ئاکۆ برایم: پاش 27 ساڵ خەرمان بەرەکەت.
بەخێرێ کوردستانى نوێ تاقە ڕۆژنامەیە، کە گرنگى و بایەخ بە ئەدەب و هونەر و کەلتور و فەرهەنگ ئەدات، کوللی شەموانێک پێش ئەوەى دەست و چاومان بشۆین پاشکۆیەکى تایبەت بەناویى (ئەدەب و هونەر) ئەخاتە بەر دیدە و چاومان، کە موتەئەکیدم ستافێکى قەبەو زل و پڕ لە ئەدەوات و ئیمکانیاتى سوحوفى بۆ تەخێیێ کراوە. چەندەها کامێراى دیققە بەرز و پەیامنێرى تایبەت و سەیارە و تڕ و تفاق و ستافى خۆى هەیە. کەچى بۆ خەبەرێکى ئاوا فەنى و گەورەى شار، تاقە یەک کەسیان نەبووە کە ئەرک بکێشێت و بڕوات 500 دینار بات بەپاێ و بچێتە گەلەرى زامواو ئەو فەعالیات و موناسەبەیە تەختیە بکات و، یەک دوو رەسمى جوان و زەریفیش بگرێت. لەبڕى ئەوە هەستاوە ئەو خەبەرەى لە سایتێکى تر بەقەرز وەرگرتووە، بیدایەت وام ئەزانى کە ئەو مەراسیم و ئیحتیفالە لە خاریجى کوردستان و ئەوپەڕى دونیایە، لەبەر حەزرڕِى جەوى و نەبوونى تەیارە لەمەتاڕەوە، نەیانتوانیوە حزوریان هەبێت، بۆیە دەقا و دەق و بەنوقتە و فاریزەوە ئەو خەبەرەیان لەsnn وەرگرتوە.
دواى موتابەعە و پرسیاریش ئینجا حاڵى بووم کە ئەو سایتەى کە خەبەرەکەى لێ کۆپیکردوە، محەلییە و لەناو شارى سلێمانى دایە. دەى ئەوەیان بەهەر سورەت. ئادەى لوتف بفەرمون بەچاوى موشتەرى تەماشایەکى ئەو رەسمە جوان و فول hdیانە بکەن کەبڵاویان کردۆتەوە. ئینسان عانێک سەیریان ئەکات، شێت و دەهرى ئەبێت، وا هەست ئەکات عەدەدە بیداییەکانى کوردستانى نوێ ى ساڵى (1991) ئەخوێنێتەوە و. میللەت لەژێر حیصاردایە، هەموو حدودەکان داخراون، کوردستانى نوێش لەهەمووتەکنیک و کامێرا و کەلوپەلێکى میدیایى مەحرومە،و چەشنى سەردەمى شاخ بە کەرەستەو ئەسبابى بیدائى و سادە و ساکارکاردەکەن. خۆ گەر بێت و کەسێک زەینى باش نەبێت و پێشتر بەدیدارى ئەو بەڕێزانەى ناو و، وێنەکان شاد نەبوێت و نەیناسیبن، بڕوا بکەن بەسیلەى رەحمیش تاقە یەک کەسیشیان ناناسێتەوە!
گوتمان قەیرانە، گوتمان کێشەى داهات و بودجەمان هەیە ئامەنتو بیلا، بەڵام خۆ ئەوە هیچ عیلاقەى بەو مەوزوعەوە نى یە، تەنها رەبتى هەیە بەزەوق و سەلیقە و موتابەعەى ئەو جەریدەیە و موحەڕیر و رەئسى تەحریر و مەنسولى لاپەڕەکەوە. من وەکو خۆم ئیستیعدادم تیایە گەر هەرموناسەبە و میهرەجان و فعالیاتێک هەبێت بەمۆبایلى خۆم رەسمى زۆر لەوە جوانتریان بۆبگرم و بەتێر و تەسەلیش راپۆرت وزانیاریان لەسەرى بدەمى، کەزۆر زۆر لەوەى ئەوان باشتر و چاکتر و جوانتر بێت.گەر واش نەبوو هەقى خۆتانە چى خراپە پێم بکەن. بەس توخوا، ئەو کوردستانە نوێ یە، کەون مەکەن مە.