بەیار عومەر عەبدوڵا: كوردستان له كوێ ئه‌چێت؟
له دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌وه، پارێزگای سلێمانی و سنوری سه‌وز و نیلی ته‌واو پشتگوێخراوه. له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر و سنوری زه‌رد گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێدراوه له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه. ئێستا هه‌ولێر هه‌ر پایته‌ختی سیاسی و حكومڕانی نیه، به‌ڵكو پایته‌ختی ئابوری و گه‌شتیاری و وه‌رزشی و ئیعلامی و ڕۆشنبیریشه، چونكه بودجه و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌ولێر و سنوری زه‌رد خه‌رجكراوه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌سه‌ر حسابی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین. بۆیه سنوری هه‌ولێر بۆته پایته‌خت و سه‌نته‌ر له هه‌مو بواره‌كاندا، و له به‌رامبه‌ردا ئه‌م سنوره‌ش بۆته ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشین و پشتگوێخراو.
ئه‌مه‌ش سیمای وڵاته هه‌ره مه‌ركه‌زیه دواكه‌وتوه‌كانی به‌خشیوه به هه‌رێمی كوردستان و وایكردوه كه هه‌رێمی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی فیدرالی و لامه‌ركه‌زی پێشكه‌وتو بچێت هاوشێوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و سویسرا و ئیمارات، ئێستا سیسته‌می سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان وایلێهاتوه كه زیاتر نزیك بێت له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و وڵاته‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌رده‌می شوعیه‌ت و هه‌ندێك له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان كه سه‌ر به سۆڤیه‌تی جاران بون وه‌ك سوریا و لیبیا، كه جگه له شكستی یهكبهدواییهكی سیاسی و ئابوری و داڕوخانی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر هیچیان لێسه‌وزنه‌بوه.
په‌یڕه‌و كردنی سیسته‌می مه‌ركه‌زی ئه‌گه‌ر بۆ سوریا و لیبیا جارێك عه‌یبه بێت، ئه‌وه بۆ ئێمه‌ی كورد دوجار عه‌یبه‌یه. یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی سوریا و لیبیا به كوده‌تای سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست، به پشتیوانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دژی ئیستیعماری ئه‌و كاته. پاش سه‌رگرتنی كوده‌تاش یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌رده‌وام هاوكاری سوریا و لیبیای كردوه له ڕوی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌وه ، بۆیه سه‌ركرده‌ی ئه‌و شۆڕشانه‌ش كه بون به سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت، ناچاربون په‌یڕه‌ی سیسته‌می سۆڤیه‌تی بكه‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی سۆڤیه‌ت و نه‌پچڕانی هاوكاریه‌كانی بۆیان. دوای ڕوخانی سۆڤیه‌تیش ئه‌م سیسته‌مانه هه‌ر به‌رده‌وامبون نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوه، چونكه ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتو بوایه سۆڤیه‌ت نهئهڕوخا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می مه‌ركه‌زی له ڕوی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆرترین هێز له كۆمه‌ڵگه و تاك ئه‌سه‌نێته‌وه و ئه‌یدات به سه‌رۆك و داروده‌سته‌كه‌ی. سه‌ره‌نجام هه‌رچی هێزه له ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی زۆر بچوكدا كۆئه‌بێته‌وه كه خزموكه‌سی سه‌رۆكن یان وه‌لائی ڕه‌هایان بۆی هه‌یه و له پایته‌خته‌وه چۆنیان بوێت ئاوا حكومڕانی ئه‌كه‌ن بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی تر.
به‌ڵام ئێمه‌ی كورد به كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌م سیسته‌مه‌مان دروست نه‌كردوه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریه‌وه بوه، كه زۆربه‌ی میله‌تی كورد تیایدا به‌شداربوه؛ واته موڵكی یه‌ك حیزب و دوو حیزبی كوده‌تاچی سه‌ر به سۆڤیه‌ت نیه، تا ئێمه ناچاربین په‌یڕه‌وی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤیه‌تی بكه‌ین. بۆیه ئه‌گه‌ر سوریا و لیبیا بیانویه‌كیان هه‌بوبێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤیه‌تی، ئه‌وا ئێمه ئه‌و بیانوهشمان نیه.
دوههمینی، حافز ئه‌سه‌د ساڵی 1966 كوده‌تای سه‌ربازی كرد و ساڵی 1971 و هاته سه‌رحوكم، و موعه‌مه‌ر قه‌زافی ساڵی 1969 كوده‌تای كرد و هه‌مان ساڵیش هاته سه‌ر حوكم. واته له ساڵانی حه‌فتاكاندا ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌ی ئابوری‌دا بو، به‌ڵام سیسته‌می كۆمه‌نیستی و شمولی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌لگا و ئابوری چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌مێكی شكستخواردوبو و له‌گه‌ڵ بنه‌ما زانستیه ئابوریه‌كاندا یه‌كی نه‌ئه‌گرته‌وه، بۆیه به ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی، ئیتر گه‌شه‌ی ئابوری سۆڤیه‌ت له سه‌رده‌می بریژنێفهوه، واته له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ستا و هه‌ر به خراپیش مایه‌وه تا ڕوخانی. له كاتێكدا ئه‌مریكا و وڵاته‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا به‌رده‌وام ئابوریان گهشهیئهكرد.
هه‌مان چیرۆكی پێشكه‌وتنێكی كورتخایه‌ن و سه‌ره‌نجام داروخانی ئابوری له دورمه‌ودادا، بۆ هه‌مو ئه‌و وڵاتانه ڕاسته كه په‌یڕه‌وی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤێتیان كردوه، به عێراقی سه‌رده‌می سه‌دامیشه‌وه، كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا گه‌شه‌یه‌كی خێرای ئابوری به‌خۆیه‌وه بینی و دوایی چه‌ند ساڵێكی كه‌م ئابوریه‌كه‌ی به‌ره‌و خاوبونه‌وه و داڕوخان ڕۆشت، ئه‌گه‌ر به‌شێكی به‌هۆی جه‌نگی عێراق – ئێران و جه‌نگه‌كانی تره‌وه بوبێت، ئه‌وا به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌هۆی ناعهمهلیبون و شكستی سیسته‌می مه‌ركه‌زیه‌وه بوه له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت و ئابوری‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه وه‌ختێك حافز ئه‌سه‌د و موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست له حه‌فتاكاندا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنیدا بوه، بۆیه لێیانناگیرێت ئه‌گه‌ر سهرسامبوبێتن به ئه‌زمونی سۆڤیه‌ت و ویستبێتیان چاوی لێبكه‌ن و پێیان وابوبێت كه سیسته‌مێكی باشه بۆ ڕزگاربون له ده‌ستی ئیستیعمار و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و پێشخستنی ئابوری. به‌ڵام ئێمه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا ساڵی 1991 ڕاپه‌ڕینمان كرد، هه‌مان ساڵبو كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و داڕوخا. وه چه‌ندین ساڵبو ئاشكرابوبو بۆ گه‌لانی جیهان، كه سۆڤیه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له مه‌ودای ئه‌ودا ئه‌خولێنه‌وه و په‌یڕه‌وی سیسته‌مه‌كی ئه‌كه‌ن له‌ڕوی سیاسیه‌وه دیكتاتۆری و له ڕوی ئابوریه‌وه هه‌ژار و شكستخواردون. كه‌واته ئه‌بێت چی حیكمه‌تێك له‌وه‌دا بێت كه ئێمه چاو له وڵاته مه‌ركه‌زیه شكستخواردوه‌كان بكه‌ین، كه بۆ هه‌مو گه‌لانی دنیا ئاشكرابوه كه سیسته‌مێكی خراپه. له كاتێكدا كورد له لایه‌ن ئه‌مریكاوه زیاتر هاوكاری كراوه، كه سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زی و فیدرالی هه‌یه، كه‌واته بۆ ئه‌بێت ئێمه چاو له دژه‌كه‌ی بكه‌ین كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ته.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه میله‌تی ئێمه ڕاپه‌ڕینی به سه‌ر حیزبی به‌عسدا كردوه كه په‌یڕه‌وی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤیه‌تی كردوه، به‌ڵام هه‌مان سیسته‌می مه‌ركه‌زی ئه‌وانمان دوباره پهیڕهوكردۆتهوه، چونكه نه‌مانتوانیوه گۆڕانكاری له عه‌قلیه‌ت و كه‌لتوری سیاسی و حكومڕانیماندا بكه‌ین. له داهاتوشدا ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و كانتۆنه‌كان نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌سته‌مه هیچ چاكسازی و ڕیفۆرمێكی سیاسی و ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی جدی سه‌ربگرێت له هه‌رێمی كوردستاندا.