عه‌دنان كۆچه‌ر: سامۆرای عه‌فرین، لهئارین مێركانهوه بۆ ئا‌ڤێستا خاپور.
ئه‌و چه‌شنه لهخۆكوژییهى (ئارین مێركان) له‌به‌رامبه‌ر سوپا چهقاوهسوهكهى داعش‌و (ئا‌ڤێستا خاپور) له‌به‌رامبه‌ر له‌شكره دڵڕهقهكهى توركیا ئهنجامیانداـ ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و شاڕێیهى كه ئه‌میل دوركایم فهیلهسوفو زاناى كۆمه‌ڵناسى فه‌ره‌نسی به‌خۆكوشتن له‌پێناو ئه‌وانى دیكه ناویده‌بات، له‌راستیشدا ئه‌و فۆڕمه لهخۆكوژییهى كه جه‌نگاوه‌ر بۆ رزگاركردنى ئه‌وانى دیكه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونێكى دڵڕه‌قدا په‌ناى بۆ ده‌بات، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چێژ بینین نییه لهمهرگو بێ هیوایی نییه له‌ژیان، به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى خۆبه‌ستنه‌وه‌یه به‌و ئاكاره باڵایانه‌ى كه مرۆڤی باوه‌ڕدار له‌پێناوى رزگاریی ئه‌وانى دیكه په‌ناى بۆ ده‌بات.
باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا‌و به دیاریكراویش یابان ده‌شێت وه‌ك یه‌كه‌مین جوگرافیای مرۆیی لێی بڕوانرێت كه له‌وێوه خۆكوشتن‌و گیانبه‌خشین له‌پێناو مۆڕاڵ‌و پابه‌ندییه ئاكارییهكانى جه‌نگاوه‌ر تێیدا ده‌ركه‌وتبێت، ئه‌م فۆڕم‌و تایپهى كه له‌نێو جه‌نگاوه‌رانى سامۆراى به (پۆشیدۆ) ناسراوه‌و ئاكاره باڵاكانى جه‌نگاوه‌رى راسته‌قینه‌ى تێدا به‌یانكراوه، هه‌مان مۆڕاڵ‌و رێكاری جه‌نگاوه‌ره‌كانى رۆژئاوایه كه له(پرسی كه‌سایه‌تى) ئۆجه‌لاندا خۆى به‌یانكردووه، هه‌ردوو فۆڕمى پابه‌ندبوونى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى جه‌نگاوه‌ر به ئاكارهكانهوه چ گه‌ریلاو شه‌رڤان یانیش سامۆراى، ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك شاڕێی راسته‌قینه كه ئه‌ویش خۆنهویستىو گیانفیداییه له‌پێناو باوه‌ڕه‌كانیاندا، ئه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگی كوردانى رۆژئاوای لهسامۆراییهكانیش جیاكردۆته‌وه، ته‌نها ئه‌و بوێریهیه كه جه‌نگاوه‌رانى ژن ده‌توانن به‌ر له جه‌نگاوه‌رانى پیاو ئه‌و بژارده‌یه په‌سه‌ند بكه‌ن.
ئه‌و چه‌شنه لهخۆكوژییهى سه‌ربازو جه‌نگاوه‌رى سامۆرایی كه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ هه‌ڵیده‌بژێرێت، به هاراكیریی ناوده‌برێت، ماڵپه‌ڕى ویكلیكس (هاراكیریی) به (سیبوكو)ش ناوده‌بات، كه مۆڕاڵ‌و پابه‌ندییه ئاكارییهكانى جه‌نگاوه‌رانى سامۆرایه، كه خۆكوشتن وه‌ك بژارده‌یه‌ك له‌پێناو وه‌رگۆڕینى شكست بۆ سه‌ركه‌وتن په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، چونكه به‌پێی پره‌نسیبه باڵاكانى ئه‌م چه‌شنه لهجهنگاوهربوونه، هه‌ڵبژاردنى مهرگو خۆكوشتن نیشانه‌ى نهجابهتو راستگۆییهو به‌پێچه‌ونه‌وه شكانى شكۆ‌و راده‌ستبوون به‌ویستى داگیركاریی به‌هایه‌كى لاوازه. هاوچه‌شن له‌گه‌ڵ ئه‌و فۆڕمه‌ش ئه‌و رێكاره ئاكارییانهى ئۆجه‌لان له پرسی كه‌سایه‌تى بۆ جه‌نگاوه‌رى راسته‌قینه‌ى ئاپۆچی دایڕشتووه، دیسانه‌وه واده‌كات جه‌نگاوه‌ر ئاره‌زومه‌ندانه مهرگو گیانفیداییش له‌پێناو ئه‌وانى دیكه‌و پاراستنى شكۆى باوه‌ڕه‌كانیدا ببه‌خشێت.
له‌مێژووى سیاسیی‌و به‌ره‌نگاریی زۆربه‌ى نه‌ته‌وه بندهستهكانى دنیا، له‌زۆرێك لهشۆڕشو بهرخودانو روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارى هه‌مه‌چه‌شنه، خۆكوشتن له‌پێناو زیاندان له‌دوژمن وه‌ك بژارده‌یه‌ك هه‌میشه تاقیكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى (ئارینو ئا‌ڤێستا) له‌وانى دیكه جیاده‌كاته‌وه زۆر ره‌هه‌نده، یه‌كه‌میان ده‌بنه یه‌كه‌مین ژنه جه‌نگاوه‌رى مێژوو، كه له‌پێناو باوه‌ڕى خۆیان‌و ژیانى ئه‌وانى دیكه رۆحیان فیدا دهكهنو خۆكوشتن لهبژاردهیهكى تاكه‌كه‌سییه‌وه ده‌گۆڕن بۆ چه‌كێكى به‌هێزى به‌ره‌نگاریی‌و له‌وێوه ده‌توانن سوپاى دوژمن چه‌ندیش به‌هێز بێت تێك بشكێنن، دووه‌میان واده‌كه‌ن سنورێكى راسته‌قینه له‌نێوان ئه‌و چه‌شنه خۆكوژییهى سیمبولى به‌ره‌نگارییه له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆكوژییهى وه‌ك ئامرازێكى تیرۆر له‌یه‌ك جودابكه‌نه‌وه، چونكه به‌هۆى كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى خوكوژى گروپه ئیسلامییه رادیكاڵه‌كانه‌وه، وێنه‌یه‌كى زه‌ینى جێگیر له‌یاده‌وه‌رى هه‌موواندا دروستبووه، كه خۆكوژى هاوشێوه ببێته‌وه به‌تیرۆر، به‌ڵام مۆدێل‌و فۆڕمى (ئارینو ئا‌ڤێستا)، وه‌ك سمبول ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئیدى مه‌رگى ئه‌وان بۆ كوشتن‌و به ئامانجگرتنى بێ چه‌كه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ راگرتنى ئه‌و هه‌ژموونى دڵڕهقیهیه كه جه‌نه‌ڕاڵه توڕهكانى ئۆ‌ردۆگان ده‌یانه‌وێت هێزی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وانى دیكه‌ى بێ چه‌ك تاقی بكه‌نه‌وه.
له‌راستیدا جه‌نگى عه‌فرین، به‌رله‌وه‌ى جه‌نگى دوو هێز بێت، جه‌نگى دوو میحوه‌رو جه‌مسه‌ربه‌ندیی ئاكارییه، شه‌ڕى هێزێكى بێ مۆڕاڵى هه‌رێمییه كه به پاڵپشتى تیرۆر‌و هێزه له‌یاساده‌رچووه‌كان ده‌یه‌وێت په‌لامارى جوگرافیایه‌ك بدات كه وهكیهكىو یه‌كسانى‌و دادهپهروهرى تێیدا ره‌نگده‌داته‌وه، شه‌ڕى ده‌وڵه‌تێكى یاخییه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لێك كه هێشتا جه‌نگاوه‌ره‌كانى خوێنى جه‌نگى داعشیان به پۆشاكه‌كانیانه‌وه ماوه، هه‌ربۆیه‌ش له‌به‌رامبه‌ر دڵڕه‌قی ئه‌و دووژمنه هه‌موو چه‌كێك ده‌بێت دواجار وه‌ك به‌شێك له‌پارێزگاریكردن له‌خۆو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داگیركاریی ره‌وا بێت، چ جاى گیانفیداییهكى گه‌وره‌ى وه‌ك (ئا‌ڤێستا خاپور) كه دوێنى به‌جه‌سته‌ى خۆى نه‌یهێشت سوپا سهرهڕۆیهكهى ئۆ‌ردۆگان له لهشكركێشییهكهیان پێشڕه‌وى بكه‌ن.