له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: سوكایه‌تی كردن به پێشمه‌رگه.
ئێوه ئاگاتان له‌و هه‌موو سوكایهتیهیه به پێشمه‌رگه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی بارزانی وتی ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت میلیشیا خائینه، هه‌ر خودی بارزانی ده‌ڵێن زۆر شانازی به پێشمه‌رگه بوونی خۆیه‌وه ده‌كات، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی بۆ سزادانی سروه عه‌بدلواحید گوایه سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه كردووه هه‌زاران كڵاو سور له هه‌ولێر داوای سزادانیان ده‌كرد، ئاگاتان لێیه چۆن پێشمه‌رگه به زۆری زۆرداری برسی ده‌كرێت و موچه‌ی نادرێتێ، ته‌نانه‌ت هێنده‌ی دیمی لۆڤاتا بایه‌خی نیه لای ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته.
ئاگاتان لێیه چۆن حزب ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای پێشمه‌رگه‌و مناڵه‌كانی، كه پێویستیش بكات شه‌ڕی حزبی پێده‌كات ئاخۆ له مێژوی دورو درێژی مرۆڤایه‌تیدا هه‌رگیز به‌و جۆره سوكایه‌تی به هێزی چه‌كدار كراوه، تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانی ماڵه‌وه بفرۆشێ بۆ شیری مناڵه‌كه‌ی.
ئه‌رێ ئه‌و كڵاو سورانه‌ی هه‌ولێر بۆ له سه‌ر پێشمه‌رگه ناڕژێنه سه‌ر جاده، ئه‌و هه‌موو میدیاكارو نوسه‌ره حزبیانه‌ی شهوورۆژباسی پێشمه‌رگه‌یان دهكردو خۆیان پێوه باده‌دا ئه‌وه بۆ نقه‌یان لێوه نایه‌ت، یان مه‌سعود بارزانی ئه‌وه بۆ ئێستا هیچ له باره‌ی سوك كردنی پێشمه‌رگه‌وه ناڵێت.
رۆژگارێك كه پێشمه‌رگایه‌تی نرخی هه‌بوو پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه بوو، دوو یان سێ پێشمه‌رگه له ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانی و هه‌ولێر پارێزگاری به‌عسیان ده‌دایه به‌ر ده‌سڕێژی گوله، سێ پێشمه‌رگه بۆ ماوه ى یه‌ك رۆژ له ناو چه‌مچه‌ماڵ رووبه‌ڕووی سوپا‌و گه‌له جاش ده‌بوونه‌وه تا شه‌هید بوون، سوكایه‌تی گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رخودان و ئازایه‌تیه‌ی جاران له ماوه‌ی 27 ساڵدا له مرۆڤی باشوری كوردستاندا كوژراو له چاڵنرا .
پێشمه‌رگه تا ڕاده‌ی ئه‌وه سوك كرا كه شه‌نگال و كه‌ركوك و ده‌یان شوێنی تر بۆ هه‌ندێ حه‌شدی شه‌عبی به جێبهێڵت كه له ناوی پێشمه‌رگه زاره تره‌ك بووبوون، سوكایه‌تی گه‌وره به پێشمه‌رگه یاری كردنه به كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فیان، پێنه‌دانی موچه‌یه پێیان، ناشرین كردن و ترسنۆككردنیانه به به‌رنامه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا بیانه‌وێت په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاكاری پێشمه‌رگه بكه‌ن، پێشمه‌رگه هیچی له‌و شه‌ڕوانه بوێرانه كه‌متر نیه كه به خوێن عه‌فرین له رۆمی و چه‌ته‌كانی ده‌پارێزن.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts