به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: بەڵێ بۆ تورکیا نەخێر بۆ ئەردۆگان.
له كتێبى ” حزب العدالة والتنمیة في تركیا والمسألة الكردیة” ى دكتۆر ” عثمان علی” دا، ئارتیكهڵێك هه‌یه به‌ناونیشانى ” النموذج الاسلامي التركي والٳستراتیجیة الٲمریكیة” كه دكتۆر “عبدالله تركماني” نوسیویهتى، تیایدا تیۆرایزى ئه‌وه‌ى كردووه كه شاده‌مارى گرفته‌كانى توركیا بریتى یه له ” وونبونى ناسنامه‌كه‌ى”. كێشه‌ى هه‌ویه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌وروپا له‌یانه‌كه‌ى خۆیدا توركیا وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك پێشوازى لێ ناكات. ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش به‌تایبه‌تى میسر، ئیسرائیل، ئێران، كورده‌كان، سوریا، ئینجا بلۆكى ڕووس، توركیا ڕام ناكه‌ن و نازانن ناسنامه‌و پێناسه‌كه‌ى چییه تا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن!.
ئه‌مه سه‌رتۆپى تێزه‌كه‌ى ساموێل هونتگتۆن ه له كتێبى ” بهیهكداكێشانى شارستانیه‌ته‌كان- Clash of civilizations” تیایدا به‌ریه‌ككه‌وتنى شارستانیه‌تى خۆرئاوا‌و ئیسلام شرۆڤه ئه‌كا، ئه‌م كتێبه‌ى هۆنتگتۆن (20) ساڵ پێش هاتنى دادوگه‌شه‌پێدان “ئاكپارتى” بۆ حوكمڕانى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبو كه توركیا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زهعامهتكردنى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، چونكه نابێته ئه‌ندامێك له خێزانى ئه‌وروپى. ئاكپارتى هات و له (2002- تا 2014) خه‌باتى توندى كرد، تا ببێته ده‌م سپى و سه‌ركردایه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكا، خێرا به‌هارى عه‌ره‌بى و داینامیكیهتى ڕووداوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و، دهستشكانهوهى ئهمریكاو ڕووسیا له خۆرهه‌ڵاتى ناوین، ئه‌م ئامانجه‌ى توركیاى په‌كخست..
ئابوریی تورکیا بەندە بە ناسنامەی تورکیاوە، ناسنامەی تورکیاش هەمیشە بە هۆی بەربەریەتی سیستەمەکەو هەڵکەوتەی تورکیاوە هەڕەشەی لەسەرە، لە سەرەتای 2017 بینیم له شاشه‌ى دۆڤیزهكه نوسرابو (100$= 380 T.L ) یه‌كسه‌ر ڕێگهچارهكانى هۆنتگتۆنم بیركه‌وته‌وه كه توركیا به‌ره‌و هیلاكه‌ت ئه‌با کە ئەبێت تێی پەڕێنێ، تورکیا ئەمەیان تێ ناپەڕێنێ، بۆیە لە کۆتایی 2017 ش کە بە تورکیادا تێ پەڕیم لە سەر شاشەی دۆڤیزەکە 100$ = 381 T.L ..
له ساڵى (2012) سه‌ت دۆلارى ئه‌مریكى یه‌كسان بو به سه‌ت لیره‌ى توركى، له (2014) دا (100) دۆلار بوبه (157) لیره له سه‌ره‌تاى (2017) شدا (100) دۆلار به‌رانبه‌ر (380) لیره‌ى توركیه!.
به‌پێی سایتى وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارى توركیا له (2015) دا (34,6) ملیۆن گه‌شتیار هاتونه‌ته توركیا، له (2016) دا ئه‌م ڕێژه‌یه بووه به (24) ملیۆن گه‌شتیار، واته (10,6) ده ملیۆن و شه‌ش سه‌ت هه‌زار گه‌شتیار له‌یه‌ك ساڵدا كه‌مى كردووه، چاوه‌ڕێ ئه‌كرێت ئه‌م ڕێژه‌یه زیاتر دابه‌زێت.. لە 2017 لە دوای سوریا خراپترین دەوڵەتێک کە تورکیای سەردەمی ئاک‌پارتی پەیوەندی لەگەڵ نەبێت ئیسرائیلە کەچی هێڵی تورکش ئێرلاین (۱) یەک ملیۆن گەشتیاری لە نێوان تورکیا‌و ئیسرائیل دا گواستۆتەوە.
دەرەنجام، ناسنامەی تورکیا ناسڕێتەوە، وەک جوگرافیاش کاتی ئەوە نییە تورکیا لە قاڵب بدرێت، چونکە ئاسایشی ناوچەی ئۆراسیای پێوە بەندە کە دڵی جیهانە. تاکە ڕێگەیەک بۆ ئەوەی قەیرانی تورکیای پێ چارەسەر بکرێت بریتییە لە گۆڕینی چوارچێوەی سیستەمەکە، یانی بەڵێ بۆ تورکیا نەخێر بۆ ئەردۆگان. تورکیامان خۆش ئەوێ حەزمان بە ئەردۆگان نییە، ئەکرێ مامەڵە لەگەڵ تورکیادا بکەین و زۆر پێویستمان پێیەتی بەڵام لە سەردەمی ئاک‌پارتی و ئەردۆگان دا (نا)، ئەمە تێگەیشتنی کۆنکرێتی ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئیسرائیل و بە نزیکەیی هەر پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشە جگە لە چین.