ئیبراهیم عەباس: منیش قەرزداری رەنجدەر گڕاویم.
ئەو چالاکوانە مەدەنیەی کورد کە ئەمڕۆ لەبەردەم پەڕلەمانی بەلجیکا، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەلجیکای پرۆتستۆ و شەرمەزار کرد. پێشتر و لە یازدەی تەمموزی 2017 کاتێک مەسعود بارزانی بۆ کۆکردنەوەی سۆزی پەڕلەمانی ئەوروپا گەیشتبووە بەلجیکا، لەلایەن هاوڕێم رەنجدەر گڕاوی Ranjdar Grawy و قادر نادر Kader Nader Kader و چەند رۆژنامەنووس و چالاکوانێکی تری ئازاو بوێری کورد، دەرگای سەرەکی پەڕلەمانی ئەوروپایان لە مەسعود بارزانی گرت، ئەو بارزانییەی لە کوردستان هەزاران پاسەوان و هەزاران چەکی قورس و سوک پاسەوانی ئەکەن لە ترسی کاک رەنجدەر و هاوڕێکانی رایکرد.
ئەو هەڵوێستەی ئەو گەنجە ئازایانەی کورد دوای ئەوە هات، پێش ئەوەی بارزانی دوو رۆژ پێشتر کوردستان جێبهێڵێت فەرمانی تیرۆر یان لانی کەم لێدان تا سەقەت بوونم بە تیمێکی خێڵی بارزان سپاردبوو، کە لە 10 تەموزدا بەدڕندانەترین شێوە لەناوشاری هەولێر هێرشیان کردە سەرم و بەموعجیزەی پەروەردگار لە مەرگ رزگارم بوو. تیمەکەی بارزانی و بنەماڵە کە پێدەچوو ئەو پیاوکوژ و جەلادنەی مەسعود بارزانی و پاراستن بووبن کە بەفەرمانی بنەماڵە بەدڕەندەترین شێوە هێرش ئەکەنە سەر نەیاران و رەخنەگرانی سەر بنەماڵەی بارزانی و وەکو پشک لە تاڵانکردنی وڵات، پشکی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و سیداد خێڵەکی لە تیمە پیاوکوژەکەدا هەن.
دڵنیام ئازایەتی و هەڵوێستی بەرزی کاک رەنجدەر و کاک قادر نادرو هاوڕێ ئازاکانی تریان بوونە زەمانەتی پاراستنی ژیانمان و گەر ئەوان و خەڵکی کوردستان و دەزگاکانی راگەیاندن بەرگریان لێ نەکردبوومایە رەنگە تا ئێستا مەسعود بارزانی چەند جاری تر محەمەد سەلیم مزوری و ئەو تیمە دڕندەی خێڵی بارزانی ناردبونایەوە سەرمان.
بەلای من و خەڵکی کوردستان ئەم بەڕێزانە مایەی شانازین کە بۆ بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە ئەوروپادا بەجۆرێک بەرپرسەکانی ئەم دەسەڵاتەیان راوەدوناوە ناوێرن سەردانەکانیان بۆ ئەوروپا بە ئاشکرا ئەنجام بدەن.
تێبینی؛ وێنەکەی کاک رەنجدەر بەردەم پەرلەمانی ئەوروپایەو رۆژی 2017/7/11 دوای راکردنی مەسعود بارزانی بەدەرگای پشتەوەی پەرلەمان چرکێندراوە.
https://www.facebook.com/wtarikurd/videos/760654697469835/