سه‌لاح خدر: شه‌ڕی شاسوار – گۆڕان، شه‌ڕی ته‌ڤگه‌ر – گۆڕان نییه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
من هه‌میشه باوه‌ڕێ خۆم ده‌پارێزم، نامه‌وێت هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنی حزبه‌که‌ی شاسوار له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به‌ره بکه‌م، چونکه پارچه‌یه‌ک نیم له‌و ڕێکه‌وتنه‌وه و ئاگاداری ورده‌کاری و میکانیزمهکهشی نیم، ئه‌وه جێدێڵم بۆ ته‌ڤگه‌ر…
به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و شه‌ڕ و حسابه لۆکاڵیانهیهی حزبه‌که‌ی شاسوار له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێگه‌که‌ی ده‌یکات، نه‌گوازرێته‌وه بۆ ناو هه‌ردوو هاوپه‌یمانه نوێیه‌کی (ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به‌ره‌ی دیموکراسی) .
دۆستایه‌تی و تێکۆشانی هاوبه‌شی هێڵی ئاپۆیی له‌گه‌ڵ خودی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا و پاشانیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر دێرینه، ئه‌مه‌ی ئێستا له‌نێوان شاسوار و ته‌ڤگه‌ر و به‌ره‌دا هه‌یه ته‌نها هاوپه‌یمانێتیه‌کی کاتییه بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، چونکه هیچ هێڵێکی هاوبه‌شی ئایدیۆلۆژی نیه ته‌ڤگه‌ر و شاسوار به‌یه‌که‌وه گرێبدات، ئامانجه فکریه‌کانیش هه‌ر زۆر جیاوازن، ڕوانینی جه‌ماعه‌تی شاسوار چی ده‌بێت بابێت، ته‌ڤگه‌ر لێی به‌رپرس نییه، وه‌ک هه‌میشه پێویسته ته‌ڤگه‌ر دید و ڕوانینی خۆی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێگه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی که زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتپارێزن و دۆستی هاوڕێبازانی ئاپۆیین و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی خۆی که تائێستا له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌تی بپارێزێت، مادام ئه‌مه ڕێکه‌وتنێکی سنورداره نابێت ته‌ڤگه‌ر بچێته شه‌ڕێکه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لایه‌ن به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که شه‌ڕی ئه‌و نییه و نه‌بووه.
خوشک و برایانی گۆڕانیشمان ده‌بێت باش زانن، ئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی شاسوار له‌به‌رامبه‌ر گۆڕان نیشانی ده‌ده‌ن گوزارشت له ڕای خۆیان ده‌کات نه‌ک ته‌ڤگه‌ر، له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که هه‌ردوولایان خاوه‌ن دیدگا و بڕیار و په‌یوه‌ندی سیاسی جیاوازی خۆیانن، نابێت هه‌رله‌ئێستاوه که سه‌ره‌تایه گۆڕانه به‌ڕێزه‌کان دوژمنایه‌تی ئه‌م ڕێکه‌وتن بکه‌ن و به‌دژی خۆیانی بزانن و به‌چاوێکی دوژمنکارانه له ته‌ڤگه‌ریش بڕوانن، پێویسته ئه‌و وزه و هێزه‌ی هه‌یانه بۆ ئامانجه پیرۆزه‌کانیان خه‌رجی بکه‌ن، هه‌رواش داوا له هاوڕێ ئازیزه‌کانم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن که ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی باڵایی بزوتنه‌وه‌که‌یان بکه‌ن (بۆچی له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕێنه‌که‌وتن؟ به‌ربه‌سته‌کان چی بوون؟ بۆچی دهرکاگانی ڕێکه‌وتنتان داخست؟)…
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە