عه‌دنان كۆچه‌ر: مه‌مكی بڕاوی شه‌رڤانێك.
له‌كتێبی (دڵڕهقیو بێده‌نگی) كه‌نعان مهكیهدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌فته‌ی یه‌كه‌می راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ئه‌وكاته‌ی ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێمانی ده‌كه‌وێته ده‌ست خه‌ڵك، ده‌یان ڤیدیۆی تۆماركراو به‌رده‌ست ده‌كه‌ون، كه دیمه‌نه‌كانی هه‌ڵواسینی ژنانی تێكۆشه‌ر به مه‌مكه‌كانیان له‌ناو زیندان تۆماركراوه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر سوپای توركیا له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ لهجوڵهمێرگ ته‌رمی گهریلایهكو هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستاش له‌عه‌فرین چه‌ته‌كانی جه‌یشی كۆیله هه‌مان ره‌وتاری سیخناخ لهشههوهتبازی پیاوانه‌یان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی (بارین كۆبانێ) تاقیكرده‌وه. ئه‌م مۆڕاڵه شههوهتبازییهی قه‌سابه‌كانی سوڵتان، چونكه له‌به‌های مرۆڤبوون هێنده داماڵڕاون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ههپڕونبووی بێ گیانی كچێكیش به ده‌سته‌واژه‌ی “حلوی یا زلمی” گوزارشت لهپیاوبوونی خۆیان ده‌كه‌ن.
به ئامانجگرتنی ژنان‌و به‌كارهێنانی جه‌سته‌ی قوربانییه‌كان وه‌ك جۆرێك له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و شكاندنی ووره‌و شكۆی جه‌نگاوه‌ران، ده‌شێت له‌كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و بزووتنه‌وه سیاسییه ناكوردییه‌كان كاریگه‌ریی زه‌ینی دروست بكات‌و ئامانجه‌كانی تیرۆرستان به‌جێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردی‌و به‌تایبه‌ت بۆ رۆژئاوا‌و شۆڕشه‌كه‌ی، هه‌رگیز بینینی شهرهفو شكۆی ژن مه‌مكه‌كانی نییه، به‌ڵكو لهنشتیمانو ئازادی‌و یه‌كسانیدا شكۆ‌و شه‌ره‌ف خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ش وێنه‌و دیمه‌نه‌كانی (بارین كۆبانێ) نه‌ك خه‌یاڵی مرۆڤدۆستی‌و ئازایی ئه‌و شۆڕشه راناگرێو پهكناخات، به‌ڵكو دواجار هێزو ووره‌ی پتریان پێده‌به‌خشێت.
له‌راستیدا ئه‌و گروپ‌و چه‌ته داعشیانه‌ی سوڵتان له‌په‌نای خۆی حهشاریداونو ده‌یهه‌وێت شه‌ڕیان له‌به‌رامبه‌ر عه‌فرین پێ بكات، ئه‌تككردنی تهرمو سوتاندنی جه‌سته‌ی مناڵ‌و سه‌ربڕینی مرۆڤ وه‌ك مۆڕاڵ‌و نه‌ریتێكی خێڵه‌كی‌و ئاینی بۆیان ماوه‌ته‌وه‌و له‌مێژووی هه‌زار ساڵی رابردوو به‌دانپیانانی مێژوونوسه گه‌وره‌كانی ئیسلام خۆیان خاوه‌نی ئه‌و چه‌شنه لهئهتككردنو دڵڕهقیهن، هه‌روه‌ك چۆن مێژووی عوسمانییهكانو كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان سه‌دان نموونه‌ی له‌و چه‌شنه‌ی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه، ئاخر هه‌ربۆیه‌ش سوپاگهلێكی ئیمانی له‌و چه‌شنه، كه له‌رووحی مێژووی ئاین‌و خه‌لافه‌ته‌وه ئه‌و مۆڕاڵه‌ی بۆ مابێته‌وه‌و موباره‌كه‌ی ئیخوان موسلمینی جیهانیو مه‌رجه‌عه تیرۆرستییه‌كان ته‌به‌نی “چڵه زه‌یتون”ه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌و به‌هاو ئاكارانهیان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا لێ چاوه‌ڕێده‌كرێت كه له‌به‌رامبه‌ر (بارین كۆبانی) ئه‌نجامیاندا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌نجه‌كان‌و نیشاندانی هێمای سه‌ركه‌وتن به‌دوو په‌نجه‌و گرتنی سێلفیهك له‌گه‌ڵ ته‌رمی “بارین كۆبانی”، ئه‌گه‌ر له‌رواڵه‌تدا بۆ ئه‌و ئه‌و سوپا ئیمانییه‌ی سوڵتان نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن بێت، ئه‌وه له‌راستیدا هێمای شكست‌و داڕمانی ئه‌و هێزه‌یه، چونكه شاردنه‌وه‌ی نشوستیهكانیانو به‌زینیان له‌به‌رده‌م شه‌ڕڤانان وایكردووه به‌ره‌فتاری هۆڤیانه رق‌و توندڕه‌وی خۆیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی قوربانییه‌كانیش تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌و هێزه كه پێده‌نێته دوو هه‌فته نه‌یتوانیووه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك بچێته خاكی عه‌فرینه‌وه، له‌رووی سیاسیی‌و سهربازییو جوگرافییه‌وه به چه‌شنێك تێكشكاوه، كه له‌نێو خۆیاندا له‌پای ئه‌و شكسته ده‌ست ده‌خه‌نه یه‌خه‌ی یه‌كتریشه‌وه، ئیدی ئێستا له‌رووی مۆڕاڵیو ئاكاریشهوه تێك‌شكاون.
وانه‌كانی “بارین كۆبانی” زۆرن، شهڕڤانو شۆڕشی رۆژئاوا ده‌زانن چۆن سود له‌ئه‌زموونه‌كانی جه‌سته‌و رۆحی ئه‌و كیژۆڵه‌یه وه‌ربگرن، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و تهوژمو هێزانه‌ی دیكه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه هێنده مرۆڤ بن، له‌وانه‌كانی تێبگه‌ین، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی هه‌موومان دیمه‌نه‌كانی ئه‌و دڵڕهقیهمان بینی، چیدیكه پاساوێك له‌به‌رده‌م ئه‌و كورده چه‌تانه‌دا نه‌ماوه، كه به‌ناوی كوردایه‌تی‌و ئیسلامگهراییهوه پشتیان له‌خاكی خۆیان‌و روویان له سوڵتان كردووه‌و شایه‌دی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی‌و ئه‌تككردنی جه‌سته‌ی شههیدهكانمانن، مانه‌وه‌ی بێ پاساوی كورد له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی سوری‌و پشت به‌ستن به سوپا ئیمانییه‌كه‌ی ئۆردۆگان‌و خۆڕێكخستن له‌چوارچێوه‌ی سوپای به‌ناو ئازاد خیانهتو نشتیمانفرۆشییهكه باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان كه ده‌مێكه له‌رووی به‌هاو مۆڕاڵه‌وه باجیانداوه، باوه‌ڕناكرێت له‌هیچ باجێكی دیكه سڵ بكه‌نه‌وه.