بەرخۆدانی عەفرین بۆ موزایەدە پێوەکردن نیە.
ئەو بەرخۆدانی و بەرگریە مەزنەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەری داگیرکاری دەوڵەتی تورک و میلیشیاکانی سوپای ئازادی سوریادا هەیە، کە تا هەنوکەش ئەم بەرگریە بەهێزە لەوێدا دژ بە داگیراکاری دەوڵاتی تورکیا بوونی هەیە و شەڕڤانانی (YPG) و (YPJ) و خەڵکی عەفرین بە ورەیەکی پۆڵاینەوە بەرامبەر ئەو داگیرکەری دەوڵەتی تورک وەستاونەتەوە، لێ ئەوەی جێی تێڕامان و هەڵوێستەکردنە ئەوەیە زۆرێک لە لایەنی سیاسی و بە ناو ڕۆشنبیر و کەسایەتی سەیروسەمەر لێرەوە لەوێ کەوتوونەتە خۆ گیڤکردنەوە و خۆهەڵکێشان بە بەرخۆدانی کچان و کوڕانی عەفرین، لە کاتێک باش دەزانین هەڵوێستی ئەو کەس و لایەنانە لە ڕابردوو چەند دژیەک دەرهەق بەشۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و ئەو ستاتیۆیە خۆبەڕێوەبەریەی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا توانراوە بە خوێنی هەزاران شەرڤان و هەوڵی ناوخۆی و دەرەکی بنیادبنرێت.
بێگومان ڕوونە هەریەکێک لەو لایەن و کەسانە دەیانەوێت لە ژێر ناوی پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین لێرەوە نمایشێکی درۆینە بکات و لە ژێرەوە ئەم بابەتە بۆ مەرامی خۆی بەکاربهێنێت، لەولایەنانەش کە دەکرێت بەوشێوەیە درک بە نمایشەکەیان بکەین کە لە میدیایەکانیاوە دەستیانپێکردووە، دووهێزی سیاسی خاوەن چەکداری باشوری کوردستانن، کە دوای شکستهێنانە گەورەکەیان لە کەرکوک و ناوچە دابنڕێدراوەکان بەو هێزە گەورە و چەک و تفاقە زۆرەی لەبەردەستیان بوو، بەڵام توانای چەند کاتژمێرێک بەرگیان نەبوو، بەڵکو ناوچەکەیان وەک مێژووی هەمیشەیان بێ تەقە ڕادەستی حەشدی شەعبی و هێزی عێڕاقی کردەووە، لەگەڵ ئەوەی پێش هێرشەکە لە میدیاکانیانەوە تەنیا خەریکی قسەی گەورە و هەڕەشەکردن بوون، بەجۆرێک دەیانوت ئەگەر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێرش بکات، ئەوا ئەوان دەرسێکی وایان دادەن هەتا ماون بیریان نەچێتەوە و هێزەکەیان هەتا بەغدا ڕاو دەنێین، بەڵام لە ڕاستی ڕێک ئێمە پێچەوانەی ئەم هەموو خۆهەڵکێشان و بانگەشەیە بینی، بەشێوەیەک ئەوانەی ئەم هەڕەشە قسە گەورانەیان دەکرد هەتا ڤێلا و کۆشەکەکانیا لە هەولێر و سلێمانی ڕاونران و بێدەنگکران! ، هەر بۆیە ئەگەر ئێستا بەدوای دەرچەیەکەوەن بۆ شاردنەوە و لە بیربردنەوەی شکستەکەیان لای گەلی کورد دوای ئەوەی نەیانتوانی لەڕێی یەکدی تۆمەتباردن بە خیانەت ئەم شکستە لە بیر هاونیشتمانیان بەرنەوە، ڕەنگە لەم کاتەدا بیانەوێت لەڕێی موزایەدە و قسەی باق و بریق بەناوی پشتیوانی لە عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان کەمێک شکستەکانیان بشارنەوە، لێ دەبێت ئەوەبڵێین ئەو مەرەمیان ناچێتە سەروو ئێستا خەڵک لەوە وریاتروو بە ئاگا تر دەزانێت کێ هێزی گەلە و خۆڕاگرە و کێش هێزی بێ مۆڕاڵ و قسەی گەورەی بێ کردارە!.
هەرەوەها کۆمەڵیکی تر کە دەیانەوێت موزایەدە بە بەرخۆدانی عەفرینەوە بکەن، کەسانێکن کە هیچ سەنگوپێگەیەکیان لەناو کۆمەڵگای کوردی نەماوە و وەک بونەوەرێکی دابڕاو لەم کۆمەڵگایە دەژین، کە ساڵانێکە لە ژێر ناوی دژە ئیسلامیەت و نەتەوەپەرستی و دەیان ناوی تر دەیانەوێت دووبارە خۆیان بێنەوەمەیدان و بێنەوە ناویان بێتەوە سەرزاران، ئەمەش لە ڕێگای چەندین کاری نابەجێ و سوکایەتی کردن بە بەها پیرۆزیەکان وەک سوتاندنی قورئانی پیرۆز و سوکایەتی کردن بە نەتەوە و جیاوازیەکانی تری کوردستان و ناوچەکە، کە ئەم کارە نابەجێیانە خۆی دوورە لەگەڵ ئەو پڕەنسیپ و بنەما پێکەوە ژیانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دیمکورات و ئازاد بەدیهاتووە.
لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرەکارەنە نەخزمەت بە بەرخۆدانی عەفرین دەکات نە بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ناوچەکە، بەڵکو لێکەوتەی پێچەوانەی دەبێت ئەگەر ڕێگری لێ نەکرێت و بەردەوام بێت، چونکە لە بنەڕەتدا ئەم جۆرە کەسانە ئەو ئامانجە بەدینێن کە داگیرکەرانی خاکی کوردستان مەبەستیانە، ئەویش بە نیشاندانی گەلی کورد وەک گەلێک هەرکە دەسەڵاتی هەبوو یاخود بوو بەخاوەنی ستاتیۆیەکی سەربەخۆی خۆی ئەوە یەکەم کاری جیاوازی ئایینی و نەتەوەیەکان ژێر دەستی دەسڕێتەوە و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەرتەواوی ناوچەکە، هەر بۆیە گرنگ بۆ سەرکەوتنی بەرخۆدانی عەفرین و پاراستنی تەواوی دەسەتکەوتەکانی تر، ڕێ لەم دەنگ و هەڵوێستە نەشازانە بگیرێت و زیرەکانە و بە سیاسەتێکی حەکیمانە مەمەڵە لەگەڵ ئەم باردۆخەکە بکرێت، ئەگەرنا بە پێچەوانەوە ئەم جارەش وەک مێژووی دوور و دڕێژمان تەنیا وەک جەنگاوەرێکی برینداری بێدەستکەوت لە مەیدانەکە دەمێنینەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەم دیسان شوێن و پێگەیەکمان نابێت.
بێگوەمان دەبێت پێش هەرکەسێک باش خۆمان درک بەوەبکەین، ئەگەر هەرچەند ببین بە خاوەن هێز و خاوەن قەوارەیەک لەناوچەکە، ئەوا دەبێت ئەوە بزانین کە ئێمە هەر لەم ناوچەیە دەژین و نابینە دراوسێی وڵاتە دیموکراسیەکانی وەک نەرویج و سوێد و فیلاندا، بەڵکو دراوسێکانمان هەر تورک و فارس و عەرەب دەبێت، هەر لەم ناوچەیە دەژین کە پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە نابێت ببینە دژبەری هیچ نەتەوەیەک وەک نەتەوە یاخود بکەوینە نێوان ململانێ دوورو درێژی ئایین و مەزهەبەیەکانی ناوچەکە، بۆ ئەوەی دیسان نەبینەوە قوربانی ململانێک کە هیچ شتێکی بۆ گەلی کورد تێدا سەوز نابێت، بەڵکو ئەوەی گرنگە و هەردەم لەبیرمان کردوە وک نەتەوەیەکی ناوچەکە بتوانین پەند لە مێژوو وەرگرین ئەو دەرفەتەی هاتووەتە پێش لە ناوچەکە سودی لێبینین بۆ وەرگرتنی مافەکانمان و کۆتایی هێنان بەو زوڵم و ستەمەی بە درێژایی سەدان ساڵە لەلایان دەوڵاتانی ناوچەکە لەسەرمانە، لەبەرئەوە دەکرێت بەرخۆدانی عەفرین وەک هەستانەوەیەکی گرنگ ببین و ببێتە وەرچەرخانێک لەهزری تاکی کورد، نەوەک تەنیا کۆمەلێک لایەنیکی شکستخواردوو لە حکومڕانی 26 ساڵەی ڕابردوو لەباشوری یان کەسانێکی هەلپەرست بۆ موزایەدەی خۆیان ئەم بەرخۆدانە مەزنە بۆ مەرامی خۆیان بەکاری بهێنن.
- بابەتەکانی تری شێرزاد وڵاتدۆست
شێرزاد خدر حیدر: هەرێمی کوردستان لە لێواری کەوتن.
-شێرزاد خدر: مرۆڤکوژی لە کۆمەڵگای کوردی.
-شێرزاد ڕۆژهەڵاتی: باشوری کوردستان لە نێوان دوو تابڵۆ دا.
- All Posts