ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: زوڵم و سته‌می سه‌ر كورد و گۆشه‌گیربوونی ئه‌مریكا.
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازه و به‌رده‌وام هه‌وڵی پێكه‌وه ژیانی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێ و نزیكی خۆی داوه، هه‌میشه به‌ره‌نگاری توند و تیژی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه‌ته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆرستی داعش به‌توندی به‌ره‌و ڕووی ئه‌و گروپه تیرۆریسته وه‌ستایه‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كرد بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش، به‌شێوه‌یه‌ك قاره‌مانیه‌تی نواند سه‌رنجی هه‌موو دنیای به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا و زۆر جار ئاماژه به‌وه ده‌درا كورد له‌جیاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تی شهر ده‌كات، گورزی كه‌مه‌رشكێنی له داعش وه‌شاند، به‌م هۆیه‌وه قوربانی زۆری دا و زیانی زۆری ماڵی و گیانی به‌ركه‌وت و چه‌ندان شه‌هید و بریندار و ماڵوێرانی بۆ كورد لێكهوتهوه، له‌كاتێكدا كورد خۆی وه‌كو دۆست و هاوپه‌یمانی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ده‌زانی، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێگریهكی ئیقلمی لێكراو گه‌مارۆیه‌كی توندی خرایه‌سه‌ر له‌لایه‌ن ئێران و توركیا و هاوشێوه‌كانیان، دواتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌هاوكاری سوپای ئێران و به‌باشترین چه‌كی ئه‌مریكی كه بۆ له‌ناوبردنی داعش وه‌ری گرتبوو هێرشی توندی كرده سه‌ر شاری كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم، كه كورد به‌خوێن له‌ده‌ست چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعش ڕزگاری كردبوو، چه‌كدارانی عه‌شدی شه‌عبی گه‌وره‌ترین تاوانیان له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خورماتو و خانه‌قین ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌ڕای ئاماده‌یی ئێران له ده‌ڤه‌ره‌كه و نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مریكا له فراوان بوونی چالاكیه‌كانی، ئێران وه‌ك تهعهدایهك بۆ ئه‌مریكا ئه‌م ڕاستیانه‌ی نه‌شارده‌وه و هه‌میشه داكۆكی و پشتیوانی خۆی بۆ عیراق له‌م هێرشانه‌دا دووپات ده‌كردوه، هه‌موو ئه‌و تاوانانه به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له كورد كرا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێ ده‌نگ بوو، ئه‌مریكاش له‌هه‌موو ئه‌و تاوان و ڕووداوانه ته‌ماشاكه‌ر بوو، هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه ده‌بێت یه‌كێتی خاكی عێراق بپارێزرێ، له كاتێكدا نیگه‌رانی كورد له دۆست و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی شه‌ڕی داعشی كه‌م نه‌بوو، له‌ناوخۆیشیدا ئه‌مریكا به‌ره‌و ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بووه‌وه، چونكه ئێران و توركیا بهسهركێشیهكانیان ده‌یانویست ئه‌مریكا له‌م سنووره به‌ره‌و گۆشه‌گیربوون ببه‌ن، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هێرشه‌كانی عێراق و ئێران بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، توركیاش به‌ره‌و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی به‌جوڵه و هێرشی فراوان كرد.
به‌درێژایی مێژوو تورك هه‌میشه ده‌رباره‌ی كورد ڕۆڵی خراپی گێڕاوه، سه‌ره‌ڕای خراپترین ڕۆڵی له‌دوای ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان چاوی به و ئازادیه هه‌ڵنایه كه له ڕۆژئاوای كوردستان كورد به‌ده‌ستی هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به‌دواوه سوپای توركیا هێرشی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بۆ سەر عفرین ده‌ست پێكردووه، كە ئەو ناوچەیە بەدەست شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یەو ئەو هێزە یەكێكە لەو هێزانەی ئەمریكا لەسوریا هاوكارییان دەكات.
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا له لێدوانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌میشه رایگەیاندوه، سوپای توركیا بەردەوام دەبێت لەهێرش بۆ سەر عفرین لەرۆژئاوای كوردستان. له‌وه‌ش زیاتر تێیپه‌ڕاند و وتی جگە لەعفرین، سوپای توركیا هێرش دەكاتە سەر شاری مەنبەج، لەباكووری سوریا. ئه‌وه‌شی ئه‌نجامدا و دوو دیپلۆماتی ئه‌مریكی كوژران. به‌رده‌وامی ئه‌م هێرشه‌ی سوپای توركیا بۆ سەر مەنبەج مەترسی پێكدادانی سوپای توركیای له‌گه‌ڵ ئەمریكای لێدەكرێت، بەو پێیەی لەو شارە سوپای ئەمریكا جێگیرە.
له كاتێكدا کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە کردووە و باسی رەوشی عفرینی لەگەڵ ئەردۆغان كردووەو داوای لێكردووە، توركیا رێگەنەدات، رەوشی عفرین لەوە زیاتر ئاڵۆز بكات. به‌ڵام ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی تورکیاوە بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بە هیچ شێوەیەک ترەمپ دوودڵی خۆی نیشان نەداوە سەبارەت بە زیادبوونی تووندوتیژییەکانی لە عەفرین. به‌ڵكو ترەمپ بە سەرۆکی تورکیای ڕاگەیاندووە، چیتر وڵاتەکەی چەک نادات بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، هاوکات ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، رەخنە و گازندەکانی تورکیا لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووتە مایەی نیگەرانی واشنتۆن.
هه‌موو ئه‌و جوڵه و سه‌ركێشی و چالاكیه سه‌ربازیانه‌ی توركیا و ئێران به‌هاوكاری ڕووسیا و دۆسته‌كانیان بۆ گۆشه‌گیركردنی به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ دووریش نیه داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سنووره‌كه بكرێت، له‌وه‌دا كورد بووه‌ته قوربانی گه‌مه‌كه، له كاتێكدا ئه‌مریكا پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕاگه‌یاندووه و چه‌ند ساڵێكه كار بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، ئایا ئه‌مریكا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه ژه‌هراویه‌ی له‌لایه‌ن توركیا و ئێران و دۆسته‌كانیان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، یاخود ڕێگا ده‌دات داهاتووی خۆی و هیواكانی داهاتووی كورد به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه یاری پێ بكرێت.