ئیسلامیش ته‌په‌دۆر نییه له‌سه‌ر ئاو كه‌وتبێت، وه‌ك هه‌ر ئاین و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، قسه‌ى خۆى هه‌یه‌و، ئارگیومێنتى ئاماده‌یه. ئۆكه‌ى مادام من بانگه‌شه‌ى ئه‌قڵانییه‌ت ئه‌كه‌م، پێویسته نه‌ترسم، ئه‌وه ترسه، وه‌ك ئه‌وه وایه تۆ هه‌موو ته‌مه‌نت بانگه‌شه‌ى دیموكراسییه‌ت بكه‌ى، دوایی بڵێیت هێزم هه‌یه‌و بڕوام بهدهستاودهستكردنى ده‌سته‌ڵات نییه!.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts